وتووێژ:بواری موگناتیسی

کۆتا لێدوان: ١٠ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak

کاد یانی چی؟ کوردییە؟--Aza (لێدوان) ‏٠٨:٣٤، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لە ھەنبانەدا ھەیە بە مانای مەیدان. نازانم کوردی بێ یان نا. لە ئازەربایجانی qat و لە تورکیش kat ھەیە بە مانای چین و نھۆم بەڵام نازانم پەیوەندی ھەیە یان نا؟ چون لە کوردیشدا قات (qat) وەک ھاوتای کاد وتراوە (سەیری ھەنبانەش بکە) بۆیە پێم وایە ھەر دەبێ تورکی بێ. ئێوە پێشنیاری باشترتان ھەیە؟--چالاک وتووێژ٠٩:٢٥، ٢٧ی تەممووزی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئێمە دەڵێین بواری موگناتیسی، ئەم ناوە یەکەم جارە دەبیستم. --سەرچیا خورشید وتووێژ١١:٢٥، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

لە باشوور ھەمیشە field بە بوار تەرجومە ئەکەنەوە. بۆ نموونە بە scientific field ئەڵێن بواری زانستی. بە ڕای من دروستە. بوار واتە شوێنی شیاوی بواردن. --Aza (لێدوان) ‏١١:٤٩، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: ھەمیشە نا. لە باشوور بە Track and field دەڵێن «گۆڕەپان و مەیدان»؛ دەی یانی field دەبێتە مەیدان. لێرەش ئەگەر وایە مەیدانی موگناتیسی. --چالاک وتووێژ١١:١٣، ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
پێم وایە بە دەڵێن ھەڕاکردن و گۆڕەپان. --Aza (لێدوان) ‏١٣:٥٦، ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aza: کوا شتی ھەیە تەماشا بکە: [١]. --چالاک وتووێژ١٥:٢٣، ٢٦ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "بواری موگناتیسی".