وتووێژ:بەندیخانە
دوایین لێدوان: ١ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Tessla لە بابەتی ناو
ناو
دەستکاری@Gejeluk، @Aza، @Pirehelokan: سڵاوتان لێبێت، بەڕای ئێوە وشەی زیندان یان بەندیخانە دروستە دابنرێت و لە ویکی پەسەندبکرێت؟. Tessla (وتووێژ) ٢١:٠٦، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla (گرتووخانە)شمان هەیە. Kurd2021 (لێدوان) ٢١:١٠، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Kurd2021: ئەھاا، ڕاستە، بەڵام زۆر بەکارنەھاتووە وەک بڵێی نامۆیە. با بزانین برادەران چی دەڵێن. Tessla (وتووێژ) ٢١:١٢، ٢٨ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Tessla بە لای منەوە، ھەرچی وشە کۆنتر بێ باشترە. زیندان کۆنە. بەندیخانە و گرتووخانە نوێن. زیندان یانی دیوێ کە زین و چەکوچۆڵیان تیا ھەڵئەگرت. ھەر کەسیان تەمێ ئەکرد ئەیانخستە ئەو دیوە. من زیندانم بەدڵە. Aza (لێدوان) ٠٦:١٧، ٢٩ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza:، ھەم بەندیخانە و ھەم زیندان وشەگەلی ڕەسەن و کۆنن. زیندان لە فارسیشدا بە زندان ھەیە (بە پاڵەوی زیندان). بڕوا ناکەم پەیوەندیی بە زینەوە ببێت. بەندیخانەش لە زمانی دەریدا ھەیە. مەولانا خالید لە شێعرێکدا دەڵێ: یا شنەوەندەی ناڵەی سوبحدەم! پەنای بەندییان بەندیخانەی غەم. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ٠٣:٤٠، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Pirehelokan زین لێرە یانی چەکوچۆڵ، وەک تەورزین. زیندان باشییەکی تریشی ھەیە: ئەوەی کە دوو بڕگەیە و کورتترە. ھەروەھا وشەکانی زیندانی و زیندانەوان -یشی لێ دروست بووە. Aza (لێدوان) ٠٤:٣٨، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- ڕاست دەکەیت ئازا. من سەرەتا نووسراوەکەتم خراپ خوێندەوە. بە زین و چەکۆ تێگەیشتم. عەرزم کرد ھەردووکی باشە لام. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ١٨:١٦، ٣١ی تەممووزی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Aza و @Tessla: زیندانی دەبێتە بەندی وەک لە شیعرەکەشتدا ھاتووە. (کە لە زیندانی کورتترە). زیندانەوان-یش دەبێتە بەندیوان [١] (ئەمەیش لە زیندانەوان کورتترە). من لەگەڵ بەندیخانە-م بە کوردیتری دەزانم. چالاک وتووێژ ٠٧:٠٢، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Calak بەندیوان نامۆیە، بەندیخانەش دوورودرێژە. ئەڵبەت بکرێ بە بەندیخانەش دژایەتی ناکەم. Aza (لێدوان) ٠٧:١٣، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)
- @Calak: گەر لەسەر ناوێک ڕێککەوتن، دەتوانن بیگوازنەوە. Tessla (وتووێژ) ٠٨:٥٨، ٥ی ئابی ٢٠٢٣ (UTC)