وتووێژ:تۆرنتۆ
دوایین لێدوان: ٩ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی داڕێژە
ناو
دەستکاریلە کوردیدا تۆرنتۆ و تۆرۆنتۆ وتراوە. تۆرانتۆ باو نییە.--چالاک وتووێژ ١٩:٢٩، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
- هەرچەند کورد زۆر ساڵ نیە کە ئەم شارە دەناسێ، بەڵام وایە. بە ڕای جەنابت بیکەین بە تۆرۆنتۆ و تۆرنتۆ باشترە؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢١:٤٣، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
- وەڵڵا من خۆم تۆرنتۆم پێ باشترە چون ھەم لە باشوور باوە ھەم لە ڕۆژاوا.--چالاک وتووێژ ٢٢:٢١، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
- زۆر باش، هەرچی خۆت پێت باشترە بیگوێزەرەوە بۆ ئەوە و ڕەوانکەر بۆ باقییەکەی دادەنێین. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٢٢:٤٨، ٢٠ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
داڕێژە
دەستکاریسڵاو تکایە داڕێژە بۆ پارێزگاکانی کەنەدا و داڕێژە بۆ شارەکانی پارێزگای ئۆنتاریۆ ساز بکە با تازە زەحمەتەکەت کۆڕ بێت . سپاس D: بزاڤ (لێدوان) ١١:٠١، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
- سڵاو. داڕێژە:پارێزگاکان و مەڵبەندەکانی کەنەدام دروست کرد. بەڵام بۆ شارەکان ھیچم نەدۆزییەوە. en:Template:Toronto ھەبوو کە ئەویش شار نییە و en:Template:Greater Toronto Area کە ئەویش پەیوەندی بە وتاری en:Greater Toronto Area ھەیە کە ھێشتا نەنووسراوە.--چالاک وتووێژ ١٢:٤٠، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
مامە چالاک ئەمە وابزانم خراپ نەبێ: en:Template:Subdivisions of Ontario. بزاڤ (لێدوان) ١٦:٠٢، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)
- بەڵێ ئەمە دابەشکاریی پارێزگای ئۆنتاریۆیە کە ناوەندەکەی تۆرنتۆیە (وەک پارێزگای کوردستان و سنە). بۆ وەرگێڕانی ئەمانەش گرفتمان ھەیە. بۆ نموونە County دەبێتە چی یان دەنا District. جارێک بۆ County ھەڤالێکمان «کەرت»ی پێشنیار کرد و منیش دامنا بەڵام دوایی زانیم کەرت بۆ Strip باشە وەک دەڵێن کەرتی غەرزە. بە ھەر حاڵ کەموکووڕی زۆرە.--چالاک وتووێژ ١٧:١٨، ٢١ی شوباتی ٢٠١٥ (UTC)