وتووێژ:فیزیکی دۆخی ڕەق

(لە وتووێژ:فیزیای دۆخی ڕەقیەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ٤ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ظب

زه‌ب له کوردیدا واته شتی ره‌ق. له فه‌رهه‌نگی کانی ئاماژه‌ی پی‌دراوه. سپاس. — ئەم لێدوانە لەلایەن Milan Alimohammadi واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان) ٠١:٠٨، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)

@Milan Alimohammadi: وەڵڵا من بەتەنیا ناتوانم بڕیار بدەم. پێم باشە @Pirehelokan: و @Calak: قسەی لێوە بکەن. سپاس! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٠٧:٠٥، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، خودی وشەی ڕەق کێشەی چی بوو؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٥٠، ٢٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

وشه‌ی ره‌ق صفه‌ته نه اسم. دەستکاری

وشه‌ی ره‌ق صفه‌ته نه اسم. Milan Alimohammadi (لێدوان) ‏١٨:٠١، ٢٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

وشه‌ی زه‌ب دەستکاری

دانانی وشه بو solid کاریکی ئاسان نیه. وشه‌ی ره‌ق ده‌بیته hard و ره‌قی‌ش ده‌بیته hardness. وشه‌ی solid شتیکی تره که هه‌م صفه‌ت و هه‌م ئیسمه. ئالمانی پی ده‌لین Festkörper یانی *شتی ره‌ق* چون ئه‌وانیش وشه‌ی تایبه‌تیان بوی نیه. زه‌ب واته شتی ره‌ق ده‌توانریت بو solid دابنریت. زمانی زانستی نابیت گوی له زمانی کوچه بازار بیت به‌لکو ئه‌بیت زمانیکی ورد و پوخته و بامانا بیت. بریا شوینیک ببوایه ئیمه له‌سه‌ر ئه‌م وشانه‌ وتوویژ بکه‌ین. Milan Alimohammadi (لێدوان) ‏١٠:٤٨، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

زورتر دەستکاری

ئینجا گه‌ر بمانه‌ویت solidify که فعل یان کار ه مانا بکه‌ینو ده‌بیت چی بله‌ین؟ ره‌ق کردن؟ که جوان نیه. دیاره کاتی دانانی وشه ئه‌بیت چاومان له‌وه ببیت که وشه‌که‌مان توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ل فورمه‌کانی‌ تری وشه انگلیسیه‌که جور ده‌ربین یان نا. Milan Alimohammadi (لێدوان) ‏١١:٠٢، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

ظب دەستکاری

پیم وابیت وشه‌ی زه‌ب له وشه‌ی ظب واته شتی ره‌ق له عربی هاتبیت. Milan Alimohammadi (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

@Milan Alimohammadi: سەرجەم قسەکانت دروستە. بەڵێ ژەق دیارە ئاوەڵناوە و ناو نییە و بەرامبەر بە solid کە ئەویش ناوە دەست نادا. وێنەی ئاوا زۆرە بۆ نموونە ترش کە ئاوەڵناوە بۆ ئەسید کە ناوە دانراوە. بەداخەوە لەودیو کارەساتێکی گەورەیان بۆ دانانی بەرامبەری کوردی ئافراندووە و بە تەواوی زمانی کوردییان شێواندووە.
من ئەو دەم بۆ ئەمە وشەی ڕەقە-م دانا کە ئاوەڵناو بکەمە ناو کەچی کاک سەرچیا ھات و کردییەوە ڕەق. کابرا لە قوتابخانە پێیان وتبێ ماست ڕەشە ئیتر ھەتاھەتایە دەڵێ ڕەشە و بە قسەی من و تۆ ناڵێ سپییە. ئەم برایانەش وایان خوێندووە و پێیان وایە ھەر ئەمە ڕاستە.
من زۆر دەمێکە ئیدی وازم لەم وتووێژانە ھێناوە. باشترین شت ھەر ئەمەیە بە ئینگلیزی بخوێنن بەڵام دەڵێن ئاوا کوردی گەشە ناکا. من دەڵێم گەشە نەکا باشترە ھەتا بەم وشە رەنگینانەیان خیانەت بە زمانی کوردی بکەن. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:٥٤، ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "فیزیکی دۆخی ڕەق".