وتووێژ:تاڵانی منداڵی

دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Arma1991 لە بابەتی بەستنەوە

بەستنەوە دەستکاری

سڵاو @Arma1991: ئەم بابەتە ببەستەوە بە زمانەکانی تر. Tessla (وتووێژ) ‏١٨:٢٦، ٢٦ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو و سپاسی تایبەت بۆ ئاوڕدانەوە و بەسەرکردنەوەت بەڕێزم ئەم بابەتە یەکەم جارە لەسەری دەنووسرێ، ئەو کتێبە بەرهەمی نووسەرێکی کوردە لە بەریتانیا دەژیت، زمانی سەرەکی کتێبەکە فارسی بووە وەرگێڕدراوەتەوە بۆ سەر کوردی، تا ئێستا بە هیچ زمانێکی دیکە بابەتیان لەسەر نەنووسیوە، تەنیا شتێک کە توانیومە بیکەم ئەوەیە کە ئاماژەم داوە بە لاپەڕەی ژیاننامەی ئەم نووسەرە لە نێو ویکی پدیادا، لاپەڕەکەشی بە نێوی کامیل ئەحمەدی بە سێ زمانی کوردی، ئینگلیزی و فارسی بەردەستە، ئەو چەند بابەتەی لەسەر کتێبەکانی ئەم بەڕێزە دامناون -کتێبەکان هەموویان توێژینەوەی مەیدانین لەسەر کێشە کۆمەڵایەتییەکان، تەوەریان ئێران بووە بەڵام هەموویان بەشی ڕۆژهەڵاتی کوردستانیشیان تێدا ئاماژە پێدراوە- هەموو ئاوان و بۆ یەکەم جار لاپەڕەی کوردییان کراوەتەوە، بڕیارە یان خۆیان یان کەسانیتر ئەم لاپەڕەگەلە وەرگێڕنەوە سەر ئینگلیزی و فارسی بەم زووانە، لاپەڕەکان کێشەیان نەبێ و بمێننەوە پاش ماەویەکی دیکە وەرگێڕانی ئەو لاپەڕانە بە دوو زمانی ئینگلیزی و فارسی زیاد دەکرێت. جارێکی دیکەش سپاس و پێزانین بۆ بەسەرکردنەوەت بەڕێوەبەری بەڕێز. Arma1991 (لێدوان) ‏٠٣:٠١، ٢٧ی ئازاری ٢٠٢٣ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "تاڵانی منداڵی".