وتووێژی داڕێژە:زانیاریدانی کەسایەتی

دوایین لێدوان: ٢ ساڵ لەمەوپێش لەلایەن Ahrir لە بابەتی کێشە

@Calak: سڵاو مام چالاک، ئەم داڕێژەیە هەڵەی تێدایە، لە جێگای شوێنی لەدایکبوون دەنوسرێت شوێنی گۆڕ!. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٢:٤١، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو. کوا لە کوێ وایە؟--چالاک وتووێژ ‏١٢:٤٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

وەک ئەمە لەداڕێژەکە کەپڕکراوەتەوە شوێنی لەدایکبوون نوسراوە بەس لەوتارەکە نوسراوە شوێنی گۆڕ !. --Zhyar Afc Witûwêj  ‏١٤:٠٦، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

باش وایە لە جیاتی (شوێنی لە دایک بوون) بنووسن زاگە یان زێد. هەرچەن زێد قسەی لە سەرە و زاگە باشترە. Aminijian (لێدوان) ‏١٤:٣١، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک ژیار چاک کرا.
کاک ژیان ئەگەر ئێمە بۆ «شوێنی لەدایکبوون» یەک وشە (زاگە) بەکاربھێنین دەبێ بۆ «شوێنی مردن»یش یەک وشە بەکاربھێنین. وشەی وات پێ شک دێ؟--چالاک وتووێژ ‏١٨:١٤، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بڕوا ناکەم کەسێک هەبێت لەباشوور بزانێت "زاگە" واتای چییە. بۆخۆم دانیشتم بیرێکی باشم لێ کردەوە ئینجا تێگەیشتم. مەبەستتان زایین + گە ـیە، وانییە؟--برووسک (لێدوان) ‏١٩:٠٣، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
وایە یانی شوێنی زان (زایین). لای ئێمەش زۆر باو نییە.--چالاک وتووێژ ‏١٩:٠٧، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بەس من زۆر بەدڵمە، دەستتان خۆش بێت، زمانیش وەها پێش دەکەوێت --برووسک (لێدوان) ‏١٩:١٠، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ شوێنی مردن، وشەیەکم نەدۆزییەوە، هەرچەن لەوانەیە لە داهاتوودا شتێکی باشمان دۆزییەوە کە ئێستا پەردەژ نابێ!

لە جیاتی دەستەواژەی (ناسراوە بە هۆی) ، بنووسین ناوبانگ چۆنە؟ پێم وابێ واتاکە پڕ دەکاتەوە.Aminijian (لێدوان) ‏٢٠:٣٢، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

ئەو دەستکارییە تەواوە کاکە Aminijian، ناوبانگ جوانترە. بۆ شوێنی مردن ناکرێت "جێ نزرگە" دابنێین؟--برووسک (لێدوان) ‏٢٠:٣٩، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
بۆ ناوبانگ پڕ بە پێستی خۆی بوو، چاکم کرد؛ دەست خۆش. بۆ ئەو شوێنی مردن و لەدایکبوونە جێگای ھەیە زیاتر بیری لێ بکەینەوە.--چالاک وتووێژ ‏٢١:٠٢، ٣ی شوباتی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aminijian و Broosk:لە فەرھەنگی عەرەبی-کوردی زاراوەدا بەرامەبەر بە «مسقط الرأس» (بە مانای birthplace) ھەر زاگە ھاتووە. بەبڕوای من خراپ نییە بە کاری بھێنین.--چالاک وتووێژ ‏١٤:٣٧، ١٩ی نیسانی ٢٠١٤ (UTC)وەڵامدانەوە

بەرانبەرەکان دەستکاری

@Aram: کاک ئارام هیوادارم باش بی. لەو داڕێژەیەدا نووسراوە "بەرانبەرەکان"، بەڵام کە بەکاری دێنیت و شائەمراز دادەگریت دەیکاتە "بەرامبەرەکان" و ئیدی تێک دەچێت و پیشانی نادات و بە سووری دەنووسێت هۆشدار. ئەوەندی ئەمیش بزانم هەر بە گشتی وشەی بەرامبەر هەڵەیە. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٢٠، ١٩ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @Keenîî: زۆر سپاس بۆ ئێوە و ھەمان ھیوام بۆتان ھەیە. کێشەی ئەم وشەیە ئەوەیە کە لە ویکیپیدیا بە یەکێکیان یەکلایی نەکراوەتەوە. وەختی خۆی ئەم پرسیارەم لە کاک چالاک کرد و وتی… نا، خۆتان بیخوێننەوە. جا گەر لێرە بە یەکێکیان یەکلایی بکرایەتەوە، زۆر باش دەبوو. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٠٥، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
خۆش بی سپاس. کاک @Aram: بەو خودایەی نازانم بڵێم چی، ئەوە ئیدی ڕێزمانە و ئێمە بۆمان نییە نای تێدا بێنینەوە. کەمێکی بۆ گەڕام دەڵێت: ناوبەندی "ام"مان نییە لە کوردیدا و ئەسڵەکەی وەک کاک دیاکۆ کوتوویەتی "ان"ە، بەڵام چون "ن"ی پێش "ب" کەمێک لە زاران قورسە، لە گۆکردندا دەبێتە "م". Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٠٣، ٢٠ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Keenîî: سپاس بۆ ڕوونکردنەوەکەت و لێدوانەکەت ژیرانەیە، بەڵام بەڕاستی من تەنیا دەمەوێت بیخەنە بارێکدا جا ھەرکامیان بێ. بەو لێدوانەی ئێوە ھەر لەخۆمەوە بیرم بۆ وشەی «شنبه»ی فارسی چوو کە ڕێک بەو شێوەیەیە کە ئێوە وتووتانە و پیتەکانی نوون و بێیەکەش کراونەتە میم و لە کوردی بووەتە شەممە. ھەڵبەتە لە وتووێژ:شەممە لێدوانێک دراوە کە بۆچی دوو میم؟! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٢:٣٤، ٢١ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
زارخۆش، ئەزقەزا ڕێک ئەو شەممەیەشی بۆ نموونە هێنابۆوە. با کاک @Serchia: قسەی ئاخری بکا. Keenîî (لێدوان) ‏٢١:٥٨، ٢٢ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
وشەکە بە ھەردوو شێوە دەنووسرێت، پێم وایە بەرامبەر لەسەر زاری خەڵک ئاسانترە و باوترە. ڕەنگە چاکتر بێت ھەر واش بنووسرێت. سەرچیا‏١٠:٤٢، ٢٣ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram: ئێرەش بوو بە بەرامبەر Keenîî (لێدوان) ‏٢٢:١٩، ٢٤ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Keenîî: ھەر مەبەستت وتووێژەکەی خۆمانە یان لەدەرەوە شتێکت زانیوە؟ ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:١٥، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
نەوەڵڵا @Aram:. بە بڕیاری کاک سەرچیایڕا؛ هەرچەن خۆم بە دڵ ڕازی نیم. Keenîî (لێدوان) ‏٢٠:٢٧، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Keenîî: وەڵڵا نازانم بڵێم چی. ھەرچەندە نایشارمەوە و بە حەزی من بێ، بەرامبەرم پێ خۆشترە. بەھەرحاڵ، جارێ دەیکەمە بەرامبەر و گەر لە ئایندە گۆڕدرا، ئەوەیان شتێکی ترە. سپاس بۆ ھەردووکتان! ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٢٦، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
  کرا. ئێستا پارامەتری |بەرامبەرەکان کار دەکات. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏٢١:٣٠، ٢٥ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Aram: سپاسی زەحمەتەکانت Keenîî (لێدوان) ‏٢٣:٣٧، ٢٨ی ئابی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

ئایین دەستکاری

سڵاو کاک @Aram: دەتوانی بەشی «ئایین» بەو داڕێژەیە زیاد بکەی؟ AGH (وتووێژ📝) ‏١٣:٥١، ٢٨ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو @Ahrir: بەڵێ، بەس ئەم داڕێژە لە ویکیی ئینگلیزییەوە نوێ کراوەتەوە و لەوێش پارامەتری ئایینیان لەبەر دروستنەکردنی کێشە سڕیوەتەوە. جارێکیش قسەمان لەسەر ئەمە کرد. تەواو دڵنیا نیم لای خۆمان بینووسین یان نا. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١٧:٣٤، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
کاک @Aram: بەڕاست گەر ھەبێت خراپییەک ناگەیێنێت و دەتوانین بۆ ھەندێک کەسی ئایینی یان ئەوانەی نیاز بێت بەکاری بێنین. AGH (وتووێژ📝) ‏١٨:٠٣، ٢٩ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە
@Ahrir:   کرائارام وتووێژ💭 ‏١٤:٤٥، ٣٠ی ئەیلوولی ٢٠٢١ (UTC)وەڵامدانەوە

کێشە دەستکاری

  چارەسەر کرا

سڵاو کاک @Aram: بۆچی لێرە ئەو داڕێژەیە نیشان نادرێت؟ تکایە گەر دەتوانن چاکی کەنەوە. زۆر سپاس AGH (وتووێژ📝) ‏٠٨:٥٣، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

سڵاو کاکە @Ahrir:   کرا بێخەم بە. ⇐ئارام وتووێژ💭 ‏١١:٢٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

زۆر سپاس AGH (وتووێژ📝) ‏١٢:٤٨، ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٢ (UTC)وەڵامدانەوە

بگەڕێوە بۆ پەڕەی "زانیاریدانی کەسایەتی".