وتووێژ:ئاووھەوا

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Pirehelokan

لای ئێمە (ئاووھەوا)یە، بەھۆی ئەمەش زیاتر دڵنیام (en:Climate change) (گۆڕانی ئاووھەوا). ئێقلیم کە لە فارسییەوە وەرگیراوە، ئەوان خۆیان لەم وتارەدا ناوێکی تریان بەکارھێناوە (fa:تغییرات آب‌وهوایی). --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏١٩:٣٦، ٢٤ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

@Sarchia Banokay: من دەڵنیا نیم. پێم وایە ئاووھەوا دەبێتە Weather. تۆ دەڵێی Weather دەبێتە چی؟--چالاک وتووێژ ‏٠٤:٣٢، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ئەمەش ھەر ئاووھەوایە، من ھیچ لەگەڵ ئێقلیم نیم، ئەگەر ئەم ناوە ئاماژە بە ناوچەیەک بکات، دەکرێت ئەم ناوەی بۆ دابنێین (ناوچەی ئاووھەوایی) یان (ھەرێمی ئاووھەوایی). --سەرچیا خورشید وتووێژ ‏٠٧:٣٧، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کرا بە «ئاووھەوا» و بۆ Weatherیش «کەش» دانرا.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٠، ٢٥ی ئابی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Serchia:، بێگومان ئەشێ Weather و Climate لەیەک بکەینەوە. ئەوەڵی یانی ئاووھەوای کاتی، بەڵام climate درێژخایەنتر و تایبەتی جوگرافیایەکی تایبەتە. سەرچاوە زانستییەکان و کتێبەکانی خوێندن چییان نووسیوە بۆ بەرامبەری کڵایمەت لە باشوور؟ پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏١٩:٣٠، ١٩ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بەڵێ، دەبێت جودابکرێنەوە. ئێستاش وا کراوە، ئاووھەوا بۆ (climate) و کەش بۆ (weather). بەتەواوی نازانم لە کتێبەکان چی ھاتووە، بەڵام پێدەچێ جیاوازییان لەنێوان ئەم دوو چەمکە نەکردبێت. سەرچیا‏١٠:٢٦، ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
سپاس، وەڵا ئەگەر جیایان نەکردبێتەوە ئیتر ھیچ!! پیرەھەڵۆ (وتووێژ) ‏٢٢:١٦، ٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "ئاووھەوا".