وتووێژ:بەڕازیل
دوایین لێدوان: ٨ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Aza لە بابەتی ناوی وڵات
ناوی وڵات
دەستکاریئەوەی ڕاست بێ لە نێوان دو پیتی B و rدا، بزوێنمان (ە) نییە. دەیگوازمەوە بۆ «برازیل». لە کورمانجیشدا ھەر ئەمە باوە (Brazîl). دژایەتی ھەیە؟--:)
چالاکلێدوان ١٣:١١, ٢ حوزەیران ٢٠١٠ (UTC)
- وا دیارە لێرەش ھەر ئەو کێشەی وتووێژ:فەڕەنسامانە ھەیە. لە ڕۆژھەڵات بە ھۆی کاریگەریی فارسییەوە -کە ئەویش کاریگەریی فەڕانسای لەسەرە- پێم وایە زۆربەی خەڵک «برێزیل» بڵێن. «بەڕازیل»یش دیارە کاریگەریی عەرەبیی لە سەرە. «ڕ» (مەبەستم قەڵەوبوونیەتی) لە «بەڕازیل»دا ناخۆشی کردووە و بۆ گوێ کوردێکی ڕۆژھەڵات زۆر نامۆیە. بەرازیل باشترە تا بەڕازیل بەڵام ھەر دوورە لە ئەسڵی وشەکە. چی لێ بکەین؟؟ --ئاسۆ ٢١:٤٤, ١٧ ئازار ٢٠١١ (UTC)
"بەرازیل" ئەمخاتە بیری بەرازەوە! بە ڕای من برازیل باشە. سپاس--Aza ٠٦:٥٩, ١٩ ئازار ٢٠١١ (UTC)
- @ئاسۆ و Aza: کاکە وەک بەرشەلۆنە کە گواستمانەوە بۆ بارسێلۆنا (بڕوانن وتووێژ:یانەی بارسێلۆنا) بە بڕوای من کاتی گواستنەوەی ئەم وتارەش ھاتووە. من لە میدیاکانی باشوور دیومە بەھێواشی برازیلیان جێگری بەڕازیل کردووە (نموونە). بەڕاستی ئەم بەڕازیلە ھەم ھەڵەیە و ھەم زۆر ناشیرینە. وردەوردە وەک میدیاکان کە دەستیان پێکردووە و پێیان زانیوە ئێمەش دەبێ دەست بە کار بین و ئەم وشە عەرەبیانە لە زمانەکانەمان دەرھاوێژین.--چالاک وتووێژ ١٢:٣٠، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)
- برازیل باشە. | سەرچیا (وتووێژ) ١٨:٢٧، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)
- برازایل باشە. سپاس.--Aza (لێدوان) ٢١:٤٠، ٧ی تشرینی دووەمی ٢٠١٥ (UTC)