وتووێژ:تێرم

دوایین لێدوان: ٦ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو

دەستکاری

لە «تێرم» باشترمان نییە بۆ ئەم وتارە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭١٠:٥٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

لە کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە ڕادە یان داناوە، بەڵام ھەر وەک دەزانن وتاری ڕادە نووسراوە و ڕادە شتێکی ترە، وتم با جارێ ھەر وەک ناوە ئینگلیزییەکەی دانێم، بزانین ڕای ھاوڕێیان چییە. بەکارھێنەرانی تریش لە ھەندێک لە وتارەکان ڕستەیان نووسیوە. şûşe وتووێژ١١:١٨، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
من ڕادەشم پێ ھەڵەیە. خۆی لێرەدا بیرم بۆ (سنوور و ماوە و مەودا) دەچێت. کە لە گەڕانێکدا extremeـیشم کەوتە بەرچاو کە بەم مانایانە دێت: کۆتایی، سەرچڵ، بەرگر، پەڕگر، ئەوپەڕ، زۆر و زەوەندە، لێوار. جا لێرەوە دیسان کاک @Calak: ئەزیەت بدەین باشە. ⇐ئارام وتووێژ💭١٢:٣٩، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
تکایە هەر ناوێک پێشنیار دەکەن ئەم وتارەیشتان لەبیر بێت ڕادەدار، جگە لە دوو ناوی ڕادە و ڕادەدار کە لە کتێبەکانی قوتابخانە هاتووە و ناوە ئینگلیزییەکەیان لە فەرهەنگی زانستی تاڕیق وەیسی شتێکم نەدیتەوە. şûşe وتووێژ١٢:٥٦، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر بەپێی کتێبەکانی وەزارەتی پەروەردە ئەگەر term ڕادە بێ ئاشکرایە Polynomial دەبێتە فرەڕادە نەک ڕادەدار (دەزانین Polynomial یانی شتێک کە لە چەند term پێکھاتووە). ئاشکرایە لێرەدا ڕادە وەرگێڕانی وشەی حد-ی عەرەبییە. کتێبەکان ھەموو وەرگێردڕاوی عەرەبیین و ئەمانە لە ڕاستیدا کێشە زمانی عەرەبین و ئێمە دەبێ جەوری ئەوانیش بکێشین. term لێرەدا بە مانای حد و رادە نییە. من لە کوردیدا ھیچ بۆ term شک نابەم زاراوەم بیستووە ئەویش دروست نییە و زاراوە دەبێتە idiom.--چالاک وتووێژ٢٠:١١، ١٦ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ئەی بۆ termی en:Terminology چی داندراوە و چی دابنێین؟--◂ ئێپین لێدوان٢٢:٣٢، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر زاراوە و زاراوەناسی.--چالاک وتووێژ٢٢:٤٥، ١٧ی ئازاری ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تێرم".