وتووێژ:شێری بەوری

دوایین لێدوان: ١٢ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناو

ناو

دەستکاری

@Calak:، @Aza:، بۆ ناوی لایگر و تایگۆن چی دابنێین بە کوردی. ئەم گیانلەبەرانە لە جووتبوونی شێر و بەور پێک دێن. لە ئینگلیزیدا ناوەکەیان بە تێکەڵی ئەو دووناوە دروست بووە. لە کوردیدا بڕوا ناکەم وشەی ببێت. دوو ڕێگەمان ھەیە: تێکەڵکردن وەک ئینگلیزی (ئەمە لە ئینگلیزیدا زۆر باوە): شەور و بشێر یا کەڵکوەرگرتن لە ھەردوو وشەکە وەک شێربەور و بەورشێر. ئەم ڕێگەیە خراپ نیە چون وشەکان کورتن. کاتی خۆی لە ویکیی فارسی مشتومڕێک بووە لەسەری. ڕێگەیەکی تر ئەوەیە ھەر تایگۆن و لایگر بەکار بھێنین. ئەم وشانە زۆر بەکار نایەن لە کوردیدا. ئەم گیانلەبەریشە نیە لە کوردستان بۆیە بڕوا ناکەم خواستنی وشە خراپ بێت. نەک ھەر بۆ ئەم وتارە. وتم با بە گشتی ڕاتان بزانم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٥٢، ٢٤ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan: بەورەشێر و شێرەبەور؟--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥١، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
دەبێ بزانین گیانلەبەرێک وا لە دایکی و باوکی جیاواز پێک دێن بە کوردی چی پێ دەڵێن. وەک میناک بە فارسی دەڵێن سگ‌گرگ؛ لە کوردیدا چۆنە؟!--چالاک وتووێژ١٤:٤٤، ٢٥ی ئازاری ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
شێور = شێ (< شێر) + ور (< بەور) کورتتر و جوانتر نییە؟ ‎Gêjełûk ٢١:٠٢، ١٢ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk بە پێی سەگورگ بۆ ئەمانە شێربەور و بەورشێر باشە. شێور جوان نییە و کەس لێی تێ ناگات. Aza (لێدوان) ٠٤:٤٤، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza شێربەور (یان بەورشێر)یش دەبێ، بەڵام شێور کورتترە و وەکوو liger دروست بووە. کێشەکە ئەوەیە کە ئەم ڕێیە، یانی blend، لە کوردیدا باو نییە. ‎Gêjełûk ١١:٠٥، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شێری بەوری".