وتووێژ:ئۆپتیک

کۆتا لێدوان: ٧ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Shaxstan

ئۆپتیک؟! ئایا ئەوە بۆ کوردی گونجاوە؟، ئینگلیزیەکەشی ئۆپتیکس (Optics) نەک ئۆپتیک، چونکە خۆی شتەکە کۆیە، لە کوردیش دەبێت وشەکە کۆ بێت یان کۆمەڵ بێت، شتەکەش لقێکە لە فیزیا، زانستی بینین یان شتێکی لەوشێوەیە، ئەگەر ئۆپتیکیش گونجاوە ئەوا دەبێت بکرێت بە ئۆپتیکس. --Shaxstan (لێدوان) ‏١٨:٤٥، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

پاشگرەکە لە ئینگلیزیدا خۆی ics-ە و نیشانەی کۆ نییە. لە کوردیدا وەک فەڕەنسی و ئەڵمانی وایە و وەکوو ئینگلیزی ناڵێن -ئیکس دەڵێن -ئیک. بۆ نموونە بە phonetics دەڵێن فۆنەتیک. یان بە خودی physics دەڵێن فیزیک (لە باشوور زیاتر عەرەبییەکەی دەڵێن).
نازانم لە کوردیدا بۆ Optics چ دانراوە. ئەگەر لە ڕووی زمانی عەرەبی «بیناییەکان» دانراوە ئەوە دروست نییە. ئۆپیتیک باسی light (ڕووناکی) دەکا. ئاشکرایە بیناییەکان یانی ئەو شتانەی دەبینرێن بەڵام ھەموو ڕووناکییەک خۆ نابینرێ. ئەگەر شتێکی تری بۆ دانراوە ئاگادارمان بکەنەوە. سپاس.--چالاک وتووێژ ‏٢٠:١٠، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک چالاک وەک باست کرد وا ھاتووە، بەس نازانم ناوەکە چەند دەگونجێت! ئەوەی کە دەڵێی ھەموو ڕووناکییەک نابینرێ ڕاستە، بەڵام لێرە باس لەسەر ئەو ڕووناکیانە نییە، زانستەکە تەنیا بەوانە پەیوەندە کە دەبینرێن، ڕەنگە بینناسی ین بیناییناسی گونجاوتر بێت. | سەرچیا‏٢٠:٣٢، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

@Serchia:، @Calak:... کاک چالاک من لەگەڵ عەرەبیەکە لێم تێکچوو چونکە ئەویان کۆیە...، جا بزانن عەرەبیەکە (بصریات)ـە کۆیە موفرەدەکەی (بصر)ـە واتا بینایی یان بینین، بۆ نمونە (فقد البصر) واتا بینایی لەدەست داوە، جا گەر ئەوەیان تەواو بێت وەکو کاک سەرچیا دەڵێت ئەوا با بنووسرێت (زانستی بینین) یان زانستی بینایی، لە عەرەبیەکەش وایە (علم البصریات)، بەڵام لەلایەکی تریش قسەکەی کاک چالاک ڕاستە، چونکە لەوانەیە وشە عەرەبیەکە سەربەخۆ بێت واتا تەنیا لە عەرەبی وا بێت، چونکە باسی ڕووناکی دەکات، ئەھا سەیرکەن لە فارسیش نووسراوە (نورشناسی) نور واتا ڕووناکی بۆیە لەوانەیە وشە عەرەبیەکە سەربەخۆ بێت، جا گەر ئێستا قسەی کاک چالاک بێت لەوانەیە بکرێت بنووسین (زانستی ڕووناکی) یان لەوانەیە بکرێ بنووسین ڕووناکی + پاشگری زان و ناس، بەڵام ئەوە لە فارسیەکە وایە. ئەوجا، ئێستا ئەمە بۆ ئێوە، من کەسێکی زانستی نیم، دەبێت ئێستا بگەڕێنەوە ناو ناوەڕۆکی وتار بزانن چیە و چ نیە ئینجا بڕیاری لەسەر بدەن. من جاروبار سەیرم پێدێت فۆنەتیک و فیزیک و ئۆپتیک و ئەوانە دەبینم چونکە لە کوردی ناچن، ھەمووی ڕیک وەک زمانی ئینگلیزی و لاتینیەکانە.. سپاس. --Shaxstan (لێدوان) ‏٢١:١٣، ٣٠ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە

من ڕای خۆم نووسی. بۆ شیکردنەوەی زیاتر بۆ نموونە لە ئۆپتیکدا باسی Infrared دەکرێ. خۆ Infrared نابینرێ ھەتا بڵێین بینایییەکان. شتێکە ھەر لە عەرەبیدا دانراوە و تایبەتی خۆیانە. بەڵێ دەکرێ بڵێین ڕووناکیناسی یا ڕووناکیزانی. ئاکامی ھەیە بەڵام کەمە. یا ئەمە بێ یا ھەر با ئۆپتیک بێ کێشە نییە لە زۆربەی زمانەکانی دنیادا ھەر ئۆپتیک نووسراوە.--چالاک وتووێژ ‏٠٩:٥١، ٣١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
ئێ وەک وتم بەپێی ناوەڕۆکی زانستەکە، ئەوجا، ڕووناکیزانی یان ڕووناکیناسی یان زانستی ڕووناکی بەڕای من یەکێک لەمانە باشە، لەوانەش ئەو دووەی کۆتاییم پێ باشە. لەو فەرھەنگەش ھەموو ئەوانەی وتمان نووسراوە بیناییش نووسراوە و ئۆپتیکیش نوسراوە، بەڵام ئەگەر دەگونجێت با کوردیەکەش جیاواز بێت لەوانی تر وەک فارسیەکە و عەرەبیەکە، ئۆپتیک زیاتر لە لاتینیەکان دەنووسرێت، لە کوردی باکووریش نووسراوە ئۆپتیک. --Shaxstan (لێدوان) ‏١١:١٣، ٣١ی ئابی ٢٠١٦ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئۆپتیک".