وتووێژ:ئەستێرەناسی

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ناو

ناو دەستکاری

ئەگەر گەردوون بۆ Universe دانراوە ئاشکارایە گەردوونناسی دەبێتە زانستی ناسینی گەردوون/Universe و ئەمە لەگەڵ Astronomy جیاوازە. لە ویکی ئینگلیزیشدا لە وتاری Astronomyدا دەڵێ:

A related but distinct subject, physical cosmology, is concerned with studying the Universe as a whole.

یانی ئەو زانستەی تەنیا باسی گەردوون دەکا جیاوازە لەگەڵ Astronomy.
ئەگەر بڵێین ئەستێرەناسی دیسان کێشە ئەمەیە ئەستێرەناسی یانی ناسینی ئەستێرە و ئەمەش تەنیا لقێکە لە لقەکانی Astronomy. لە Astronomyدا ھەر باسی ئەستێرە ناکرێ بەڵکوو وەک لە وتارەکەدا ھاتووە galaxies, planets, moons, asteroids, comets and nebulaeیش دەگرێتەوە. بۆیە لە زمانی فارسیدا ستارەشناسی نەھاتووە و اخترشناسییان بۆ داناوە. ئەوان چارەسەریان کردووە.
من گەڕام بەڵام بەرامبەرێکی باشم نەدۆزییەوە ئەم کێشانەی نەبێ. ھەر چی بوو ئەستێرەی تێدابوو.--چالاک وتووێژ ‏١٣:٣٨، ٢٩ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

جارێ ھەر دەیگوێزمەوە بۆ ئەستێرەناسی ئەگەرچی ھەر وەک وتم کێشەی خۆی ھەیە چ بکەین جارێ چارمان نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٤، ١١ی ئەیلوولی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاکە @Calak: بەپێویستی دەزانم ناوی ووتارەکە بگۆڕدرێ لە (ئەستێرەناسیەوە) لەبۆ (فەلەکناسی) لەبەر ئەوەی ئەستێرە ناسی جیاوازە لە فەلەکناسی (لە زمانی ئینگلیزی بە ئەستێرەناس دەگوترێ (ئەسترۆلۆجی | astrology) بە فەلەکناسیش دەگوترێ (ئەسترۆنۆمی | astronomy) لە ئێستادا ناوی ووتارەکە هەڵەیە و پێویستە بگۆڕدرێ لە ئەستێرەناسیەوە لەبۆ فەلەکناسی (لە داهاتووش پەڕی ئەستێرەناسی لەلایان بەکارهێنەرانەوە دروستدەکرێ، ئەگەر لاریت نیە ناوی ووتارەکە بگۆڕە یاخوود دەیگۆرم سوپاس شەهید (لێدوان) ‏١٤:١٥، ٢٦ی ئایاری ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڕێزان @Aram: @Calak: @Pirehelokan: @Kushared: ناوی وتاری ئەستێرەناسی پێوسیتە بگۆردرێ لۆ فەلەکناسی، هۆکارەکەشی ڕوونە و لە سەرەوەش ئاماژەم پێدایە، هەروەها دەتانن گەڕانەکی کورت بکەن دەربارەی (ئەستێرەناسی و فەلەکناسی) بیر و ڕای خۆتان بخەنە ڕوو، سوپاس. شەهید (لێدوان) ‏١٣:٢٦، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
لە کورمانجیش ناوەکەی وایە و لە فارسیش بەو شێوەیە دروست کراوە. ناوەکە ئەوەندە کێشەی نییە، ئەگەریش ھەر بڕیارە بگۆڕدرێت با بکرێتە ناوە ئینگلیزییەکە. بۆ astrologyیش دەکرێت وشەیەکی دیکە پێشنیار بکرێت. سەرچیا‏٢١:٣٧، ٧ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Shahid tahir:، ئەوەی کە ئەستێرەناسی، وەک چالاکیش وتی شتەکانی تر وەک نبیولا و... ناگرێتەوە، ڕاستە. بەڵام ئەسترالۆجی پێوەندیی بە ئەستێرەناسییەوە نیە چون ھەر زانست نیە و ئەگەر نەڵێین فڕوفێڵە، زڕزانستە. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٠٦:٣٩، ٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia: لەوانەیە ویکیپیدیاکانی دیکە بە یەکترمان ببەستەوە و پەیوەست بین بە یەکەوە بەڵام کاتەک پێویستمان بە هەمان ناوی ویکیپیدیاکانی دیکەیە کە ئەگەر لە کوردی ناوی بابەتەکە نەبیتن یان بوونی نەبی، بەڵام ئەوە ئێستا لە کوردی ناوەکە بوونی هەیە، دوایە خۆ ئەو ووتارە ووتاری (ئەسترۆلۆجی) نیە، برۆ تەماشای ئینگلیزی و عەرەبییەکەی بکە بەڵکو ئەو ووتارەی ئێستا گفوگۆ دەربارەی ناوەکەی دەکەین ووتاری (ئەسترۆنۆمیە) تکایە (ئەسترۆنۆمی و ئەسترۆلۆجی) دوو بابەت و دوو شتی زۆر لێک جیان . شەهید (لێدوان) ‏١٣:٣٢، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Pirehelokan: بێگوومان زۆر ڕاستە بەڵکو زانست هەر نیە، لە هەمانکاتدا ئێستا ووتارەک نووسرایە لە ویکیپیدیای کوردی دەربارەی فەلەکناسی کەچی ناوی وتارەکە فەلەکناسی نیە، ئەستێرەناسیە، لە ئینگلیزی و عەرەبییەکەش دوو ووتاری جیاوازن، لۆیە لێرە هەڵەک هەیە پێویستە چاکی بکەینەوە ئەویش گۆڕینی ناوی ووتاری ئەستێرەناسیە لەبۆ فەلەکناسی و ووتارەکی تایبەتیش دروستبکرێ لەسەر ئەستێرەناسی لەبەر ئەوەی جیاوازن، ئەگەر هەندەک گەڕان دەربارەی بکرێ زۆر ئاسانە و دەتانی جیاوازییەکەیان ببینیەوە و ڕستیەکان بزانی . شەهید (لێدوان) ‏١٣:٣٢، ١٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

دەبێ ناوەکە زانستی بی. فەلەک بە چی دەڵێن؟-- چالاک وتووێژ ‏١٧:٤٣، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئەستێرەناسی".