وتووێژ:تێلێگرام

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Serchia لە بابەتی ناوی وتار

ناوی وتار دەستکاری

سڵاو @Ahrir: پێشنیار دەکەم ناوی وتارەکە بکرێت بە "تەلەگرام". نەمویست بەبێ پرسین لە تۆ بیکەم، نەوەک بەپێی تۆ لەجێ نەبێت. هۆکاری پێشنیارەکەم ئەوەیە کە شێوەی "تەلەگرام" لەناو نووسینەکان باوترە.[١][٢][٣][٤] نەک هەر نووسینیش، بەڵکوو لە خوێندنەوەش (لە باشوور، تێبینیی ڕۆژهەڵاتم نەکردووە). هەروەها نەک هەر وشەی تەلەگرامیش، بەڵکوو وشەی هاوشێوەی تەلەگرامیش کە لە یۆنانییەوە هاتوون: تەلەسکۆپ، تەلەفۆن، مایکرۆسکۆپ. (وەک ئەوەی خۆتان لەوانەیە بیستبێتتان.) ڕای ئێوە چییە؟ -- ڕۆژ سەربەست (لێدوان) ‏١٧:٤٥، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@ڕۆژ سەربەست: زۆر باشە من کێشەم نییە، بەڕای من چەند ڕۆژێک ڕاوەستە تاوەکوو بزانین کەس دژ نییە جا ئەو کات بیگوازەوە. سپاس بۆ ڕوونکردنەوە و پێشنیارت. AHR (وتووێژ) ‏١٧:٤٨، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Ahrir: دەوەستین :) — ڕۆژ سەربەست (لێدوان) ‏١٧:٥٠، ١٩ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
@Sakura emad @Aram ڕای ئێوە چییە؟‌ — ڕۆژ ‏١١:١٢، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
وەک خۆم تەلەگرامم (ˈteləˌɡram) پێ گوونجاوە.

بەڵام سەیرێکی ئێرەش بکەین لە گووگڵ ئەنجامی سێرجەکان چۆنە:

ئەنجام

تێلێگرام: 53,000 ئەجام
تەلەگرام: 27,400 ئەنجام

سپاس 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١١:٢٦، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia: @Calak: @Aza: @Kushared: ئێوە دەڵێن چی؟ AHR (وتووێژ) ‏١٧:٠٩، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sakura emad: من پێم باش نییە گووگڵ بەکار بهێنرێت وەک پێوەرێک بۆ هەڵبژاردنی شێوازی ڕاستی نووسینی وشەیەک. دەتوانیت هۆکارێکی زیندوو ببینیت بە تاقیکردنەوەی وەرگێڕی گووگڵ بە وەرگێڕانی شتێک بۆ سەر کوردی، و بینینی ئەو هەموو هەڵە ڕێنووسییانە کە دەیکات. وەرگێڕی گووگڵ زانیاریی لە ماڵپەڕە کوردییەکانەوە هێناوە و شێوە باوەکانی ئەوانی بەکار هێناوە. گەڕانی گووگڵیش بە هەمان شێوە لە ماڵپەڕەکان دەگەڕێت، و لەبەرەوەی لەوانەیە وەک خۆت بزانیت زۆربەی نووسەران تا ئێستا بەڕاستی نانووسن، ڕەنگە گووگڵیش لەبەر هەڵەیەکی باو، بۆ شێوەی ڕاستنووسنی شتێک ئەنجام کەمتر بدات. ئەم تێبینییەم بۆ ئەوە نییە ڕاکەی تۆ بە نالەجێ لێک بدەمەوە، لەوانەشە کاک سەرچیا باشتر دەربارەی ئەنجامەکانی گووگڵ بزانێت. — ڕۆژ ‏١٨:١٢، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

من پێم وایە tele- بە ھیچ کلۆجێک نابێتە تەلە- مەگەر پێ داگر بین لەسەر بە ھەڵە خوێندنەوەی ھەر چی وشەیە.
عەرەبیش ئێستا وازی ھێناوە ھەر دەڵێ تيليجرام بەڵام بە کوردی واز ناھێنن.-- چالاک وتووێژ ‏١٨:١٨، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەی کاک @Calak: بەو شێوەیە «تەلەفۆن، تەلەگراف و تەلەسکۆپ»یش ھەڵەن؟ گەر وایە با ھەڵەی ھەمووان بە یەکجاری چارەسەر بکەین. AHR (وتووێژ) ‏٢١:٥٨، ٢٠ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

قسەی من ئەمەیە ئەگەر ھەڵەیەک کراوە نابێ ھەتاھەتایە درێژەی پێ بدەین. ناتوانین لەبەر ھەڵەوتنی ئەمانە، ھەڵەکانی تریش پاساو بدەین.
بۆ نموونە عەرەب ئێستا دەنگی چ دەکاتە تش (بە ریچارد دەڵێن ریتشارد) چونکە زانستی فۆنتیک دەڵێ دەنگی چ تێکەڵاوی دوو دەنگی ت و ش-یە؛ کەچی لە ڕابردوودا وایان نەکردووە.
ئێستا قسەی من بەگشتی ئەمە نییە ھەر چی وشەیە بیگۆڕین، دەڵێم با لەمە بەو لاوە ھەڵەی تری پێ زیاد نەکەین. چالاک وتووێژ ‏٠٥:٥٥، ٢١ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
لێرە داوا بۆ گۆڕینی تێلێگرامە نەک وشەی تر. تێلێفۆن ھەر بەکارنەھاتووە تا بڵێین ئەویان بێت. (ئەوەمان لەبیر بێت، ئێمە لێرە وشەکان دەھێنین، نەک ئەوەی وشە دروست بکەین). بۆ ئەم وشەیەش ھەر کامیان بێت من کێشەم لەگەڵی نییە، و ئاسایییە ھەموو وشەیەکی بیانیش لەسەر ھەمان شێوە وەرنەگرین. سەرچیا‏١٦:٠٣، ٢٣ی ئایاری ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تێلێگرام".