وتووێژ:تەنی ئاسمانی

دوایین لێدوان: ٢ مانگ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی گواستنەوەی پەڕە

گواستنەوەی پەڕە دەستکاری

سڵاو @Shahid tahir، ئەمە سێیەم جارە کە پەڕە بەبێ وتووێژ دەگوێزیتەوە. من ئەمەم لە ئێرە و ئێرەدا بۆت ڕوون کردووەتەوە، بەڵام تۆ ھەر بە قسەی خۆت ئەکەی و ڕای کەست بە لاوە گرنگ نییە. بەڕێوەبەران، @Aram، @Pirehelokan و ئەوانی تر، تکایە ڕێی لێ بگرن و مافی گواستنەوەی لێ بستێننەوە. ‎Gêjełûk ‏١٣:٢١، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Gejeluk:، خۆی لە وپ:گپ ھەموو شتێ بەجوانی باس کراوە. نابێ بەبێ وتووێژ و یەکدەنگی گواستنەوە بکرێ. لێرە داوای زیادکردنی ئەم تایبەتمەندییە کراوە و زیادیشیان کردووە کە ڕێگری لە گواستنەوە بکرێ و لە ئێستادا بەردەستە. بەڵام تا ھەوڵ بدرێ بە وتووێژەوە چارە بکرێت و ناچاری بەربەستکردنی گواستنەوە نەبین باشترە. ⇐ئارام وتووێژ ‏١٩:١٤، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
«تەنی ئاسمانی»ش دروستە. celestial body ش دەڵێن. Aza (لێدوان) ‏١٩:٤٢، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
ڕاستییەکەی سیلیستیاڵ زۆری بۆ شتی وەک فریشتە و شەیتان و شت دەگوترێ. لە ڕابردوودا فەرقێ زۆر نەدەخرایە بەینی heavens و skies چون ئاسمانیان بە خوایی ئەزانی. بۆ وەرگێڕانی زانستی من زیاتر حەز ئەکەم سەرچاوەمان ئینگلیزی بێ نە عەرەبی و فارسی. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٢٤، ٦ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: ڕاستە، بە وتووێژ باشترە. بەڵام من چەند جار ئاگادارم کردووەتەوە و مەسەلەکەم بۆ ڕوون کردووەتەوە، بەڵام دیارە ئەو گوێ بە قسەی بەکارھێنەران و یاساکانی ویکیپیدیا نادا. تۆ پێی بڵێ، بەشکم گوێ لە تۆ ڕاگرێ. @Aza و @Pirehelokan: دروستە، لەبەر ئەمە ڕەوانەم کردبوو. ئەمە لە ئینگلیزیدا astronomical -ە نەک celestial و لە عەرەبیشدا فلكي -یە نەک سماوي. ئەستێرەناسانە علمیترە. ‎Gêjełûk ‏١٠:١٥، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Gejeluk: لە پێشتردا جەنابیشتان هەمان پەڕەتان گواستۆتەوە بەبێ وتوێژ و چەندین وتاری دیکەش بە هەمان شێوە،کەواتە دەبێ تۆش بەربەست بکرێی، ناوی تەواوی وتارەکە (تەنی فەلەکی)یە بەڵام لەبەر وتوێژەکانی پێشوتر نەمکردە فەلەکی و بەجێی ئەوە (ئاسمانیم) دانا، لە ئینگلیزیەکە سەیری وتارەکە بکە ئاماژە بەوە دەدا کە چەندین ناوی دیکەشی پێدەگۆترێ، لێرە تەنی ئەستێرەناسانە واتا تەنێک تایبەتە بە زانستی ئەستێرەناسی نەوەک (فەلەکی، گەردوون) زانستی ئەستێرەناسی فاڵگرتنەوەیە و جیاوازە لە زانستی گەردوونی، لە دید و رەئی جەنابتان ئەو وشە و زانستە تەواو و ڕاستە بە دیدی من و بە شێوەیەکی گشتی نا، ئەستێرەناسی زانست نیە، بە کوردی و لە کوردیش هەڵەیە (ئەستێرە-ناس) واتا ناسینی ئەستێرەیەک ئەوەش هەڵەیە گەردوون پێک نایە بەس لە ئەستێرە، ئەستێرەناسیش زیاتر لە نەخشە و بورجەکان دەکۆڵێتەوە نەک گەردوون بە گشتی، ڕاستە فەلەکیش عەرەبیە لەگەڵ ئەوەش نیم بەڵام یان دەبێ ووشەیەکی تەواو بگونجێنین یاخوود دەبێ ووشەیەک بەکاربهێنین هەم کەسی ئاسایی و هەم زانا و لێکۆڵەرەوەیەک لێی تێبگەن کە ئەوانیش هەر بە فەلەک گوزارشت لە زانستەکە دەکەن بەڵام بەو شێوەیەی تۆ تووشی سەرلێشێواوی دەبن لە وتارەکانی ویکیپیدیا. بۆیە من داوا لە هەمووان دەکەم بەجێی ئەستێرەناسی ووشەی فەلەکناسی بەکاربهێندرێت، هەر کەسێکیش بەدیلی وشەی فەلەکناسی و ئەستێرەناسی هەیە پێشوازیەکی تەواوی لێدەکەم. شەهید (لێدوان) ‏١٥:٣٤، ٧ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Shahid tahir: من ئەو داوایەم لەبەر گوێنەدان بە قسە و ڕای بەکارھێنەران کردووە. ئێمە لێرەدا لەسەر ئەم شکڵە دواوین و کەسیش دژی نەبووە، بۆیە وتووێژ لەم حاڵەتەدا پێویست نییە. وتووێژی لەسەر کراوە. بێجگە لەوەش، لە کورتەی دەستکارییەکەدا ڕوونکاریم داوە.
-astro لە گەلێ وشەدا ھەیە، astronautics, astrophysics, astrophilia و ھتد. ئەگەر astronomy بکەینە فەلەکناسی، ھەرا دەنێینەوە! چی لەوانەی تر بکەین؟ لەو وتووێژەی تردا پێم وتیت کە astro لە بنەڕەتدا یانی ئەستێرە. ‎Gêjełûk ‏١٩:٤٩، ٨ی شوباتی ٢٠٢٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تەنی ئاسمانی".