وتووێژ:شا

کۆتا لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza

پێشنیار ئەم پەڕەیە پێویستە تایتلەکەی بگۆڕدرێ بۆ تاکڕەو چونکە وشەی (monarch) وشەیەکە لەھەردوو زمانی لاتینی و یۆنانی وا لێکدراوەتەوە کە پێشگری (mon) واتە تاک و پاشگری (arch) بەواتای (فەرمانڕەوا-سەرکردە-حاکم) دێت کە مەبەست لەم وشەیە گشتگیرکردنی گشت ئەو حوکومڕانانەیە کە تەنھا یەک کەس وەک (شا-پاشا-شاژن) حوکمی وڵاتێک یان ناوچەیەک بکات یاخود ئەو ناوچەیەکە تەنھا یەک مەرجەعی بەڕێوەبەردنی ھەیە. بۆیە وشەی گونجاو بۆ ئەم پەڕەیە پێویستە (تاکڕەو) بێت (چونکە دەسەڵاتم نەبوو نەمتوانی بیگۆڕم) و ھەروەھا ناوەڕۆکی پەڕەکەش بەھەمان شێوەیە دوای ئەم ناو گۆڕینە پێویستی بەگۆڕانکاری دەبێت. — ئەم لێدوانە لەلایەن SirwanV واژوونەکراوە. (لێدوانبەشدارییەکان)

بەڕێز @Épine: دەتوانیت وەڵامی ئەم بەڕێزە بدەیتەوە؟ سپاس. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٩:٠٢، ٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەروا کە ئەو دۆستەشمان وتی مۆنارک تەنیا شا نییە، ئەتوانێ شاژنیش بێ. وشەکەشی جوان شی کردەوە. ئەبێ بگۆڕدرێ بەڵام تاکڕەو باش نییە. فەرمانڕەوای بێشەریک یا تاقانە دەسەڵاتدار باشە. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٤٠، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ببورە بەڕێز @Aza فەرمانڕەوای بێشەریک؟ لەکوێی زمانی کوردی سۆرانی ئەم ناونیشانانە ھەیە یاخوود بایەخداریان لەکوێ دایە؟ گەر باس لەسەر پارچەکانی تری کوردستانە و لەوێ ئەو ناونیشانانە ھەیە ئەوە من نازانم و زانیاریم لەسەری نییە.  زۆر سوپاس!. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٠:٢٧، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
تێ ناگەم لە پرسیارکەت. ھەموو کوردێکی سۆران ئەزانێ فەرمانڕەوای بێشەریک و تاقە دەسەڵاتدار یانی چی، بایەخیشیان ئەوەیە لە «شا» باشترن، شا بەرامبەر بە king -ە. ڕەنگە وشەی باشترمان بۆ پەیدا کرد، بەڵام بۆ ئێستا ئەمانە لە شا باشترن. شا خۆی جۆرێ monarch ە. -Aza (لێدوان) ‏١١:٥١، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەتوانینیش ھەر بیکەین بە مۆنارش. وەک ئانارشی و ھیرارشی. -Aza (لێدوان) ١١:٥٥، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢‏ (UTC)
کە لێرە دەڵێین بایەخداری واتای ئەوەیە وشەکە ناسراوە لە زمانی کوردی سۆرانی نەک ئەوەی خەڵکی سۆران چۆن لە زمانەکانی تر/شێوەزارەکانی تر تێدەگەن یان شارەزاییان لە وشە گەلێک ھەیە دوورە لە زمانی کوردی سۆرانی، مەگەر پڕۆژەکە بۆ ئەوە نییە کە بە زمانێک بنووسرێت خوێنەرانی لە تەمەنە جیاوازەکانەوە بتوانن بە ئاسانی لێی تێبگەن، گەرنا خۆ کێشە چییە زۆر وشەی کۆن یان مۆدێرن ھەیە دەتوانین بھێنینە ناو پڕۆژەکە گەر بە قازانجی خوێنەرەکانییەتی. 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٢:١٧، ١٨ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Aza: لە دوو فەرھەنگیی کوردی-عەرەبی و عەرەبی-کوردی-ی مامۆستا گیو موکریانیدا بۆ عاهل- عەرەبی نووسراوە میری گەورە. من پێم وایە دەتوانین بڵێین گەورەمیر (میر یانی سەرۆک و حاکم). دەشتوانین بڵێین تاقەمیر کە ئەمە دەقیقترە بەڵام گەورەمیر کوردانەترە.
وشەیەکی تر کە پێم وایە زۆر بۆ monarch گونجاوە وشەی سوڵتان-ە. سەیری وشەنامەی کرمانجی-ئینگلیزی-ی MICHAEL L CHYETم کرد بۆ silt'an نووسرابوو monarch, (absolute) rule. بە بڕوای من سوڵتان ھەر ئەم monarchەیە (بە فارسیش بە monarchy دەڵێن سلطنت کە بە کوردی دەتوانین بڵێین سوڵتانیەتی). -- چالاک وتووێژ ‏١١:٢٩، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سپاس. سوڵتان، ئەمیر، ئیمپراتۆر، قەیسەر ئەمانە جۆرێ نازناون بۆ هەندێ مۆنارش. -Aza (لێدوان) ‏٠٦:٢٨، ٥ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "شا".