وتووێژ:بەکرێگیراوەکان ٣
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Gejeluk لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاری@Tessla بەکرێگیراو expendable نییە. بێکەڵک و بێنرخ تۆزێ نزیکترە لێی. Aza (لێدوان) ١٠:٢٨، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza: ڕەنگە لێرە ئەو زانیارییەت هێنابێت، بەڵام سەیرێکی ئێرە بکە کە نووسراوە بەکرێگیراوەکان. ئەمەش کورتەیەکە لە فیلمەکە: "بریکارێکی (سی.ئای.ئەی) گروپێک کەسی شارەزا بەکرێ دەگرێت بۆ لابردنی دیکتاتۆرێکی لاتینی و ئەندامێکی هەڵگەڕاوەی سی.ئای.ئەی". هەروەها من فیلمەکە بینیووە و گرووپەکە لەنێو فیلمەکە بەکرێگیراون. گەر ڕوونکردنەوەی ترت هەیە مام ئازا ئەوە ئەتوانی پێمی بڵێیت. Tessla (وتووێژ) ١٣:٥٥، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla کەوایە منیش ئەتوانم ناوی فیلمی god father بکەم بە «بنەماڵەی تاوانکاری کۆرلیۆنێ». چونکە فیلمەکە باسی بنەماڵەی کۆرلیۆنێ ئەکا کە سەرقاڵی کاری تاوانکارانەی جۆراوجۆرن. ڕێگەم پێ ئەدەن بیگۆڕم؟
- من کارم چییە ناوەرۆک و چیرۆکی فیلمەکە چییە! من باسی ناوەکەی ئەکەم. ناوەکەشی بە ھیچ جۆرێ نابێ بە بەکرێگیراوەکان. Aza (لێدوان) ١٤:٢٢، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza: دەی واشمان نەوت ئەخر، تۆ بۆ بابەتەکە دەگەیەنیت بە زنجیرەی تەلەڤیزیۆنی، وا لێرە شتەکە ڕوونە. Tessla (وتووێژ) ١٤:٢٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla تێنەگەیشتم. Aza (لێدوان) ١٤:٤٣، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza: ئەگەر بتانەوێت ناوێک کە وشەی کوردییەکەی بوونی هەبێت و بتانەوێت بیگۆڕن بۆ وشە بیانییەکە ئەوا دژتان دەوەستمەوە و ڕای خۆمی تێدا دەرەبڕم. ئەگەر وشەیەکی کوردی هەبێت و بتانەوێت بیگۆڕن بۆ وشەیەکی کوردی تر کە بە باشتری دەزانن، ئەوە ڕێزتان دەگرم و دڵخۆش دەبم پێی. بەس ئەم ناوە بەکرێگیراوەکان تەواوە ئازا، چونکە عەرەب نووسیوێتی المرتزقة، ئێستا دەڵێی چی؟. Tessla (وتووێژ) ١٥:٥٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla من عەرەبی باش نازانم. ئەوەندە ئەزانم expend یانی خەرجکردن و کردنەکار، expensableیش وەکوو وشە یانی ئەوەی شیاوی خەرجکردنە. وەکوو زاراوەیش بە شتێک ئەڵێن کە بێکەڵک بێ و کردنەکار و خەرجکردنی بۆت گرنگ نەبێ. شتێ کە بە لاتەوە بایەخی وای نییە و بۆ گەیشتن بە ئامانجت ئەتەوێ بە کاری بێنی و بۆت گرنگ نییە چیی بەسەر دێ.
- من ناڵێم بیکەین بە وشەی بیانی، من ئەڵێم بیکەین بە وشەیەکی دروست. وشە دروستەکەش نازانم چییە، بەڵام ئەزانم بەکرێگیراو نییە. Aza (لێدوان) ١٦:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza: با بزانم @Gejeluk ئەڵێت چی، ئایا زمانی عەرەبی دەزانێت یان نا. (تێبینی بۆ ئازا: من دەڵێم لە هەر وتارێکی تر گەر ناو بگۆڕن بۆ بیانی ئەگەر کوردیەکە بوونی هەیێت، ئەوا دژ دەبم). Tessla (وتووێژ) ١٦:٣٤، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla تێبینی بۆ تێسلا: من ئەڵێم ناوی بیانیی دروست باشترە لە ناوی کوردیی ھەڵە. من ئەڵێم دروست باشە، ھەڵە باش نییە. Aza (لێدوان) ١٦:٤٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla و @Aza: فیلمەکە عەرەبی نییە تا چاو لە ویکیی عەرەبی بکەین. بێجگە لەوەش عەرەب بە گۆڕینی ناوی فیلم و زنجیرەکان ناسراوە، وەک: بەستوو کە کردوویانەتە ملكة الثلج («شاژنی بەفر») یا ڕۆمیۆ = عهد الأصدقاء («پەیمانی ھاوڕێیان»). تەنانەت جاروبار ناوی کەسایەتییەکانیش دەکەنە عەرەبی (وەرگێڕانی دەقاودەق نا، تەنیا دەیکەنە ناوێکی عەرەبی).
- بەکورتی، ئەبێ کەڵک لە ناوە ئینگلیزییەکە وەرگرین، چونکە فیلمەکە ئینگلیزییە. بەکرێگیراو-یش expendable نییە. Gêjełûk ١٩:٣٠، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Gejeluk: چ ناوێک بە گونجاو دەزانیت بۆ ئێرە. Tessla (وتووێژ) ٢١:١٦، ٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla: دڵنیا نیم، ڕەنگە بێنرخ شیاو بێ. Gêjełûk ٠٩:٠٩، ٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٣ (UTC)