وتووێژ:مەڵەغان

(لە وتووێژ:داسی گەورەەوە ڕەوانە کراوە)
دوایین لێدوان: ٧ ڕۆژ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی بنەڕەتی ناو

لە باشوور بەمەش دەڵێن داس و بە بچووکەکەش ھەر دەڵێن داس بەڵام بچووکەکە دوو ناوی ھەیە "داس و داسوولکە". گەورەکەش ھەر داسە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٠٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

لە موکریان بە Scythe دەقاودەق دەڵێن مەڵەغان و داسیشە Sickleە. لێرەدا ھەر دووکیان دەتوانی ببینی [١]، ئەمانە جیاوازن. نازانم لە شوێنی تر چی پێ دەڵێن، گەلۆ خەلکی بانە چی پێ دەڵێ دەبێ بپرسم چون کوردی وانیش زۆر ڕەسەنە بەڵام باشترە ئەمە لە داس جیا بکرێتەوە. مام فێرخواز ئەگەر بتوانین وتارەکانی ئەم خشتەیە بە باشی بکیەنە کوردی و بیان نووسین زۆر باش دەبێ: en:Template:Types_of_tools.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٢١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لەبەر زمانی کوردی دەڵێم کە خەڵک بزانن ناوی کوردی ئەمانە چییە و لە ناو نەچێ، بۆ نموونە لای ئێمە بەمە دەڵێن شەنە: en:Pitchfork.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٢٣, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
ڕاستە، بیانکەینە کوردی زۆر شتی چاکە من لە جێی خۆمەوە ئەوەندەی بتوانم و بزانم دەیانکەم بە کوردی، بەڵام ھەر ناوێکی ھەبێت لەھەر شوێنێ بینووسین باشە نەک تەنیا یەک ناو. لای ئێمە "تەور داس"یش ھەیە، en:Pitchfork ئەمە لای ئێمەش ھەر شەنەیە و "شەنەبا"شی پێ وتراوە چونکە گەنم بەبا دەکات.--Ferxwaz (لێدوان) ١٠:٣٩, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ وایە. ئەو "تەورداس"ە لای ئێمەش ھەیە نازانم بە ئینگلیزی چی پێ دەڵێن! تەورزینش ھەیە: en:Battle_axe--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٠:٥٦, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاک چالاک en:Battle_axe ئەمە زۆر لە جۆرە تەورێک دەچێت کە پێی دەڵێن "بیور". بەڵام نازانم ئەوە یان ئەو نییە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:١٧, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بیور؟ لە موکریان بە فأس/Axe دەڵێن بیور، بڕوانە لە کورمانیجیشدا ھەر وایە: bivir. ئەگەر بڕوانیە فارسیی en:Battle_axe بۆت دەردەکەوێ دروستە. ئەمانە ھەندێک ئەستمن. بە نموونە لای ئێوە «تەشوێ» ھەیە؟ بە چی دەڵێن؟--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٢٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بیور تەورێکە لە ئاسن دروست کراوە سەرەکەی پان و کەوانەییە bivir ئەمە تەورە بەڵام بیور شتێکی ترە کلک و سەرەکەی ھەردووکی ئاسنە و دەمەکەی وەکو دەمی داسە بەڵام تیرەکەی بچووکترە و تەنیا بۆ بڕینەوەی لقی بچووک بەکاردێ داری ئەستووری پێ نابڕێت. نازانم لەوانەیە لای ئێوە شتێکی تری پێ بڵێن.
تەشوێ ئەگەر مەبەستت "تەشی" بێت بۆ ڕێسینی خوری بەکاردێت نازانم مەبەستت ئەوە بوو یان نا؟--Ferxwaz (لێدوان) ١٢:٤١, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بزانە وێنەکەیت دەست ناکەوێ، ئەمە نەڵێی [٢]؟ بۆ تەشوێ مەبەستم تەشی نەبوو مەبەستم en:Adze بوو.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٢:٤٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لە گوگڵ گەڕام وێنەی بیورم نەدۆزیەوە، [٣] ئەمەش لای ئێمە (دوودەم و دووسەر و قازمەی) پێ دەڵێن. تەشوێکەش en:Adze نەمدیوە ڕاستی.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:١٩, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لای ئێمە بە en:Pickaxe دەڵێن قوڵنگ. قازمە بۆ ھەڵکەندنی زەوییە و وەکوو قوڵنگە بەڵام یەک دەمی ھەیە و ئێمە «پاچ»یشی پێ دەڵێین. نازانم لای ئێوە چۆنە بەڕاستی، ئێوە قوڵنگ دەڵێن یا نە و قازمە چۆناوچۆنە؟--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٣:٤٢, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاکە وەڵا لێم تێک چوو وام زانی ئەوەی تر ھەر ئەوەیە en:Pickaxe پاچیشی پێ دەڵێین (پاچ و دوودەم و دووسەر و قازمە) ڕاستە بۆ ھەڵکەندنی زەوی بەکاردێت بەس قوڵنگم نەبیستووە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٤٨, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
قوڵنگ لای ئێمە جۆرە باڵندەیەکە وەکو قازە (قاز و قوڵینگ و مراوی --- ھەرسێکیان تەیری ئاوی) ئەمە ھۆنراوەیەکی فۆلکلۆریشی لەسەرە.--Ferxwaz (لێدوان) ١٣:٥٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
قوڵنگ خۆی لە وشەی قوڵی کوردییەوە ھاتووە چون زەوی قوڵ دەکا (چۆتە ناو فارسیشەوە و فارس دەڵێ کُلنگ!) بەڵام تۆ ڕاست دەکەی قوڵنگ پەلەوەریشە (en:Crane_(bird)) و بۆ نموونە لە بانە قوڵنگ بە ھەر دووکیان دەڵێن. فارسیش ھەر وا بە ھەر دووکیان دەڵێ کلنگ بەڵام ئێستا زیاتر بە پەلەوەرەکە دەڵێ دُرنا. لە ڕاستیدا لای ئێمە خەڵکی موکریان ئاوا نییە چون بە پەلەوەرەکە دەڵێین قورنگ و لای ئێمە ئەوانە جیاوازن و گرفتی زمان و شێوەزارەکانی ترمان نییە.--چالاکWьтуwеж (٢٧ی ڕەشەمەی ٢٧١٢) ١٤:٠٠, ١٧ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
لە ھەولێریش دەڵێن (قورینگ)، کوردی ئەوەی خۆشە شێوەزاری زۆرە.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٥:١٥, ١٨ ئازار ٢٠١٣ (UTC)


en:Adze ئەمە پێی دەڵێن "تەپشوو".--Ferxwaz (لێدوان) ٠٧:١٢, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
تەشوێ و تەپشوو یەک شتن مام فێرخواز! سپاس.--چالاکWьтуwеж (١ی خاکەلێوەی ٢٧١٢) ٠٩:٠٥, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
بەڵێ ئاخر ئەو ڕۆژە نەمدەزانی ناوی چییە چونکە پێشتر نەمبینی بوو پرسیم وتیان تەپشوو.--Ferxwaz (لێدوان) ٠٩:٣٨, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)
کاری چاکت کردی پرسی. بەڵێ لە کورمانجیدا تەڤشۆ، تەڤشوو و تەفشۆ، بە ئەردەڵانی ترێشتە و بە ھەورامی ترەشتە و ترێشتە و بە کەڵھوڕی تێشە و بە فارسیش تیشه.--چالاکWьтуwеж (١ی خاکەلێوەی ٢٧١٢) ١٢:٢٧, ٢١ ئازار ٢٠١٣ (UTC)

ھەر لەم وشەیە (قازمە) دڕدۆنگ بووم بە ڕاست دەرچوو تورکیە: کازما (قازما).--چالاکWьтуwеж (٥ی جۆزەردانی ٢٧١٣) ١٨:١١, ٢٦ ئایار ٢٠١٣ (UTC)

بنەڕەتی ناو

دەستکاری

@Calak:، بنەڕەتی وشەی مەڵەغان دەزانی چیە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٥:٣٧، ٥ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

کەرەنتوو کە ئەرمەنییە. مەڵەغان بە جوانی ڕوون نییە. وێ دەچێ ئەویش ئەرمەنی بێ بەڵام سوور نەبووەتەوە.--چالاک وتووێژ٠٧:٠٤، ٧ی حوزەیرانی ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza کاک عەزە کەس لێرە ئەزانێ بنەڕەتی وشەکە چیە؟  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٠:٢٠، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad دەڵێ عەزە! ئەمە سووکایەتیکردنە بە ناوم . تکایە لە پێی یاسا سزای بدە. Aza (لێدوان) ٢٠:٣٣، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ... بە پێی یاسا ... Aza (لێدوان) ٢٠:٣٤، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza سوکایەتی نازانم چیە کاک aza تۆماری یادگارییەکانت نیم ناوەکەت لەبەربکەم وەک چۆن تۆش لێو تێکچوە نوسیوتە لەپێی یاسا. بەھەرحاڵ، تکایە ھۆکاری دروستیی مەڵەغانم پێبڵێ یان بیگەڕێنمەوە داسی گەورە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ٢٠:٥٠، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Zemen بەقوربان ھەموومان دەزانین ناوی بە "ئازا" دەخوێندرێتەوە مەگەر کەسێک عەرەب بێت ھەر عەرەبیش لێی تێک ناچێت ناوی بە ئا دەستپێدەکات، تکایە ڕێزی خۆت بگرە.
@Aza پێشنیار دەکەم لەگەڵی گفتوگۆ نەکەیت تا باسەکە یەکلایی دەکەمەوە سپاس. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ٢٢:٥٨، ١٣ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad ماوەیەکە لێرە نەبووم و دیارە ھەڵە خوێندومەتەوە +پێویست ناکا درۆ بۆ ئێوە بکەم تا بیسەلمێنم هەڵە نوسیومە، چۆنیش لێی تێدەگەن، ئازادن. گەر باسەکە لەسەر ڕێزە تکایە ئەو فێری ئەو ڕێزە بکەن، بێ هیچ ھۆکارێکی زەق و لێدوانێک دەستکاری نەگەڕێنێتەوە، چون مانای باش بە بەرامبەر نادات، یەکەمجاری نیە وادەکات ھێشتا من حەقم داوەتێ و تا ئەم لێدوانە ھیچم نەگوتووە لەسەر ئەو کارانەی. ھیوادارم یەک تۆز ڕق ئەستووری وازلێبێنێ وەک پێشتریش پێشنیارم بۆی کردوە، ئێمەش مرۆڤین، ڕۆبۆت و شتیوا نین. سپاس.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٣:٠٥، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
باشە ھەڵە تێگەیشتن ھەر دەبێت کێشە نیە گرنگ ئەوەیە دوبارە نەبێتەوە، کاک @Aza تۆ چیدەڵێی؟ دەستکارییەکانی ئەو بۆ بێ گفتوگۆ دەگەڕێنیتەوە خۆتۆ بەڕێوەبەر بوویت ئەی نازانیت پێویستە سەرەتا گفتوگۆ بکەن؟ وای دانێ کاک زەمەن ھەڵە جوڵایەوە و بەھەڵە چوو. خۆ ئێوە یەکێک بوون لە بەڕێوەبەران و ڕۆژێک لەگەڵ ئێمە پڕۆژەکەتان بەڕێوەبردووە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٥:٢٠، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad چەن جار پێم وتووە بەبێ وتووێژ پەڕەکان نەگوازێتەوە. ئەو پەڕەکەی بەبێ وتووێژ گواستەوە. ئەو سەرەتا گفتوگۆی نەکرد، نە من. یەکەمجاریشی نییە. پاش ئەوەی گواستنەوەکەیم پووچەڵ کردەوە، ھاتم سەرچاوەم دانا بۆ وشەکانی مەڵەغان و کەرەنتوو کە لە فەرھەنگەکاندا ھاتبوون، با بزانێ ئەو وشانە سەرچاوەیان ھەیە. بەڵام ھەمیسان ئەوانەی لابرد و پەڕەکەی گواستەوە. لە بابەت ناوبردنیشمەوە، با خۆمان نەخڵەتێنین، ڕوون و ئاشکرایە ھیچ کوردێ Aza بە عەزە ناخوێنێتەوە. Aza (لێدوان) ١٦:٠٦، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aza ئەم وتووێژەت بیرە؟: لێدوانی_بەکارھێنەر:Zemen#سڕینەوەی ڕەوانەکەرەکان ؟ لەوێ کاک زەمەن ھەمان ھەڵسوکەوتی لەگەڵ من بەکارھێناوە بزانە من چۆن وەڵامم داوەتەوە. بەبێ ئەوەی کرداری تێدا بکەم سەرەتا ئاگادارم کردۆتەوە بۆ چەندجارێک، بەڵام ان شاء اللە لەو گفتوگۆیەی ئێستامان ئەوەی پێ تەرک دەکەم کە بێ وتووێژ وتاری خەڵکی تر بگوازێتەوە. بۆ مەسەلەی ناوەکە ئەو وتی بەھەڵە تێگەیشتووە، تۆش ھەروای دابنێ ھەڵە تێگەیشتووە و دڵت گەورە بێت. گرنگ ئەوەیە دووبارەی نەکاتەوە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٦:١٦، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Zemen چەند پێشنیارێکم ھەیە، تکایە جارێکی تر وتاری خەڵکی تر بەھیچ شێوەیەک بێ وتووێژ مەگوازەوە، یان بەھیچ شێوەیەک شەڕە دەستکاری مەکە، گەر تۆ دەستکاریەکت دانا کەسێک گەڕاندیەوە بڕۆ وتووێژی لەگەڵ بکە، یان گەر ھەر نەگەیشتنە ئەنجام بەڕێوەبەران یان کەسێکی شارەزا بانگ بکە. —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ١٦:١٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza باسی چیدەکەی لەم وتارە ھیچ دەستکاریەکم نە گەڕاندۆتەوە نە پوچەڵکردوەتەوە ھەرشتێ بە خۆت تێمەگە. دەربارەی ناوەکەت، ڕەنگە یەکەم کورد بم ئەو ناوە بەوە بخوێنمەوە، تازە ئاوەکە وا ڕۆیشت. @Sakura emad: وایە دەبوو لە وتووێژ باسی ناوەکەم بکردایە پاشان بمگواستایەتەوە، بەڵام لە کورتەی دەستکاری ڕوونمکردەوە بۆچی گواستومەتەوە، ئەو ئەوەیشی نەکرد، کە ھیچ نەبێ بڵێ بۆچی ئەمە دروستە و ئەوەی من پێشنیارم کردوە دروست نییە.  زەمەنCefayî  (لێدوان) ١٦:٣٧، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad وتاری خەڵکی تر نییە، وتار ھیی ویکیپیدیایە و ھەرکەسێ ئازادە دەستکاریی بکا، بە مەرجێ یاساکان و رێنوێنییەکان ڕەچاو بکا. Aza (لێدوان) ١٧:٠٤، ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "مەڵەغان".