وتووێژ:سیستانییەکان
سێستانی ھەڵەیە، لە ئێران پیان دەوترێت "سیستانی. مادیوتووێژ (٢٠ی بەفرانباری ٢٧١٢) ١٢:٥٤, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
ڕاستی من ئەو ناوەم نەبیستووە تەنیا ھەندێ جار لە ھەواڵەکان بیستوومە دەڵێن "ئایەتوڵا سیستانی" وابزانم پیاوێکی ئایینی شیعە مەزھەبەکانە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٤:١٩, ٩ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
- نازانم بڕوا بە زمانی ڕەسەنی کوردیی خۆمان بکەم یان زمانی سەقەت و پەقەی فارسی کە ئاداری بەسەر پادارەوە نەماوە. ھەر کەس کەمێک فارسی بزانە دەزانێ فارسەکان «ئێ»یەکان دەکەم بە «ئی» و ئەم پیتە لە زمانەکەیاندا نەماوە. بۆ نموونە سەیری ئەم وشە کۆنانە بکەن: ئێران، شێر، تەورێز (یان تەبرێز) فارسەکان ھەموو وانە بە «ئی» دەڵێن: ئیران، شیر، تەبریز. یانی لە فارسیی ئێراندا «ئێ» بۆتە بە «ئی» و ئێمە بەڕاستی نازانین وشەیەک لە زمانی فارسیدا کە «ئی» ھەیە ئایا ھەر «ئی» بووە یان «ئێ». تاقە ڕێگایەکمان ھەیە ئەویش ئەمەیە سەیری فارسی ئەفغانی و تاجیکی بکەین بزانین ئەوان چۆنی دەڵێن چون لە زمانی واندا بە پێچەوانەی فارسی «ئێ» ھێشتا ماوە و نەبۆتە «ئی». لە ئەلفوبێی تاجیکیدا «ئی» بە И و «ئێ» لە سەرەتای وشە بە Э و لە شوێنەکانی تردا بە е دەنووسن. سەیری ئەم وشانەی سەرەوە لە ویکی تاجیکی بکەن دەبینن ھەموویان وەک کوردی بە «ئێ» نووسراون نەک وەک فارسی بە «ئی»: Эрон, Шер, Табрез. دەی من سەیری پارێزگای سیستان و بەلۆچستانم کرد لە ویکی تاجیکیدا نووسرابوو Устони Сестону Балӯчистон که دەبێتە سێستان و بەلۆچستان بۆیە بە کوردی دەبێتە سێستان نەک سیستان.--چالاکWьтуwеж (٢٢ی بەفرانباری ٢٧١٢) ٢٠:٠٠, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
- بە خوا وەکوو نووسیومە من نازانم ئەم ناوە چۆنە بە ھەمووی ئەگەر دوو سێ جار بستبێتم، بەڵام کاک چالاک لە شوێنێکی تریش نووسیبووت کە فارسی وەک عەرەبی دەنگی ("ۆ" و "ێ") دەگۆڕن بۆ ("ی" و "و") بەپێ ئەم شتە دەبێت ئەم "سێستان"ەش ھەر وابێت و کرابێت بە سیستان. وە لە ویکی ئینگلیزی نووسراوە "سیستان" دەبێت لەسەر فارسی و عەرەبی نووسرابێت نەک بەشێوەی ڕاستەقینەی خۆی.--Ferxwaz (لێدوان) ٢٠:٤٠, ١١ کانوونی دووەم ٢٠١٣ (UTC)
وتووێژێک لەسەر سیستانییەکان دەست پێ بکە
پەڕەکانی وتووێژ ئەو پەڕانەن کە بەشداربووان تێیدا وتووێژی باشترکردنی ناوەڕۆکی ویکیپیدیا دەکەن. دەتوانیت ئەم پەڕەیە بۆ دەستپێکردنی وتووێژ بەکاربێنیت و لەگەڵ بەشداربووانی تر باسی چاکسازیکردنی پەڕەی سیستانییەکان بکەیت.