ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لیبیا

(لە هەڵبژاردەی تۆپی پێی لیبیاەوە ڕەوانە کراوە)

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لیبیا (بە عەرەبی: منتخب لِيْبيَا لِكُرَّةُ الْقَدَم) نوێنەرایەتی لیبیا دەکات لە تۆپی پێی یەکێتی نێودەوڵەتی پیاوان و لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی لیبیا سەرپەرشتی دەکرێت. ھەڵبژاردەکە نەیتوانیوە بەشداری جامی جیھانیی فیفا بکات؛ بەڵام سەرکەوتنی بۆ سێ جامی نەتەوەکانی ئەفریقا بەدەستھێناوە کە لە ساڵانی ١٩٨٢ و ٢٠٠٦ و ٢٠١٢. لە ساڵی ١٩٨٢ تیپەکە ھەم میوانداری و ھەم پلەی دووەمی بەدەستھێنا. لە جامی عەرەب لیبیا لە ساڵانی ١٩٦٤ و ٢٠١٢ پلەی دووەمی بەدەستھێنا و لە ساڵی ١٩٦٦ پلەی سێیەمی بەدەستھێنا. ئەم ھەڵبژاردەیە سەر بە ھەردوو یەکێتیی تۆپی پێی فیفا و یەکێتیی تۆپی پێی ئەفریقایە.[١][٢][٣]بەھۆی بارودۆخی سیاسییەوە، لیبیا بە شێوەیەکی گشتی کەمتر سەرکەوتوو بووە لە کێبڕکێ نێودەوڵەتییەکان بە بەراورد بە تیپەکانی دیکەی باکووری ئەفریقا وەک جەزائیر، مەغریب، میسر و تونس .. لە ساڵانی ٢٠١٠ ەوە ڕیزبەندی جیھانی لیبیا بەرەو پێشەوە چوو بەھۆی زیادبوونی ژمارەی یاریزانە لیبیایییەکان کە لە خولە بیانییەکان یاری دەکەن. لە جامی نەتەوەکانی ئەفریقای ساڵی ٢٠١٢، ھەڵبژاردەکە یەکەم سەرکەوتنی خۆی لە پاڵەوانێتییەکەدا لە دەرەوەی لیبیا تۆمارکرد. ڕیزبەندی جیھانی فیفایان لە ئەیلوولی ٢٠١٢ بەرزبووەوە بۆ بەرزترین ئاستی ٣٦؛ پاشان لیبیا میدالیای زێڕی لە پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەفریقای ٢٠١٤ بەدەستھێنا؛ بەڵام شەڕی ناوخۆی لیبیا بووە ھۆی وەستانی خولی نایابی لیبیا و کاروباری ناوخۆی لیبیای پەکخست. ھەڵبژاردەی لیبیا بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩١٨ دروست کرا، بەڵام تا ٣ی ئابی ١٩٥٣ یارییەکی فەرمیی نێودەوڵەتی ئەنجامنەدا، کاتێک لە یەکەم یارییەکانی عەرەبی لە ساڵی ١٩٥٣ بە ئەنجامی ٥–٢ لە فەلەستینیان بردەوە[٤]یەکەم ڕاھێنەری تیپەکە مەسعوود زەنتونی بوو، یەکەم ڕاھێنەری بیانیش جەیمس بینگھام ئینگلیز بوو، کە ڕاھێنەری ھەڵبژاردەی لیبیا بوو بۆ یارییە عەرەبییەکان لە ساڵی ١٩٦١. یەکەم یاریزان کە لە یارییەکی نێودەوڵەتی فەرمیدا گۆڵی بۆ ھەڵبژاردەی لیبیا تۆمارکرد، موختار غونای بوو.

ھەڵبژاردەی تۆپی پێی لیبیا
وڵاتی وەرزشلیبیا
پۆلی پێشبڕکێتۆپی پێی پیاوان
وەرزشتۆپی پێ
وڵاتلیبیا
ڕاهێنەرMilutin Sredojević
کاپتنSamir Aboud
خاوەنLibyan Football Federation
وێبگەhttp://www.lff.org.ly/
کۆدی وڵات لە فیفاLBY

ڕێزلێنان

دەستکاری
  • جامی نەتەوەکانی ئەفریقا
    •  پلەی دووەم (١): ١٩٨٢
  • جامی عەرەبی
    •   پلەی دووەم (2): 1964, 2012[٥]
    •  پلەی سێیەم (١): ١٩٦٦
  • پاڵەوانێتی نەتەوەکانی ئەفریقا
    •   پاڵەوانان (١): ٢٠١٤

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Libya - Club profile». www.transfermarkt.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  2. ^ «FIFA». fifa.com (بە ئینگلیزی). لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  3. ^ «Libya - Libya - Results, fixtures, squad, statistics, photos, videos and news - Soccerway». int.soccerway.com. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  4. ^ «Libya's National Sport: Soccer (7 Facts)». sportsfoundation.org (بە ئینگلیزیی ئەمەریکایی). ٢٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣. لە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
  5. ^ «Morocco wins Arab Cup 2012 title». alarabiya.net. Al Arabia News. ٧ی تەممووزی ٢٠١٢. لە ڕەسەنەکە لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١ ھێنراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان

دەستکاری