وتووێژ:جەمال پوورکەریم
ناڕەزایەتی و ئێعتڕاز
دەستکاریبەڕیز ئارام داوای پاککردنەوەی لاپەڕەی ناساندنی بەڕێز جەمال پوورکەریم ی کردووە ، هۆکارەکەی نادیارە نازانم بەڕیزیان جەمال پوورکەریم ناناسێ یا دەیناسێ و پێی باش نییە هەبێ؟؟؟ ... ئەو بابەتە لە ماڵپەڕی ئەو هاوپەیمانیەی کە بەڕیز پورکەریم سەرۆکیەتی و ئەمن بۆم ناردوون بە ناوی ویکی پیدیاوە بڵاویان کردۆتەوە، تکایە لە بارەی داواکاری بۆ سڕینەوە ڕوونکردنەوەی زیات بدەن کە هۆکار چییە؟؟؟ — ئەم لێدوانە لەلایەن Komarkurdistan واژوونەکراوە. (لێدوان • بەشدارییەکان) ٠٢:١٠، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
کاک @Aram: پێت چۆنە گەر کێشەی دەقی لەبەرگرتنەوەی وتارەکە چارەسەر بکەین و نەیسڕینەوە. بەڕای من لەڕووی ناوبانگەوە شایەنی مانەوەی ھەیە و تەنیا بەشەکانی خوارەوە چاک بکەین تەواوە. AHR (وتووێژ) ١٦:٥١، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
- سڵاو @Komarkurdistan: باوەڕ بکە نە دەیناسم و نە ڕقم لێیەتی نە ھیچ ھۆکارێکی تایبەتیش ھەیە. من بە گوێرەی سیاسەت و ڕێساکانی ویکیپیدیا بەشداری لەم پرۆژەیە دەکەم و ئەم وتارەش بەو شێوەیەی ئەو کاتەی کە تاگی سڕینەوەم لێی داوە بمێنێتەوە، ئەوا دەسڕدرێتەوە چونکە ناوەڕۆکەکەی لەبەر گیراوەتەوە، کۆمەڵێک بەستەری دەرەکیی زۆریشی تێدایە کە ھەمان دەقەکانی ئێرەن. چەند جارێکی تریش ئەوەمان وتووە کە ویکیپیدیا نە دەقی لەبەرگیراوە قبوڵ دەکات و نە بەستەرگەلی دەرەکیی زۆر کە ئەوە زیادەڕەوییە لەو وتارە کراوە و ھەمیش دەچێتە قابی ڕیکلامەوە. دەقێک لە شوێنێک ھەبێت، چی پێویست دەکات ڕێک وەک خۆی لەبەری بگرینەوە بە ویکیپیدیای زیاد بکەین؟ خۆ لە سەرچاوەکە ھەمان ئەو دەقانە ھەن و لە گەڕانچییەکانیش دەدۆزرێنەوە. ھەستم کرد بەشێکی زۆری دەقەکانیشی بێسەرچاوە بوون. ئێمە لە ویکیپیدیا شێوازی دانانی سەرچاوەمان ھەیە کە وا بزانم چەند جارێکیش بۆ بەڕێزتانم داناوە. کاک @Ahrir: خۆم خەریکی دەبووم، بەس لە ئێستادا کاتم بۆی نییە ڕاستییەکەی. حەز دەکەن مانگێک کاری تێدا بکەن و ناسڕدرێتەوە، بەڵام وەک خۆتان دەزانن، گەر بزانین فەرامۆش کراوە، ھەر کاتێک بێت دەسڕدرێتەوە. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٩:١١، ٥ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
- سڵاو و ڕێز کاک ئارامی بەڕێز
- ئەو لینکەی داتاناوە و ماڵپەڕی هەمان هاوپەیمانییە کە بەڕیز پوورکەریم سەرۆکیەتی و ئەوان وەک سەرچاوەی ئەو بابەتە نووسیویانە سەرچاوە ویکیپیدیا و ئەوان لە ویکیپیدیایان وەرگرتۆتەوە نەک ئێمە لەوان Komarkurdistan (لێدوان) ٠٩:٤٥، ٦ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
- @Komarkurdistan: گەر ئەوان ویکیپیدیایان کردبێتە سەرچاوە، چۆن دەبێت ویکیپیدیاش ئەوان بکاتە سەرچاوە؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢١:٠٠، ١٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
کاک @Aram: بەسەر وتارەکەدا چوومەوە، بزانە کێشەکەی چارەسەر بووە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ٠٧:٥٥، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
- @Ahrir: بەڵێ، چارەسەر بوو. زۆر سپاس بۆ تۆ کە وتارەکەت لە سڕینەوە ڕزگار کرد! تەنیا گەر بکرێت بەشی ژیاننامەکە بۆ ژیانی تایبەتی و سیاسی ھەر شتێکی تر جیا بکرێتەوە، باشتر دەبێت. سوپاسی دووبارەی ⇐ئارام وتووێژ💭 ٢٠:٠٠، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
@Aram: لە خزمەتدام، بەشی ژیاننامەم کردە دوو بەشی «ژیانی ئاسایی» و «ژیانی سیاسی»، بزانە ئێستا چۆنە. زۆر سپاس. AHR (وتووێژ) ٢٢:٥٧، ١٢ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
- @Ahrir: سپاسی دووبارە! گەر چی جیاوازییەکی وا بە بەشەکانیشەوە دیار نییە و ھەردووکیان لە سیاسییەوە نزیکن، بەس بۆ ئێستا ھەر ئاوا باشترە لەوەی بە بەشێک قووڵ ببێتەوە. منیش وێبگەکەم سڕییەوە چونکە لە وێبگەی فەرمیی خۆی نەدەچوو. سپاس! ⇐ئارام وتووێژ💭 ١٣:٤٦، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
@Komarkurdistan: چارەسەر کرا، وتارەکە چیتر ناسڕدرێتەوە. AHR (وتووێژ) ١٦:٢٥، ١٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)
چاکسازی بەستەرە دەرەکییەکان
دەستکاریسڵاو ھاوڕێیان،
من ئێستا دەستکاری ٢ بەستەری دەرەکیی جەمال پوورکەریمم کرد. تکایە بەسەر دەستکارییەکەمدا بچۆرەوە. ئەگەر ھەر پرسیارێکت ھەیە، یان پێویستە کە وا لە بۆتەکە بکەیت بەستەرەکان، یانیش ھەموو پەڕەکە فەرامۆش بکات، تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ وردەکاری زیادتر. من ئەم دەستکارییانەم ئەنجام داوە:
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20220429013851/https://www.kurdhsk.com/%d8%ac%db%95%d9%85%d8%a7%d9%84-%d9%be%d9%88%d9%88%d8%b1%da%a9%db%95%d8%b1%db%8c%d9%85-%d8%a8%db%86-%d8%a8%d8%a7%da%b5%d9%83%db%8e%d8%b4-%d9%83%d9%88%d8%b1%d8%af-%d9%86%d8%a7%d8%a8%db%8e%d8%aa-%d8%a6/ بۆ https://www.kurdhsk.com/%D8%AC%DB%95%D9%85%D8%A7%D9%84-%D9%BE%D9%88%D9%88%D8%B1%DA%A9%DB%95%D8%B1%DB%8C%D9%85-%D8%A8%DB%86-%D8%A8%D8%A7%DA%B5%D9%83%DB%8E%D8%B4-%D9%83%D9%88%D8%B1%D8%AF-%D9%86%D8%A7%D8%A8%DB%8E%D8%AA-%D8%A6/ زیاد کرا
- ئەرشیڤێکی نوێ https://web.archive.org/web/20220419180900/https://yarikurd.kurdhsk.com/2018/12/30/%d8%a6%d8%a7%da%af%d8%a7%d8%af%d8%a7%d8%b1%db%8c-%d8%af%db%95%d8%b3%d8%aa-%da%a9%db%8e%d8%b4%d8%a7%d9%86%db%95%d9%88%db%95-%d9%84%db%95-%d8%a6%db%95%d9%86%d8%af%d8%a7%d9%85%db%8c%db%95%d8%aa%db%8c/ بۆ https://yarikurd.kurdhsk.com/2018/12/30/%D8%A6%D8%A7%DA%AF%D8%A7%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%AF%DB%95%D8%B3%D8%AA-%DA%A9%DB%8E%D8%B4%D8%A7%D9%86%DB%95%D9%88%DB%95-%D9%84%DB%95-%D8%A6%DB%95%D9%86%D8%AF%D8%A7%D9%85%DB%8C%DB%95%D8%AA%DB%8C/ زیاد کرا
- {{بەستەری مردوو}} زیاد کرا بۆ https://www.kurdhsk.com/%D8%AF%DB%8C%D8%AF%D8%A7%D8%B1%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9%DB%8C-%D9%87%D8%A7%D9%88%D9%BE%DB%95%DB%8C%D9%85%D8%A7%D9%86%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%D8%A8%DB%95%D8%AE%DB%86%DB%8C%DB%8C%D8%AE-2/
تکایە سەردانی پرسیارە دووپاتکراوەکان بکە بۆ زانیاری لەسەر ڕاستکردنەوەی ھەڵەکانی بۆتەکە،
کاتێکی شاد!—InternetArchiveBot (سکاڵاکردنی کێشە) ٠٩:٠٥، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ (UTC)