وتووێژ:جەنگی جیھانیی یەکەم

زیادکردنی لێدوان
Active discussions

ناودەستکاری

لەگەڵ وشەی «جەنگ»م، شەڕ زیاتر بۆ پێکدادانێکی بچووکی نێوان چەند کەسێ یان گرووپێ بەکاردێ، جەنگیش زیاتر بۆ وڵاتان و ئیمپراتۆرەکان، بۆ پێکدادانێکی گەورە. | سەرچیا (وتووێژ) ‏١٣:٥٣، ١٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٥ (UTC)

  لەگەڵ وتەی Serchia ibrahim وتووێژ ‏١٤:٤٨، ١١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)

  دژ باشە ئێوە بۆ چی ئاوا وشەی کوردیتان پێ سووکە. چیتان لە وشەی فارسیی جەنگ داوە. کاروپیشەی برایان باشوور ئەمەیە وشەی کوردی لابەن و تورکی و عەرەبی و فارسی لە جیات دابنێن. ئەوە نییە لە کرمانجیدا نووسراوە شەڕ. ھەر دەبێ فارسی بێ دەنا ئۆخژنتان نایا؟ ھەر بە دوای وشەی "شەڕی ناوخۆ" بگەڕێ زیاتر لە نەوەدھەزار ئاکامی ھەیە خۆ ھەموو ئەوانە ھەڵە نین. ئەم قسەیە ھیچ بەڵگەیەکی نییە شەڕ بۆ پێکدادانێکی بچووکە.--چالاک وتووێژ ‏١٨:٥٢، ١٢ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)

ھەر ئەوەندە بۆ ڕوونکردنەوەی زیاتری قسەکەم دەنووسم. نازانم لابردنی وشەی بیانی و دانانی وشەی فارسی لە جیات ئەمانە چ قازانجێکی ھەیە بۆ زمانی کوردی؟ بۆ مەگەر وشەی فارسیش بیانی نییە؟ دوو جار وشەی بیانی بڵاودەکەنەوە ناو زمانەکەمان و زوڵم لە زمانەکەمان دەکەن. وشەی «قەت»یان پێ عەرەبییە ھەرگیزی فارسی لە جیات دادەنێن. «قازانج»یان پێ تورکییە سوودی فارسی بەکاردەھێنن. ئێستا وا بزانم «شەڕ»یشیان پێ ڕەسەن نییە و جەنگی فارسییان ھێناوەتە ئاراوە. یان بۆ زۆر وشە نەھاتوون تۆزیک بیر بکەنەوە راستەوخۆ وشەیان لە فارسی خواستووەتەوە وەکوو ئەنجومەن، پەیوەندی، بەستەر و ھتد. نازانم مەبەستیان چییە و دەیانەوەی ئەم زمانە بەرەو کوێ بەرن. ھەر دەتوانم بڵێم خوا روحممان پێ بکا.--چالاک وتووێژ ‏٠٧:٢٤، ١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)

کاک چالاک ئێمە ئەو حەددەمان نییە کە وشەی کوردیمان پێ سووک بێت، وشەکەش ئێمە نەمان ھێناوە، لە فەرھەنگەکانی ھەنبانە و خاڵیش ھەیە. ئەو وشەیەش کە بەکاردێت بەڕای من کێشەیەکی چارەسەر کردووە، لەجیاتی وشەیەک بۆ (fight) و (war) دوو وشەمان دەبێت. ڕاستیشە کە ڕەنگە لە زۆر لاوە لاساییی فارسی کرابێتەوە، بەڵام لەم بوارە قەیرانی گەورەتر لە ڕۆژھەڵاتە نەک باشوور، کە بەداخەوە خەریکی بەتەواوی کاریگەری لە کوردی دەکات. | سەرچیا — ‏٢٠:٢٣، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
ئێمە خۆمان کوردییەکەمان فەقیرە لەڕووی وشەوە، زۆربەی وتارەکانی کە خۆم دروستمکردوون ھەمووی ھەر سەرناوە ئینگلیزییەکەم بۆ داناونەتەوە بۆیی نەشێوێت. کێشەکە سووکی زمانی کوردی نییە بەڵکو نەبوونی وشەیە مامە چالاک. —ژیار مێرلن وتووێژ ‏ ‏٢٠:٥١، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
کاک سەرچیا ئەمە چ قسەیەکە. ھەنبانە سەتان و ھەزاران وشەی فارسی و عەرەبی و تورکی و ... تێدایە خۆ ھەر وشەیەک لە ھەنبانەدا بێ نابێتە بەڵگە کە کوردی بێ. کوردیی رۆژھەڵاتیش زۆر لە کوردیی لای ئێوە خاوێنتر و رەسەنترە. بەڵێ فارسی تێدایە بەڵام دڵنیا بە لە ھی ئێوە کەمتری تێدایە. بریا ھی ئێوە ھەر فارسی بوایە؛ تێڕوپڕیش عەرەبی و تورکی و تورکمانی و ئینگلیزی تێدایە. جا بەس نییە ھی ئێمە ئەمانەی تێدا نییە.
کاک ژیار وشە ھەبێ نەبێ خۆ نابێتە دەلیل کەلێنی زمانی کوردی بە فارسی پڕ بکەنەوە. ئەی ئەوھەموو وشە جوان و ڕەسەنە چییە لە ناو وشەنامەکاندا ھەموو تۆز و خۆڵ دەخۆن. وشە ھەیە و زمانی ئێمەش ھەژار نییە و زۆریش دەوڵەمەندە. کێشە ئەمەیە ئەم زمانە بێ خاوەنە و دڵسۆزی نییە. پاشان ئێمە خۆ پێ کەمین و حەز لە وشەی بیانی دەکەین.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:١٧، ١٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦ (UTC)
جەنگ دەکرێ چەند شەڕێک لەخۆبگرێت، بۆ نموونە دەڵێین؛ جەنگی داعش، شەڕەکانی مووسڵ و کۆبانێ و ... لەخۆگۆتووە. گەر وشەی جەنگ نەبێت چۆن دەکرێ ئەمە ڕوونبکرێتەوە یان دەرببڕدرێت؟!. سەرچیا — ‏٢٠:١٧، ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ (UTC)
با ئەم وتووێژە بگاتە ئەنجامێک، چونکە وشەی دیش ھەیە دەبێ یەکلایی بکرێتەوە، وەک (Battle). گەر پێتان باش بێت دەیکەینە دەنگدان. سەرچیا — ‏١٤:٠٢، ١٤ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
سیاسەتی ویکیپیدیا دەڵێ دەنگدان شەیتانییە و جێگای لێدوان ناگرێتەوە. لە راستیدا شەڕ لە زمانی کوردیدا زۆر گشتییە و دەبێتە بەرامبەری war. بۆ battleە ئێمە بەرامبەرمان نییە. جا ئەمانە ھاتوون بە پێچەوانە شەڕیان بۆ battle داناوە و بۆ warیش وشەی فارسی جەنگیان داناوە. لە ھەر شوێنێک بەرامبەریان نەبوو وشەی فارسی دادەنێن و کاری خۆیان ئاسان دەکەنەوە. بەڕاستی دەبێ ماندوو نەبوونییان لێ بکەین.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٠٥، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
کە باسی دەنگدان دەکەم لە ناچاریان وا دەڵێم، ئاخر بەم شێوەیە وتووێژ بە کوێ دەگات! کاک چالاک ئەوە کاری من نییە وشە لە زمانێکی ترەوە وەربگرم، لێرەش پشتگیریم لەوە نەکردووە، باسی شتێک دەکەم کە ھەیە، بەس ئەوە دەڵێم کوردی و زمانەکانی تر چەندین وشەی بیانیان تێدایە و جێی خۆشیان گرتووە، باشە بۆ کێشە تەنیا لەگەڵ وشەی جەنگە؟! لە فەرھەنگی ھەنبانەبۆرینە یان خاڵ بڕوانن، وشەکە لە ھەردووکیان ھاتووە، یان لە گووگڵ، زیاتر لە ٤٠٠ ھەزار ئەنجامی ھەیە! بۆ وشەی (Battle)یش، نەوشیروان مستەفا لە کتێبێکی وشەی (نەبەردی) بەرانبەر داناوە، بەڕای من بەرانبەرێکی گونجاوە. سەرچیا — ‏١٣:١٥، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)
لە فارسیدا بۆ war جەنگ دانراوە و بۆ battle نەبەرد. یەکێک ھاتووە وشەی جەنگی فارسی خواستووەتەوە و ئەوی تر وشەی نەبەردی فارسی. کێشە ئەمەیە بۆ واز لە فارسی ناھێنن. فەرھەنگەکان زۆر وشەی بیانییان تێدایە لە ناو خەڵکدا باو نین. تۆ خوا کاکە کەی کوردی ساکار و نەخوێندەوار وتوویەتی جەنگ یا نەبەرد؟! ئێوە خەڵکی باشوور فارسی نازانن ئەمانەش بە دڵی خۆیان وشەی فارسی بەکاردەھێنن ئێوەش کەوتان لێ بووەتە زڕەکەو، پێتان وایە ھەموو ئەوانە کوردین. نابێ بھێڵن ئاوا کایە بە زمانەکەمان بکەن. ئەو نەخوێندەوارە بۆچی «رەزم»ی لە جیات battle دانەنا و نەبەردی فارسی لە جیات دانا؟ بەڕاستی نازانم بڵێم چی پیاو لەوھەموو خیانەتە بە زمانە شیرینەکەمان دەکرێ سەری سووڕ دەمێنێ... .--چالاک وتووێژ ‏١٤:١٥، ١٥ی ئازاری ٢٠١٧ (UTC)

  لەگەڵ وشه‌ی جه‌نگی جیهانی باشتره‌ و له‌ناو خه‌لك زیاتر به‌كاردێ Gyan333 (لێدوان) ‏١٩:٣٥، ١٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ (UTC)

@Calak: من مامۆستاکەم ماستەری لە زمانی کوردی ھەیە و بۆ ئەمە پرسیارم لێ کرد. ئەو وتی کاتێک ئێمە ئەم وشەیەمان وەرگرتووە، بە واتایەکی جیاواز وامان کردووە. جەنگ واتایەکی فراوانتری ھەیە لەچاو شەڕ لە کوردیدا، جەنگ لە کۆمەڵە شەڕێک پێکھاتووە. ھەر بۆیە، بەم پێوەرە بێت، دانانی شەڕ لەجێی جەنگ شیاو نییە چوونکە واتاکەیمان بچووک کردووەتەوە. بەڕای من پێویست ناکات زۆر توندڕەوانە مامەڵە بکەین لەگەڵ ئەم وشە بێگانانە، بەتایبەت لە حاڵەتێکی وەک ئێستا کە وشەکە لای ئێمە بە تەواوی جیاوازە و وشەی تریشمان لێ داتاشیوە وەک کاک سەرچیا ئاماژەی پێ کرد.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:١٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
دەی ئێستا شەڕ battleە و جەنگ war؟!--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٤٢، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
دەتوانی بڵێی جەنگمان بە وار وەرگرتووە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٢٠:٤٦، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
کێشە لە لای منەوە ئەوەیە بۆ ھەر وشەیەک نیمانە وشەی فارسی دانراوە. ئێستا جەنگ باشە لە فارسیشدا بە مانای war ھاتووە جاروبار وشەی فارسیەکەش بە مانایەک بەکاردەھێنن ھەر لە ھیچ کوێ نەبیسراوە! تەنیا کێشەی من ئەوەیە بۆ فارسی. دەی ئەوە کردمان بە جەنگ. ئەوە نییە بە کرمانجی ھەر دەڵێن شەڕ. ئاوا ئێمە زەبرێکی گەوەرە لە زمانەکەمان دەدەین. لە لایەکەوە ھەر وشەی فارسی بە زمانەکەمان زیاد دەکەین و لە لایەکی تریشەوە ھەر دێین شێوەزارەکان لێک دوورتر دەکەینەوە. بۆ ئەم وتارە و بۆ war و battle دژایەتی گواستنەوە ناکەم. ئاکام چی بوو وای لێ بکەن. سپاستان دەکەم.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٨، ٢٢ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
بڕوات بێت من لە تۆ زیاتر حەزەکەم زمانی ئێمە لە ھیچی کەم نەبێت، بەس دەی ئیتر چی بکەین؟ تازە ھەر وا ھاتووە. وادیارە یەکدەنگی لەسەر جەنگیش زیاترە، بەراورد بە شەڕ، کە بەپێی وپ:گپ دەبێت جەنگ دابنێین لەبەر ئەم ھۆکارە. ئەگەر ھیچ بۆچوونێکی زیاتر نییە، دەیگوازینەوە.--◂ ئێپین لێدوان ‏٠٩:٣٩، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
منیش لەگەڵ جەنگم. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:٢٨، ٢٣ی شوباتی ٢٠١٨ (UTC)
شەڕ بۆ (fight)، جەنگ بۆ (war)، بۆ (battle)یش دەبێت وشەیەکی تر بدۆزینەوە. سەرچیا — ‏١٥:٤٣، ٢ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
  'لەلایەن Serchia بە جێھێشتنی ڕەوانەکەرێک لە شەڕی جیھانیی یەکەمەوە گواسترایەوە بۆ جەنگی جیھانیی یەکەم.ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٥، ٣ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "جەنگی جیھانیی یەکەم".