وێستگەی پاس بریتییە لە شوێنی وەستان و کۆبوونەوەی پاسەکان لەناو شار و نێوان شار و شارۆچکەکان، لە وێستگەکانەوە سەرنشینان سەردەکەون یان دادەبەزن، ھەروەھا (bus bus) پێ دەوترێت لە زمانی کوردی (کاروان سەرا)شی پێدەوترێت یاخود (گەراجی پاسەکان) وێستگەی پاسەکان گەورەترن لە شوێنی وەستانی پاسەکان (یان چەترەپاس). بەھۆی ئەمەوە لە وێستگەوە پاسەکان ئاراستەی شەقام و شارەکان دەکرێن ھەربۆیە لەھەر شارێک وێستگەیەکی سەرەکی پاس(terminal)(کاروان سەرا) ھەیە.

وێستگەی پاس

لە وێستگەکان ھێڵی گواستنەوەی جێگیر و خولاو ھەیە، لەم وێستگانە شوێنی چاوەڕوانی بەرفراوان و پشودانی سەرنشینان ھەیە.

وێستگەی گەیشتن (ھاتوان) دەستکاری

وێستگەی گەیشتن یاخود دەروازەی ھاتوان، شوێنێکە کە پێشوازی لە سەرنشینانی ھاتوو دەکات بۆ وێستگەکە و لەوێشەوە بۆ شار یاخود شارۆچکەکە.

گەورەترین وێستگەکانی پاس دەستکاری

لە ھیندستان قەرەباڵغترین وێستگەی پاسی ئاسیا وجیھان ھەیە بەناوی وێستگەی چینای کە لەماوەی یەک کاتژمێردا پتر لە ٥٠١ پاس وەردەگرێت ھەروەھا بەگوێرەی ئامارێکی ساڵی ٢٠١٠ ئەم وێستگەیە لەماوەی ڕۆژێکدا ٣٠٠٠ پاسی بەڕێکردووە کە ٢٥٠٬٠٠٠ سەرنشینیان لەخۆگرتبوو.

گەورترین وێستگەی پاس لە ئەوروپا وێستگەی کامپی سەنتەرە کە کەوتووەتە ناوەڕاستی شاری ھیڵسنکی پایتەختی فینلەندا.

سەرچاوەکان دەستکاری