وتووێژ:فەرموودەی شاز

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

@مامۆستا: من نازانم شاز یانی چی. لە فەرھەنگی زاراوە بۆ شاذ نووسراوە ناسایی، ھاوێردە. ئەگەر پێت باشە و بە لاتەوە دروستە لە جیاتیی شاز یەکێ لەمانە دابنێ با ناوەکە کوردی بێ. سپاس. -Aza (لێدوان) ‏١٨:٤٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەست خۆش دەزانم ئەو مانایەی هەیە بەڵام ئەوە ناوە ناکرێ بکرێ بە کوردی. جۆرێک لە فەرموودە ئەو ناوەی هەیە الحديث الشاذ مامۆستا (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

شاذ یانی تاقانە و نایاب کە ھاتووەتە ناو کوردیشەوە. ئەگەر ئەو لەفزە باوە، قەی ناکا با ھەر ئەوە بێت وەک حەدیسی سەحیح. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٨:٤٨، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
دەی مامۆستا گیان چۆن حدیث-تان کردووەتە کوردی بەڵام شاز نابێتە کوردی؟ خۆ وشەی شاذ لە حدیث بانتر نییە. من پێم وایە ئەم کارە پارادۆکسە.-- چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٩، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

تێنەگەیشتم پارادۆکس یانی چی. حديث مان کردووە بە کوردی چونکە هەموو کەس دەزانێ فەرموودە یانی حديث بەڵام ئەگەر نمونەی شاز و مەوقوف و موڕسەل ناویان بنێین ناباو و وەستێندراو و نێردراو کەس تێناگات مەبەست چییە ئەو کات وا پێویست دەکات هەر کاتێک بە کوردی نوسران لە دوو کەوانەشدا عەرەبیەکەی بنوسین بۆیە بۆ ئەوەی تووشی ئەو شتە نەبین و گەر کەسێک فەرموودەیەکی خوێندەوە هەر یەک لەو دەستەواژانەی بۆ دانرابوو بزانێ مەبەست چییە. نەک بێین دەستەواژەیەک بەکار بێنین کە لەکاتی باس کرانی هیچ فەرموودەیەکدا نایبینن هیوادارم وەڵامم دابیەوە مامۆستا (لێدوان) ‏٢٠:٤٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ وەڵامەکەت ڕوونە. با ئەمەیش بڵێم من وەرگێڕانی حدیث-یش بە باش نازانم. حەدیس ھەر حەدیسە. کە وتیان حەدیث یانی قسەی پێغەمبەر بەڵام فەرموودە دەتوانی ھی شا یان میرێکیش بێ.-- چالاک وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی منیش ھەر حەدیسەکەم پێ باشتر بوو، بەڵام تا ئیستە فەرموودەیان نووسیوە و منیش نەمشێواند. ئەگەرنا حەدیس ھەم باوە، ھەم لایەنگرانە نیە. فەرموودە یانی کەسێک فەرموویەتی. حەدیس یانی بەسەرھات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٤٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کە فەرموودە بەکارهاتووە لەبەر ئەوەیە کە بووە بە ناسەرەوە بۆ حديث هەموو کتێبەکان و نوسینەکان و بەرنامەکان ئەو وشەیە بەکار دێنن. وەک چۆن لە عەرەبیدا دەکرێ حديث بە وتەی هەر کەسێک بگوترێ بەڵام بەهۆی زۆر بەکارهێنانی بۆ وتەکانی پێغەمبەر صلى الله عليه وسلم بوە بە عەلەم و ناسەرەوە. فەرموودەش هەروا مامۆستا (لێدوان) ‏٢١:٥٠، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

مامۆستا گیان من زۆر درێژە بەم لێدوانە نادەم. تۆ ھەر بچۆ سەیری وتاری فەرموودە بکە بزانە کام زمان لە دنیادا وشەی حەدیسی وەرگێڕاوە کە ئێوە وەرتان گێڕاوە؟ یانی ئەوانیش نەیان توانیوە وەری گێڕن؟ نەخێر پێویست بەم کارە نەبووە. پاشان فەرموودە وشەیەکی ڕەسەنی فارسییە [١] لە فیعلی فرمودن [٢] کەوتووەتە. ئەمە چ کارێکە عەریبتان لابردووە فارسیتان لە جیاتی داناوە. قازانجی ئەم کارانە چییە نازانم. لەگەڵ ڕێزم.-- چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٢، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەگەر بتوتایت حەدیسی ھاوێردە زۆر باشتر بوو لە فەرموودەی شاز. -Aza (لێدوان) ‏١٢:١٠، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "فەرموودەی شاز".