وتووێژ:ئیمپراتۆرە لو

دوایین لێدوان: ٣ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Calak لە بابەتی ئیمپراتۆرە

ئیمپراتۆرە دەستکاری

@Sakura emad: ئەم وشەیەت (ئیمپراتۆرە) لەکوێ ھێناوە؟ ئەوەش لەسەر وەزنی (دکتۆرە) دروست کراوە؟ ھەڵەی زۆر لە نووسینەکانتان ھەیە، کە نووسینێکت چاک دەکرێت دواتر یەکسەر مەیگەڕێنەوە. ئەوە چەند جارە بڵێین کە ڕێنووس و ڕێزمانتان باشتر بکەن. ئێمە ئەوەندە کاتەمان نییە ھەموو شتێکتان بۆ ڕاست بکەینەوە. سەرچیا‏١٣:٢٤، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئیمپراتۆری ژن و پیاو لە کوردی چۆن لەیەک جیا دەکرێنەوە؟ —— 🌸 Sakura emad 💖 (لێدوان) ‏١٥:٥٢، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
عادەتەن لە کوردی ئەو جیاکردنەوەیە نییە بەپێی ڕەگەز. ئەگەر زۆریش پێویست بێت دەکرێت «خانم»ی لە پێش دابنێی و بیکەیتە خانمەئیمپراتۆر. ھەروەک بۆ ئەکتەری مێ دەنووسین خانمەئەکتەر. سەرچیا‏١٦:٥٨، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کوردیی ناوەندیی ستاندارد ئەمڕۆ بێجێندەرە. یانی گرامەرەکەی جێندەری تێدا نیە. بۆیە ناکرێ ژن و پیاو جیا بکەینەوە. دەربارەی لوش پێشتر عەرزم کردن کەم وشە یا ناوی کوردی ببێت کە بە دەنگی /و/ کۆتایی پێ بێت (من ھیچ وشەیەک نازانم). زیاتر /ۆ/ یام /وو/ە. بە ئینگلیزیش دەڵێن لوو. پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٤٨، ١٤ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وایە ھیچ وشەیەک لە کوردیدا بە دەنگی بەر کۆتایی نایەت. تەنانەت لە فارسیشدا وایە و لە گشت ئەم زمانەدا ھەر یەک دوو وشەی ئاوا ھەیە (وەک تو و دو)-- چالاک وتووێژ ‏٠٩:١١، ١٥ی نیسانی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئیمپراتۆرە لو".