وتووێژ:بۆر

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

لەگەڵ ئەوەم ناوی وتارەکە بکرێتە «فاریزە». کەس ئەم ناوە بۆ ئەم مەبەستە بەکارناھێنێت. بۆر واتای ڕەنگی خۆڵەمێشی دەدات، نازانم کێ ئەم وشەیەی بۆ ئەم نیشانەیە داناوە! سەرچیا‏١٦:٢١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

من خۆم "بۆر"م پێخۆشترە، بەڵام بەڕاستی گەر کەسێک بەڵگەیەک بێنێت کە بۆر دروستەکەیە، ئەوا زۆر باش ئەبێت. بەدەر لەوەش، وتارەکە خۆی بێسەرچاوەیە. من ئێستا سەیری فەرھەنگی خاڵ و ھەنبانەبۆرینەم کرد و جگە لە ڕەنگی خۆڵەمێشی ئاماژەیان بەوە داوە کە...
  • خاڵ: نیشانەیەکە وەک واوێکی پچووک لەسەر ھێندێ پیتی عەرەبی دادەنرێ
  • ھەنبانەبۆرینە: بەر، بزاوی لێوپێکەوەنان لە ئەلف و بێتکەدا
ئەڵبەتە بۆ فاریزەش گەڕام، بەڵام لە ھیچ شوێنێک نەمدۆزییەوە، کەواتە ئەم فاریزەیە لەکوێوە ھاتووە؟ -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٨:٣٢، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
لای ئێمە بەمە دەڵێن ڤیرگوول یان کاما. مادیوتووێژ ‏١٨:٣٤، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆر یا بەر-م بە مانای ضمە ــُـ بیستووە.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٣، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Min.neel: ئاشکرایە کە کاما ئینگلیزییە. بۆ ڤێرگووڵیش وەختی خۆی لە کتێبێکی وەزارەتی پەروەردەدا وشەی "وێرگووڵ"م کەوتە بەرچاو کە لەپاڵیدا ھێمای * ھەبوو، ئیتر نازانم تا چەند دروستە، و بۆ ئەوانەش بەو فەرھەنگانەدا گەڕام و ھیچم نەدۆزییەوە تەنیا لە ھەنبانەبۆرینەدا ئەمەم کەوتە بەرچاو:
ڤێڕگ: پەرگەما (فارسی: نخ‌چین کنارۀ گیوە)
جا بەڕاستی نازانم ھیچ پەیوەندی بە باسەکەی ئێمەوە ھەیە یان نا، و تەنیا ھەستم کرد بەو دەچێت.
کاک @Calak: قسەکەت زۆر دروستە. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥١، ٢١ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
فیرگول فەرەنسییە Virgule. ئێستا ئەمە ڕوونە فاریزە چییە؟--چالاک وتووێژ ‏١١:٢٥، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
Virgule بە مانای خاڵ دێت. نە، ھێشتا من نازانم فاریزە دەگەڕێتەوە بۆ چی و بۆچی کورد بە (،) دەڵێت فاریزە! -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٥:٢٧، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
یەکەم شت، ھەنبانەبۆرینە تاکە مەرجەعی ئێمە نییە. واتە ناکرێ بڵێین ھەر شتێک لە ھەنبانەبۆرینە نەبێ، ئێمەش نابێ بەکاری بێنین. ئەوە ڕوونە وشەی «بۆر» بۆ ئەمە گونجاو نییە. وێرگوڵم بیستووە، بەڵام زۆر بەکارنەھاتووە. زۆرینەی باشوور دەڵێن فاریزە، نازانم لەچییەوە ھاتووە، پێشم وانییە ئەوە ببێتە بەربەست لەوەی بۆ سەرناوی وتارەکە بەکاری بێنین. سەرچیا‏١٧:١٥، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە
ڤیرگول بە مانای خاڵ نییە فەرەنسییە و لە فەرەنسیشدا ھەر بە نیشانەی ، دەوترێ (وێرگولیش نا ویرگول. ئەمەش نەبێتە نەقڵی بووش و بۆش). بە تورکیش ھەر Virgül. فاریزەیش عەرەبییە فارزة. خۆ بڕیار نییە ئێمە ببینە پارێزەری ئەوھەموو وشە بیانییەی ناو زمانەکەمانەوە. تۆ زمانت پڕە لە عەرەبی یا ھی من پڕە لە فارسی ئەمە کێشەی خۆمانە نەک زمانی ستاندارد. خۆ بڕیار نییە ئێمە ھەر چی وشەی عەرەبی و تورکی ناو زمانی ئێوەدا فێر بین یا ئێوە ھی فارسیی ئێمە.--چالاک وتووێژ ‏٢٢:٢٨، ٢٢ی ئازاری ٢٠١٩ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆ ئەمە دابڕ-یش دەڵێن.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:٣٤، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە

بۆر: زەممە؛ سەر (ژوور): فەتحە؛ ژێر: کەسرە؛ زەنە: سکوون. ئەمانە لە کوردیی قەدیمدا دانراون و بۆ عەرەبی خوێندنەوەش بە کار براون. کوردی و عەرەبی و فارسی بەر لە سەدەی بیست ھەر کامایان تێدا نەبووە کە ناویان ببێ بۆی. خاڵبەندی ستاندارد نەبوو وەک ئەمڕۆ. ڤیرگول فەرەنسییە و کاما ئینگلیزی. ئەگەر وشەی بێگانە ھەڵبژێردرا لەگەڵ کامام، چون گشتی دەزانێ چییە. سپاس پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٠:٥٩، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەروەھا پێویستە ئاماژە بە ڕەنگی بۆریش بکرێت. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢١:٠٠، ٢٦ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
ھەر شتێک دابنرێ و پێشنیار دەکرێ ھەر دەبێ لێرەدا فکرێک بۆ ناوی ؛یش بکرێتەوە.
تازە لەودیویش ناڵێن کاما دەڵێن کۆما کە ئەویش مانایەکی تری ھەیە کۆما.
--چالاک وتووێژ ‏٠٦:٢٨، ٢٧ی حوزەیرانی ٢٠٢٠ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بۆر".