وتووێژ:بورج

کۆتا لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن فەرهاد

ئایا ئەم قولەیە لەگەڵ «قلە»ی فارسی ھەمان شت نین؟! | سەرچیا‏١٧:٤٩، ٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەمەیش ھەیە تاوەر. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٢:٥٩، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بە کوردی بە بورجی عەرەبی دەڵێن کەلوو. چ بە مانای tower بێ چ ئەوەی astrology. پێتان باش نییە ھەر بڵێن بورج ھەموو کەس مانای دەزانێ. پێویست بە تاوەری ئینگلیزی ناکا. ئەگەر چی نازانم کوردی عەیبی چییە دەبێ عەرەبی و ئینگلیزی قسە بکەین.--چالاک وتووێژ ‏١١:١٦، ٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کوردی کێشەی سەرەکی ئەوەیە ئێستا و ڕابردوو زمانی بێگانەی بەسەر سەپێنراوە، بەڵێ کەلوو ئەو مانایەی ھەیە لە کوردی، بەڵام وشەکە فەرامۆشکراوە و ئێستا بە مانایەکی تر بەکاردێت. تاوەر ھەرچەندە وشەیەکی ئینگلیزییە بەڵام بە شێوەی وشەیەکی بیانی دەرناکەوێت و زۆرتر لە وشەیەکی کوردی دەچێت. | سەرچیا‏١٣:٠٣، ١١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
وەڵڵا لای ئێمەی ڕۆژھەڵاتی زۆر وشەیەکی سەیر و سەمەرە. ھەر نەمزانی ھەموو کوردێک دەزانێ بورج چییە ئێوە بۆ دەڵێن تاوەر. لابردنی وشەیەکی عەرەبیی باو و باوکردنی وشەیەکی بیانیی تر سوودی چییە؟! لە کاتێکدا تەواوی زانستیان لە عەرەبییەوە کردووەتە کوردی. پیاو بەڕاستی پێکەنینی دێ بەم زمانە بەرەو کوێی دەبەن بەڕاستی.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٤٥، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە


بورج باشە. لە فۆلکۆریشدا ھەیە: لە نێو سابڵاخدا بورجێک دیارە - بە قەد ئەو بورجە خەم لە دڵم بارە.--Aza (لێدوان) ‏٢١:٠٧، ١٧ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
پێویستە ناوی ئەم وتارە و سەرجەم وتارەکانی پەیوەست بەم ناوە ڕاست بکرێتەوە،ناوی قوللە ناوێکی جوان و دێرینی کوردیە و لە فەرهەنگ و کەلتورەکانیشدا هەیە،هەروەها ناوی کەلوو و قوللە لێک جیان ئێوە هەڵساون دوو وشەی واتادارتان گۆڕیوەتەوە بەیەک وشەی عەرەبی،ئەو ڕوونکردنانەوانەی سەرەوەتان هیچ کامیان قایل کەر نین،مەگەر ڕوونکردنەوە و گفتو گۆی زیاتر بکرێت. واتای قوللە لە فەرهەنگەکاندا هەروەها وەک نمونەیەک لە وێژە ناتیقی شاعیر دەڵێ:

من سەری قوللەی مەعلومم بە ئاشیانە کرد بوو ئەم بە یەک سیحری بەیانی هەزار دەرسم دا ئەدا

بەهیوای پەرەپێدانی زیاتر.سپاسفەرهاد (لێدوان) ‏٢١:٢٢، ١٤ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

قوللەم زۆرتر بە واتای ژوورێکی بچووک بیستووە کە پاسەوانی تێدا دەکرێت. وەک لێرەش وا پێناسە کراوە. ڕەنگە واتای بورجیش بدات، بەڵام ڕاستی ئەوەیە وشەکە باو نییە. کێشەیەک نییە گەر وشەی بیانی بەکاربێنین، چ تاوەر بێت یان بورج. سەرچیا‏١٧:١٩، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
قوللە بە Watchtower دەڵێن نەک خودی Tower. بورجیش لە کۆنەوە لە کوردیدا ھەبووە و ھەموو کەسیش دەزانێ چییە. ئەوی کەس نازانێ چییە وشەی تاوەر-ە نازانم لەودیو بۆ لە ھیچ و خۆڕایی برەویان پێداوە. بورج یا برج ھیچ کێشەی نییە.-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٥٥، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Serchia:هەروەک خۆت باست کرد بریتیە لە ژوورێکی چاودێری،کە ئەمە خودی پێناسە یەکەمینەکانی (tower)ە بە گوێرەی فەرهەنگی ئۆکسفۆرد کە دواتر شێوازەکەی پەرەی سەندووە بۆ نموونە هیچ کات ناتوانین بە قوللەی قەڵا بڵێین بورج،وەک ئەو بورجەی ئێستا لەبواری گواستنەوەی کارەبا و تەلەفۆن بەکار دەهێنرێت،(Watchtower)دەبێتە قوللەی چاودێری یان دەبێتە(کوللە)یاخود (زەنگ خانە) کە بەزۆری بۆ قوللەی کڵێساکان بەکاردێت.سەبارەت بە باو بوون وشەی قوللە ئەگەر لە بورج باوتر نەبێت ئەوە هێندەی یەک لەسەر زارانە.سپاس بۆ بەدەنگەوە هاتنی ئەم بابەتە پێم خۆشە بە بنەمای زانستی و ئەکادیمیانە وشەی بورج بهێڵینەوە نەک لێی ڕا بکەین بڵێین باوترە،ئەگەر بە باوی ناوەکان بکەین هەزاران ناوی هەڵە و نەشیاو لەسەر زاران هەیە خۆ ناکرێت بکرێنە ناوێکی فەرمی، بژیت. فەرهاد (لێدوان) ‏١٩:٥٨، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Calak: وشەی تاوەر بەم ساڵانەی دوایی لەسایەی حکومەتی هەرێم هاتە ناو کوردەواری (باشوور) هەروەک چۆن وشەی بورج لەسەرەتای ١٩٠٠لەگەڵ درووست بوون و هاتنی هێڵی شەمەندەفەر و تەلەفۆن هاتە ئێران و ڕۆژهەڵاتی ناوین بە گشتی.بەڵام وشەی قوللە هەر لە کۆنەوە هەبووە و لە قوڵاکان و خاڵەکانی چاودێری ڕێگاکان بەکار هاتووە کە ئێستا شێوازەکانی گۆڕدراوە.سەرفرازبیت.فەرهاد (لێدوان) ‏٢٠:٠٣، ١٥ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بورج".