وتووێژی داڕێژە:لێکۆڵەر کۆنان

کۆتا لێدوان: ٥ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Hershedm96

@ساکاتا گینتۆکی: بڕوا ناکەم بتوانیت ھەموو ئەمانە بەتەنیا دروست بکەیت.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏١٦:٥٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: واتە ؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٣٧، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

داوای یارمەتی بکە لە کەسێک کە ھەمان حەزی ھەیە تا یارمەتیت بدات. ھەمووی دروستکرابێت جوانترە.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٣٨، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: بەڕێز ژیاز بەس ڕاست، یەک کەس لە ویکیپیدیای سۆرانیدا ھەیە وابێت ؟؟؟ 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٤٢، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڵێ، @Hevi: زۆر پێش تۆش ئەم کارانەی کردووە. ڕەنگە بتوانن پێکەوە شتێک بکەن.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢١:٥١، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: ئێستا ڕێک بۆ ئەو بەکارھێنەرە نازانم، بەڵام کەمێک ھەڵەی تۆشی تێدایە کە ھێشتا ئەوانە دروست نەکراوە 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢١:٥٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Hershedm96: ھەیە، و وتووێژمان (لە دەرەوەی ئێرە) کرد و ئاماژەی بەوە دا کە یەکێک لە حەزەکانی ئەنیمێ و مانگایە. وتی: "وتاری «ناروتوو» دروست دەکەم." چی تر نازانم. ھیوادارم سەرێکی لە ئێرە دابێت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٥٧، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
نازانم دروست نەبوونی ئەمانە چۆن خەتای منە، خۆ من ڕێگریم نەکردووە :) ئەگەر مەبەستت لە پاڵاوتنەکەی شینچی کودۆیە، من ھەر زوو پێم وتی چاوەڕێ مەبە تا ئەمە تەواو ئەبێت و لە کارەکانت بەردەوام بە. تەنیا دەمەوێت ھاوکاری بکەم.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٠٠، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: تکایە پێویست ناکات بە قسەکانم ھەڵچیت، من مەبەستم لە چەند شتێکی کەمە کە بە ناڕاستەوخۆ بۆتە ھۆکار. بۆ نموونە: ئێستا زۆر بە کەمی گرنگی بە دروستکردنی وتار دەدرێت، بۆیە بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەوە ڕۆژانە من وتار دروست دەکەم و تەنانەت ھەندێک جار دوو بۆ سێ وتارم لە ھەمان ڕۆژدا دروست کردووە، بەڵام دیسانەوە کێشەی تر دروست بوو، وەک سەرقاڵبوونی ئێوە کە بووە ھۆی دابڕانت لە دروستکردنی وتاری ھەڵبژێردراو و ئەمە بۆ من مایەوە بەو پێیەی کەس لە ویکیپیدیاکەی ئێمەدا گرنگی بەوە نادات، ئەمە یەکێک لە ھۆکارەکان بوو، دوو پاڵپشتیم بۆ وتارەکانی ئەنیمێ و مانگا نییە، واتە بۆ نموونە گەر دەستت بە پڕۆژەی خشتە ھەڵبژێردراوەکان بکردایە من وتارێکی لێکۆڵەر کۆنان بۆ دادەنا و ئەوەش لە بووارەکەدا پێشکەوتن بوو. بەڵام لە ھەمووی گرنگ تر بەڕاستی گەر دروستیکەم لەوانەیە دە کەس نەیخوێننەوە، ئەمەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە گەر کەسێک سەیری ئەنیمێکەی کردبێت ئەوا ئاشکرایە کە بە کوردی سەیری نەکردووە بەو پێیەی بە کوردی لە ھیچ شوێنێک نییە، ئەمەش واتە زمانێکی زەبەلاحی تر دەزانیت گەر بییەوێت زانیاری دەربارەی بزانیت ئەوا ھەر بەو زمانە لە ویکی سەیری دەکات، ھەر بۆیە دەبینیت من گەر زۆر کاتم نەبێت چیرۆک بۆ وتارەکه نانووسم و تەنھا پێشەکی و کەمێک سەرچاوەی بۆ دادەنێم. واتە بە گشتی زۆر ھۆکار ھەیە و کەمێکیش بۆ تۆ دەگەڕێتەوە بەڵام ئەوەش لەیاد مەکە کە ئێستا لە دەروازەی ئەنیمێ و مانگادا زیاتر لە ۱۱۰ وتار ھەیە کە زیاتر لە ۹۰ وتاری من نووسیومە، و بەڕاستی ناکرێت ھەمووی لەسەر یەک بابەت یان بابەتە پەیوەندیدارەکانی بێت 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٢:٢٥، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

نەخێر من ھەڵنەچووم، ئەسڵەن ئەمە شتێک نییە بیکەینە دەمەقاڵێ. کاری ھەموومان لێرە خۆبەخشانەیە، من نەم بۆڵاندووە بڵێم ئەمە بکە و ئەوە بکە، ھەر ویستم ڕێنماییەک بدەم کە ھاوکار بێت لە دروستکردنی پەڕە پەیوەندیدارەکانی ناو داڕێژەکە. ئەگەر ناشکرێت و لە پرۆژەت نییە دەبێت ھەموو سوورەکان لاببرێت چوونکە سیاسەتی ناڤبۆکس کە ئێمە کوردیمان نەکردووە ئێستا دەڵێ نابێ بەستەری سوور لەم جۆرە داڕێژانە ھەبێت، ھەر بۆیەش من ئەم وتووێژەم دەست پێ کرد. بەداخەوە کە دواکەوتین لە ھەردوو پرۆژەی وتارە ھەڵبژێردراوەکان و باشەکانیش، بەس وەک خۆشت وتت، ئەو کاتیش من بەتەنیا مانگانە دەمنووسینەوە و ئیتر ئەمساڵ کاتم کەمتر بووە و ساڵ بە ساڵیش کەمتر دەبێتەوە. ئێمە ھەرسێکمان بۆیە چالاکین چوونکە گەنج و بێکار بووین و ویستوومانە خزمەتێکی زمانەکان بکەن لەجیاتی ئەوەی کات بە شتی ترەوە بکوژین، بەڵام ئەمە لە حوزەیرانی ٢٠١٧ەوە لەگەڵ کارکردنم لەگەڵ ڕێکخراو گۆڕاوە، ھەرچەندە ھەوڵم داوە ھەر چالاکیش بم. من ٢٠١٧ سەروو ١٠,٠٠٠ دەستکاریم ھەبووە کەچی ئەمساڵ وا ڕۆیشت ئینجا خەریکم دەگەمە ٦,٠٠٠ دەستکاری.--‎◂ ئێپین لێدوان ‏٢٢:٣٩، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

@Épine: لە ڕاستیدا نازانم، دەتوانیت بەستەرە سوورەکان لابەریت و کاتێک دروستم کرد چاکی دەکەمەوە، یان دەتوانیت وازی لێ بێنیت من ئەمساڵ لەوانەیە کاتم ھەبێت. ئێستا دوو وتار ھەیە نزیکەی نیوەیم تەواو کردووە و بۆ ھەڵبژێردراو ئامادەیان دەکەم و دانەیەکیش ھەیە ھێشتا دەسەم پێی نەکردووە بەڵام بەم زووانە دەست بەویش دەکەم و ھەر سێکیان بۆ ھەڵبژێردراو ئامادە دەکەم، ھەر بۆیە ناکرێت ڕێک بێم بۆ ئەم وتارانە چونکە ھەر وەک وتم ڕۆژانەش وتار دروست دەکەم و ئەو سیانەش بووەستێت، بەڵام گەر کات ھەبوو ئەوا لەوانەیە بیکەم 👈گینتۆکی وتووێژ🎭 ‏٢٢:٥٦، ٦ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو، من ئێستا لە دروستکردنی وتاری ناروتۆ'دام،نزیکی ٪‏٤٠ تەواو بووە، بەس نازانم بابەتی ئەم وتووێژە چیە، کاک @Azad Latif:یش ئارەزووی بواری ئەنیم و مانگا دەکات، بەڵام وەک من زۆر نوێە لە ویکیپیدیا.Hershedm96 (لێدوان) ‏٠٤:٣٢، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە

بەڕێز @Hershedm96: زۆر سپاس بۆ لێدوانەکەت. بابەتەکە گلەیی لە کەمی دەستکاریکەرانە. ئێمە ھەموومان بۆ جارێک نوێ بووینە و بە تێپەڕبوونی کات فێربووین. بەکارھێنەرە نوێیەکان تەنھا بێن و دەستکاری بکەن. ئێمە خۆمان ڕێنووینیان دەکەین. دووبارە سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٠:١٩، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر:بەڵام ئایا ھەموومان خۆبەخشنین !؟ پێوست بە گلەیی ناکات بە ڕای من، و ئەو کارەی ئێوە دەیکەن کارێکی پیرۆزە چونکە خزمەتە بە زمانی کورد بێ چاوەڕێکردنی ھیچ شتێک لە بەرامبەردا.Hershedm96 (لێدوان) ‏١٦:٢٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hershedm96: بەڵێ، دروستە کە خۆبەخشین، بەڵام خودی خۆم گلەیی لە خەڵکی خۆمان دەکەم کە ئەوپەڕی کات لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەسەر دەبەن لە کاتێکا داوای زانیاریش دەکەن؛ من لە بوارێک شارەزام، تۆش لە بوارێک، ئەویش لە بوارێک، و ھەموومان بە بڵاوکردنەوەی بابەتەکانمان سوودگۆڕینەوە لەگەڵ یەکدا دەکەین. زۆر سپاس بۆ وتە جوانەکانت. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٦:٥٣، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
وایە، لە کۆلێژ بزانم خەلکی زیاتر نادۆزمەوە. ئەو بەشەی من دەبێت بەردەوام دەق وەربگێڕن، پێیان ئەڵێم وەک ھەر دەق وەردەگێڕن وەرن لە ویکیپیدیا وریگێڕن.Hershedm96 (لێدوان) ‏١٦:٥٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@Hershedm96: زۆر سپاس بۆ تۆ. مادام وەرگێڕن بۆ توانای خۆشیان باشترە. و بەدەر لەوەش ئێمە زۆر شتی تر فێردەبین لەڕێگەی ویکیپیدیاوە. دووبارە سپاس. -- ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٤٤، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
@ئارام بکر:سوپاس بۆ تۆش.Hershedm96 (لێدوان) ‏١٨:٢٨، ٧ی ئەیلوولی ٢٠١٨ (UTC)وەڵامدانەوە
بگەڕێوە بۆ پەڕەی "لێکۆڵەر کۆنان".