کتێبی تاڵانی منداڵ بە سەرپەرشتیی کامیل ئەحمەدی مرۆڤناس و توێژەری کۆمەڵایەتیی ئێرانی – بەریتانی نووسراوە، کە لە ساڵی ٢٠١٩ی ھەتاوی لە بابەتی خەسارە کۆمەڵایەتییەکان و مافەکانی منداڵانی کار لەلایەن دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی "کۆمەڵەی داکۆکی لە مافەکانی منداڵان و مێرمنداڵان (انجمن حمایت از حقوق کودکان و نوجوانان) چاپ و بڵاو کراوەتەوە. ئەم کتێبە لە ڕاستیدا ئەنجامی توێژینەوەیەکە کە کامیل ئەحمەدی و ھاوکارانی دیکەی لە سەر داوا و پشتیوانیی "کۆمەڵەی داکۆکی لە مافەکانی منداڵان و مێرمنداڵان" بە ئامانجی لێکدانەوەی ڕەھەندەکانی دیاردەی باوی زبڵگەڕیی منداڵان لەسەر ئاستی شاری تاران ئەنجامیان داوە.[١]

ناوەڕۆک دەستکاری

ئەم توێژینەوە بەرھەمی کاری مەیدانی و شیکاریی کۆمەڵێ توێژەر سەبارەت بە لێکدانەوەی بارودۆخی زبڵگەڕیی منداڵان لە شاری تاران و دەوروبەرییەتی. نەبوونی لێکۆڵینەوەی ھەمەلایەنە و ئامانجدار لە بواری دیاردەی باوی زبڵگەڕی، نەناسراوبوونی ئەم دیاردە کۆمەڵایەتییە و لێدانی زەنگی ئاگادارکردنەوەی زیادبوونی ڕێژەی منداڵانی زبڵگەڕ، بوو بە ئەنگێزەی سەرەکیی نووسەر بۆ ئەوەی لەسەر بابەتی زبڵگەڕیی منداڵان دەست بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەک بکا کە ئامانج لەم توێژینەوە ناسینی دیاردەی زبڵگەڕی، لێکدانەوەی فاکتەرە بەستێنسازەکان و کەمکردنەوەی زیانەکانی ئەم دیاردە بۆ سەر منداڵان زبڵگەڕ بوو. ئەم توێژینەوە لەژێر ناوی «تاڵانی منداڵی» بە سەرپەرشتیی کامیل ئەحمەدی و بە ھاوکاری و پشتیوانی و پێشنیاری «کۆمەڵەی داکۆکی لە مافەکانی منداڵان و مێرمنداڵان» لە ساڵی ٢٠١٩ ھەتاوی بڵاو بۆوە تا لایەنە ئاشکرا و شاراوەکانی دیاردەی زبڵگەڕیی منداڵان لەسەر ئاستی ٢٢ گەڕەکی شاری تاران بۆ یەکەمجار تاوتوێ و لێکۆڵینەوەی لەسەر بکرێ بەو ئامانجەی کە ئەنجامەکانی لەلایەن ڕێکخراوە حکومییەکانی وەکوو شارەوانییەکان، ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO) و بەرپرسانی بەرگری لە مافەکانی منداڵان ئاوڕی لێ بدرێتەوە.[٢]

ئەم توێژینەوە لەسەر بنەمای ئاراستەی شێوازناسییی چۆنایەتی و بە کەڵکوەرگرتن لە شێوازی تیۆریی زەمینەیی لەسەر ئاستی کەڵانشاری تاران ئەنجام دراوە. کۆی گشتیی دیمانەکانی ئەم توێژینەوە ٣٠٢ دیمانەیە کە زیاتر لە ٥٠ لە سەدیان دیمانە لەگەڵ منداڵانە.

ئەنجامەکانی کتێب دەستکاری

دوای ئەوە لە بەشی یەکەمی کتێبەکەدا، نووسەرەکان چەمکە تیۆرییەکانی توێژینەوەکەیان ڕوون کردەوە و ئینجا فۆرمە جیاوازەکانی دیاردەی زبڵگەڕییان لەسەر ئاستی ٢٢ گەڕەکی شاری تاران تاوتوێ کرد، لە دوا بەشی کتێبەکەدا باس لە ھەندێک ڕێکاری کورتماوە، مامناوەندماوە و درێژماوە دەکرێ بۆ ئەوەی دیاردەی زبڵگەڕیی منداڵان کۆنتڕۆڵ بکرێ و ڕێژەکەی کەم بکرێتەوە و لەلایەن ڕێکخراو و دامەزراوە فەرمی و نافەرمییەکانی پەیوەست بە بەڕێوەبەرایەتیی شارییەوە کەڵکی لێ وەربگیرێت.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "یغمای کودکی".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)
  2. ^ "وجود ۱۴ ھزار «زبالەگرد» غیررسمی در کشور/۸۹ درصد زبالەگردان مھاجران غیرقانونیاند".{{cite web}}: CS1 maint: url-status (link)