وتووێژ:شوێنی وەستانی پاس

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza
@Serchia:شوێنی وەستان = وێستگە. --Aza (لێدوان) ‏٠٩:٢٠، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی ئەمە چەس en:Bus station؟--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٣، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
وێستگەی پاس.--چالاک وتووێژ ‏١٦:١٦، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەوەم دەزانی. وێستگەی پاس بۆ (Bus station) گونجاوە. لێرە ناچاربووم ئەوە دابنێم. بەڕای من ناوێکی خراپیش نییە، خەڵکیش بەکاری دەھێنن. سەرچیا‏١٨:٠٨، ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەو برادەرەی ئەم وتارەی دروستکردووە، سەرەتا ناوی نابوو «چەترەپاس». لەبەر باونەبوونی وشەکە، ناوەکەم گۆڕی. ئەکرێ بیرێکیش لەم وشەیە بکەینەوە. ھەرچەندە مەرج نییە لە ھەموو شوێنەکانی وەستانی پاس چەتر ھەبێت. سەرچیا‏١٤:٥٠، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
en:bus station ئەو شوێنەیە کە باسەکان تیای کۆدەبنەوە و دەستپێک یا ئاخری ڕێگەکەیانە. بەڵام en:bus stop دەتوانێ لە ھەموو جێگەیەک بێت. واتە شوێنێکی بچووکە کە بۆ وەستانی باسەکە دیاری کراوە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:٠١، ١٦ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بە ڕای من bus station ئەبێتە وارگەی پاس.--Aza (لێدوان) ‏٠٥:٥٧، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بە بڕوای من زۆر باشە. بۆ bus stop وێستگەی باس یانی ئەو شوێنەی باس لێی ڕادەوەستی. بۆ bus stationیش وارگەی باس. ھەر وار و وارگە بە مانای station ھەن.--چالاک وتووێژ ‏٠٨:١٠، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لە باشوور بەو شوێنەی پاسەکانی لێ کۆدەبنەوە دەڵێن «گەراجی پاس». سەبارەت بە پێشنیازەکەتان، وار خۆی مانای شوێن دەدات و پێویست نییە بڵێین وارگە، و پێم وانییە «واری پاس» بتوانێت جێی خۆی لەنێو نووسین و ئاخاوتن بکاتەوە. -- سەرچیا‏١٧:٥٦، ١٧ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ئیتر کوردی خاوەنی نییە ھەر وا بەرەڵڵا کراوە. بەڵێ ھەر وەک وتم وار و وارگە بە مانای stationن. وێ دەچێ ھەر ئەمە بێ وەک پاشگر لە زمانی کوردیدا ھەیە و بە مانای شوێن و جێگایە وەک شوێنەوار، لێڕەوار، گوندەوار و ... . بەو پێیە بە شوێنی کۆبوونەوەی پاس دەتوانین بڵێین پاسەوار؛ کە بە بڕوای من وشەیەکی زۆر جوان و لەبارە و لەسەر زاران سووکە و دەتوانێ جێگای خۆی بە ھاسانی بکاتەوە.--چالاک وتووێژ ‏١٠:٣٨، ١٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
پاسەوار باشە.--Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٨، ١٦ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
«کاروانسەرای پاسەکان» -یش ئەبێ.--Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٠، ٢٥ی شوباتی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شوێنی وەستانی پاس".