وتووێژ:دۆناڵد ترامپ

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ئەنجامی گووگڵی دۆناڵد ترامپ زۆر زیاترە لە دۆناڵد ترەمپ. ئەمریکییەکانیش ترامپ ئەڵێن. با ناوە سەرەکییەکەی ترامپ بێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٣:٣٦، ٢ی تەممووزی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

من وەک خۆم ھەر ترەمپ دەبیستم و ھەر ئەوەشم پێ دروستترە. ئای پی ئەی: /trʌmp/. ئەم باسە کراوە لەسەر ھەبڵ.  ◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٣٠، ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من بە ترامپ دەیخوێنمەوە و ئەوەی دەیبیستم لە ترامپەوە نزیکە تا ترەمپ. ھەرچەند کوردی ھەمووی ئەو فۆنیمانەی ئینگلیزیی نیە. بۆیە شتێکی سابجکتیڤە. پێشتر لێرە وتووێژێک کراوە لەسەر ئەوەی کە ھەرکەس چۆن نیشانەکانی ئای پی ئەی گۆیە دەکات. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٢٧، ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
مەگەر لە جیھانێکی تر بڵێن ترامپ. وتووێژی ھەبڵت خوێندەوە؟ ئەی bubble بە چی دەبیستی بۆ نموونە؟ خۆ ناکرێت بڵێی بە بابڵ.  ◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٥٧، ٦ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ ئازیزم ئەو وتووێژەم خوێندەوە. چەندین وتووێژی تری لەو چەشنە بووە پێشتر لە ویکیی سۆرانیدا. ئەوەند وتووێژ کرا کە جارێک بۆ دەنگەکانی ئایپیئەی ڕاپرسیمان کرد. وەک وتم ئەو فۆنیمە لە کوردیدا بوونی نیە. بە بڕوای من شتێکە لە بەینی ا و ە ی کوردیدا. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٠٠، ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من چێشتخانەیەکم دی لە باشوور ناوی ترامپ بوو نەک ترەمپ ئەمەتا و ئەمەش جیھانی تر نییە. من بۆ دەنگی /ʌ/ وەک پیرەھەڵۆ فکر دەکەمەوە چون لە کوردیدا نییە ناتوانین بڕیار بدەین رێک دەبێتە /ە/ یان /ا/ و لە کوردیشدا بەرامبەر بە ھەر دووکیان ھاتووە ھەر کامێکیان باوتر بوو با دابنرێ. کەس ناتوانێ بڵێ /ا/ دروستە و /ە/ نادروستە یان بە پێچەوانە.---چالاک وتووێژ ‏٠٧:١٦، ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من ھەر بە /ە/ دەیبیستم!؟ دەزانم شێوازی دەربڕینیش بەپیی شوێنە جوگرافییەکان زۆرجار دەگۆڕێت، بەڵام بۆ من /ە/ دەبیستم، لە کەناڵی ڕووداو و ئێن ئاڕ تیش بە /ە/ بەر گوێم کەوت بە ھەمان شێوە. کەواتە مادام دەزانن ناکۆکی دروست دەکات ئەمە و چەندین جاریش دووبارە بۆتەوە، بۆچی یەکجار یەکلایی نەبێتەوە؟ ئێمە لە کوردی دەنگی /ʌ/ فێر نەکراوین و پیتیشمان بۆی نییە. کەواتە با ئێمە لە ویکیپیدیا یان /ا/ یان /ە/ دانێین، ھیچ نەبێت بە کاتیی، تا چارەسەرێک دەدۆزینەوە.◂ ئێپین وتووێژ ‏١٤:٣٠، ٧ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
@Épine:ھاوڕێ کاتێک من قسە لە بیستن دەکەم مەبەستم بیستنی وشەکە لە ئەمریکییەکانە، نەک کەناڵە کوردییەکانی باشوور. دیارە ئەوان دەبێژن ترەمپ. ھەر کوردێکیش گوێ لەوان بگرێت ھەر ترەمپ دەبیستێ. من دەڵێم کاتێک گوێ لە ئەمریکییەک دەگرم کە دەڵێ /trʌmp/ زیاتر بە ترامپ دەیبیستم ھەتا ترەمپ. ڕاستییەکەی ئەوەیە ھیچیان نیە. ئینجا بۆ یەکلایی کردنەوە: لەو لینکەی سەرەوەدا لێرە ویستمان یەکلایی بکەینەوە. بەڵام ھەمیشە کەسێک دێت و دەڵێ ئەمە وا نیە. بۆیە نازانم چی بکەین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٠١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
من بۆ خۆم ئینگلیزی ئەمریکی قسە دەکەم و ھەر بەوەش دەیبیستم. پێشوو چالاک وتی لەوەدەچێ شێوەزارەکان کار بکاتە ئەمە، و بۆیە پێدەچێت ئەمە کێشەکە بێت. کاکە با یەکلایی بکرێتەوە.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٠:٠٤، ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
ھاوڕێ منیش ھەر بە ئەمریکی قسە دەکەم. ئەم وشەیەشم زیاتر ھەر لە خەڵکی ئەمریکای باکوور بیستووە. یەکەم جار بە کوردی ھەر لە ویکیی سۆرانی بینیم. دوو شت ھەیە لێرە: یەکەم، ئینگلیزیی بریتیش لە باشوور و بە گشتی عێراق زاڵترە. ڕەنگە ھۆکارێکی ئەوە بێ ئەوێ کۆلۆنیی بریتانیا بووبێت. دووھەم، جگە لەم شتە، قسەکە لەوایە کە کوردی فۆنیمی /ʌ/ی تیا نیە. من دەڵێم نزیکترین دەنگ لەوە ایە. تۆ دەڵێی ەیە. وەکوو ئەوەی کە عەرەبێک بیھەوێت بڵێ چارڵز. عەرەبی فۆنیمی چێی تێدا نیە. بڕێک دەڵێن جارڵز، بڕێک دەڵێن شارڵز. کامیان ڕاستە؟ فۆنیمی ج و ش نزیکترین دەنگەکانن لە چ. ئەمەش ھەر ھەمان داستانە. بەڵام لێرە دەنگەکە بزوێنە و لەوێ consonantە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:١١، ٩ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
لە باشوور ئێمە ئینگلیزیی Sunrise دەخوێنین کە ھەر ئینگلیزی بەڕیتانییە. بەڵام لەم کەیسەدا، مادام دۆناڵد ترامپ ئەمریکییە، پێویستە دەڕبڕینی ئەمریکی بۆ دابندرێت. ئێ بەھەرحاڵ، منیش ئەزانم دەنگمان بۆ ئەوە نییە، بەڵام خۆ ناکرێت پشتگوێشی بخەین. ناکرێ ھەر وتارە و لە ئاوازێ بخوێنێت. ئەمیش دەبێ وەک کێشەی /و/ و /ا/کە چارەسەر بکەین.--◂ ئێپین وتووێژ ‏٠١:٢٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
کێشەی و و ا ئاسانترە. ئەو زۆربەی کات ھەڵبژاردنی یەکێ لە دوو جۆری گۆکردنی ئەمریکی و بریتیشە. بۆ نموونە بوترێت جۆن دۆن یا جان دان. یەکەم لە بریتانیاییەوە نزیکە دووھەم لە ئەمریکییەوە. لێرە قسە لەوەیە فۆنیمێک کە لە کوردیدا نیە، بە کورد بڵێین چۆن بیخوێنێتەوە. ڕاستییەکەی بە بڕوای من ھەر نابێت. نموونەکەی چ م وت لە عەرەبیدا. ئیستەش ھەر بە چەند جۆر دەیڵێن. عەرزم کردیت بە پێی ئەو تەیبڵە لەو لینکەی سەرەوەشدا دەیبینیت وتووێژێک کراوە، بەڵام بڕوا ناکەم بەکارھێنەران لە داھاتوودا گوێڕاھێڵی ئەو وتووێژە بن. چون وەک عەرزم کردیت سابجکتیڤە و بەڵگەی وەھای لە پشت نیە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠١:٥١، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

@Pirehelokan و Épine: کاکە ئێوە پێتان وایە دەنگی /ە/ و /ا/ی کوردی بە کام دەنگ لەم خشتەیەدا نزیکە؟ لەمانە بگەڕێن /ɛ/، /æ/، /a/، /ɐ/، /ä/، /ɑ/. ھەر وا بە گوێگرتن و بەراوردکردنیان لەگەڵ ھی کوردی. ھەڵبەت دەقیق نابێ بەڵام شتێک دێتە دەستمان.--چالاک وتووێژ ‏١١:٤٦، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

چالاک خۆ حەتمەن بیت دێت سێ ساڵ لەمەو پێش لێرە ھەمان وتووێژمان کردووە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٣٧، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
جوانم لە بیرە ھیچم لە بیر ناچێ بەڵام پرسیاری من لێرەدا ئەمەیە پێتان وایە /ە/ و /ا/ی کوردی بە کام دەنگی خشتەی IPA نزیکە. ھەڵبەت دڵنیام ئەمە بە شێوەزار و بنشێوەزار فەرق دەکا. من خۆم ھەست دەکەم ئەم /ا/یەی من دەیڵێم بە /ɐ/ یان /ä/ نزیکە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٣١، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

ئم، منیش /ا/ لە /ä/ نزیکتر دەبیستم...◂ ئێپین وتووێژ ‏٢٢:١٤، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە

لەو خشتەیەدا بە بڕوام /ä/ و /ɐ/ و /ɑ/ دەنگیان لە ا ی کوردی دەچێ. زیاتر جووتە ئەوەڵەکە. جا æ و aیش لە ە وە نزیکن. زیاتر ئەوەڵەکەیان. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٣:١٠، ١٠ی تەممووزی ٢٠١٧ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "دۆناڵد ترامپ".