ھەوکردنی جگەری کحولی

(لە هەوکردنی جگەری کحولیەوە ڕەوانە کراوە)

ھەوکردنی جگەری کحولی بریتییە لە ھەوکردنی جگەر بەھۆی زیادەڕۆیی لە خواردنەوەی کحول . [١] نەخۆشەکان بە ئاسایی پێشینەیەکی لانیکەم ١٠ ساڵیان ھەیە لە خواردنەوەی کحول بە خەستی، بە گشتی ٨ ١٠ خواردنەوە لە ڕۆژێک. [٢] بە زۆری پەیوەست لەگەڵ چەوریە جگەر دا دەبینرێت، واتا قۆناغی سەرەتای نەخۆشی جگەری کحولی ، و لەوانەیە بەشداربێت لە بە ڕیشاڵبوون، کە سەردەکێشێت بۆ بە مۆمبوونی جگەر . نیشانەکان لەوانەیە بە توندی دەربکەون دوای بڕێکی زۆر لە خواردنەوەی کحول لە ماوەیەکی کورتدا، یان دوای ساڵانێک لە خواردنەوەی زیادەڕۆی کحولدا. ھێما و نیشانەکانی ھەوکردنی جگەری کحولی بریتین لە زەردوویی (زەردی پێست و چاو)، ئاوبەندی سک (کەڵەکەبوونی شلە لە سکەکەلێنماندوێتی و دەماغ نەخۆشی جگەر ( تێکچوونی فرمانی مێشک بەھۆی لەکارکەوتنی جگەر ). [٢] حاڵەتە سووکەکان خود سنووردارن (پێویست بە دەرمان ناکات)، بەڵام حاڵەتە قوڕسەکان مەترسی مردنیان زۆرە. حاڵەتە قوڕسەکان لەوانەیە بە گلوکۆکۆرتیکۆید چارەسەر بکرێن. زۆرجار حاڵەتەکە لەناکاو دێتە ئاراوە و لەوانەیە توندیەکەی بە خێرایی زیادبکات.

ھەوکردنی جگەری کحولی
سڵایدەکە (تەنی مالۆری) پێشان دەدات، دۆزراوەیێکی شانە نەخۆشیزانی پەیوەندیدار بە ھەوکردنی جگەری کحولی. (بۆیەی H&E)
تایبەتمەندیپزیشکی ھەرسکردن
نیشانەکانئازاری سک لە دەوری جگەر، ھێڵنج و ڕشانەوەی خوێن یان ماددەیەکی لە قاوە چوو، کەمی ئارەزووی خواردن (ئیشتیھا)، زەردبوونی پێست و چاو (زەرتک)، لەدەستدانی کێش، تا و بێ ھێزی
Complicationsمۆمبوونی جگەر، پەککەوتنی گورچیلە، گێژبوون، خەواڵوویی و لار و پتی (قسە تێکەڵکردن) ئاوبەندی سک و دەوالی (خوێنھێنەری گەورەبوو)
ھۆکارەکانخواردنەوەی لە ڕادەبەدەری کحول
Risk factorsتوخم، قەڵەوی، ھۆکارە بۆماوەییەکان، نەژاد و بنەچە، و خواردنەوەی کوێرانە.
چارەسەرکردنوازھێنان لە خواردنەوە و چارەسەرکردنی نیشانەکان.

ھێما و نیشانەکان

دەستکاری

ھەوکردنی جگەری کحولی تایبەتمەندکراوە بە ژمارەیەک لە نیشانەکان، کە لەوانەیە بریتی بن لە ھەستکردن بە ناتەواوی، گەورەبوونی جگەر، کۆبوونەوەی شلە لە سکدا (ئاوبەندی سک)، و بەرزبوونەوەی ئاستی ئەنزیمەکانی جگەر (وەک لە پشکنینەکانی کارایی جگەر دا دەردەکەوێت). [٣] ھەروەھا لەوانەیە لەگەڵ دەماغ نەخۆشی جگەر (تێکچوونی فرمانی مێشک بەھۆی لەکارکەوتنی جگەر)ەوە دەربکەوێت کە دەبێتە ھۆی نیشانەکانی وەک گێژی، کەمبوونەوەی ئاستی ھۆشیاری، یان لەرزۆکی [٤]. حاڵەتە توندەکان دەناسرێنەوە بە زەردوویی زۆر، کەم ھۆشی (لە خەواڵووییەوە بگرە تا بێھۆشبوون) و نەخۆشیە شلۆقەکان؛ ڕێژەی مردنی ٥٠٪ لە ماوەی 30 ڕۆژ لە دەستپێکی نەخۆشیەکەوە سەرەڕای باشترین چاودێری. [٢]

ھەوکردنی جگەری کحولی بۆ خۆی سەرناکێشێ بۆ نەخۆشی سیرۆسیس، بەڵام سیرۆسیس زیاتر لەناو نەخۆشانی کحول خۆری درێژخایەندا باوە. [٥] ھەندێک لە کەسانی کحولی تووشی ھەوکردنی توندی جگەر دەبن وەک وەڵامدانەوە ھەوکردنێک بۆ ئەو خانانەی کە بەھۆی گۆڕانی چەورییەوە کارتێکراون. [٥] ئەمەش ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە ژەمی کحولەوە نییە. پێدەچێت ھەندێک کەس زیاتر تووشی ئەم کاردانەوەیە بن لە ھەندێکی تر. ئەم کاردانەوە ھەوکردنە بۆ گۆڕانی چەوری پێی دەوترێت چەوریە ھەوکردنی جگەری کحولی و ڕەنگە ھەوکردنەکە ڕێخۆشکەر بێت بۆ بە ڕیشاڵبوونی جگەر بە چالاککردنی خانە ئەستێرەییەکانی جگەر بۆ بەرھەمھێنانی کۆلاجین. [٥]

فیزیۆلۆژیای نەخۆشی

دەستکاری

میکانیزمی نەخۆشییەکان لە ھەوکردنی جگەری کحولیدا بە تەواوی ڕوون نین بەڵام تێکەڵەیەک لە زامداربوونی ڕاستەوخۆی خانەکانی جگەر لەلایەن کحول و ماددە میتابۆلیەکانیەوە سەرەڕای زیادبوونی پیاڕۆیی ڕیخۆڵە وا پێدەچێت ڕۆڵ بگێڕن. [٦] زۆر خواردنەوەی کحول پیاڕۆیی ڕیخۆڵە زیاد دەکات بەھۆی زیان لێدانی ڕاستەوخۆ لە خانەکانی ڕیخۆڵە (خانە مژەرەکانی ڕیخۆڵە) و پچڕاندنی جومگە قایمەکان کە بەربەستێک لە نێوان خانەکانی ڕیخۆڵەدا دروست دەکەن. [٦] ئەمەش دەبێتە ھۆی زیادبوونی پیاڕۆیی ڕیخۆڵە کە دواتر دەبێتە ھۆی بڵاوبوونەوەی بەکتریا زیانبەخشەکانی ڕیخۆڵە (وەک ئینتەرۆکۆکەس فیکاڵیس) یان قارچکی بەرگری وروژێن کە دەچنە ناو پۆڕتاڵ سێرکولەیشنەوە (تۆڕێک لە خوێنھێنەر کە جۆگەی ھەرس بە جگەر دەگەیەنن)، و گەشت دەکەن بۆ جگەر کە تێیدا دەبنە ھۆی تێکچوونی خانەکانی جگەر . [٦]

ھەندێک لە نیشانە و گۆڕانکارییە نەخۆشییەکان لە شانەزانی جگەردا بریتین لە:

  • تەنی شوشەی مالۆری – دۆخێکە کە ڕیشاڵەکانی بەر کیڕاتین لە خانەکانی جگەردا کۆدەبنەوە. ئەم نیشانەیە قەتیس نەکراوە لە نەخۆشی جگەری کحولی، بەڵکو زۆرجار تایبەتمەندیە. [٥]
  • لێکھەڵوەشانی باڵۆنی – خانەکانی جگەر لە دۆخی گۆڕانی کحولیدا زۆرجار بە چەوری زیادە، ئاو و پڕۆتین دەئاوسێن؛ بە شێوەیەکی ئاسایی ئەم پرۆتینانە ھەناردە دەکرێن بۆ ناو خوێن. لەگەڵ باڵۆنکردندا، زیانێکی نیکڕۆتیک (کلۆربوون) ھەیە. ئاوسانەکە توانای داخستنی زەرداوە ڕێڕەوەکانی دەوروبەری ھەیە، کە دەبێتە ھۆی زراو وەستانی سەرانسەری. [٥]
  • ھەوکردن – داگیرکردن لەلایەن خڕۆکە سپیە ھاوتاکان بەھۆی گۆڕانکاریە نیکڕۆتیکیەکانەوە و بوونی پاشماوەی خانەیی لە ناو لوولەکاندا دەستپێدەکات. بە شێوەیەکی ئاسایی پاشماوەکان لەلایەن خانەکانی کەپفەرەوە لادەبرێن، ھەرچەندە لە دۆخی ھەوکردندا بارگران دەبن، ئەمەش ڕێگە بە خانە سپیەکانی تر دەدات کە بڕژێنە ناو ناوەخنەوە (پارەنکایما). ئەم خانانە بە تایبەتی بۆ خانەکانی جگەر کە تەنی مالۆرییان تێدایە ڕادەکێشرێن. [٥]

ئەگەر نەخۆشی درێژخایەنی جگەریش ھەبوو:

  • بەڕیشاڵبوون
  • سیرۆسیس – جۆرێکی پێشکەوتوو و ھەمیشەیی تێکچوونی ڕیشاڵی شانەکانی جگەر.
 
دروستبوونی زامی جگەری کحولی

پەتازانیی

دەستکاری
  • ھەوکردنی جگەری کحولی لە نزیکەی ١\٣ی ئەو کەسانەی کە بۆ ماوەیەکی درێژ کحول دەخۆنەوە ڕوودەدات. [٧]
  • ١٠٢٠٪ ی ئەو نەخۆشانەی کە ھەوکردنی جگەری کحولییان ھەیە ساڵانە بەرەو نەخۆشی سیرۆسیسی جگەری کحولی دەڕۆن. [٨]
  • ئەو نەخۆشانەی تووشی نەخۆشی سیرۆسیسی جگەر بوون بە ڕێژەی ١.٥٪ لە ساڵێکدا تووشی شێرپەنجەی جگەر دەبن. [٩]
  • بە کۆی گشتی، ٧٠٪ی ئەوانەی ھەوکردنی جگەری کحولییان ھەیە، لە ماوەی ژیانیاندا تووشی نەخۆشی سیرۆسیسی جگەری کحولی دەبن. [٨]
  • مەترسی تووشبوون بە نەخۆشیە درمەکان لە نەخۆشانی ھەوکردنی جگەری کحولی بەرز دەبێتەوە (١٢٢٦٪). لەگەڵ بەکارھێنانی کۆڕتیکۆستیڕۆید ھێشتا زیاتر بەرز دەبێتەوە (٥٠٪) [١٠] کاتێک بەراورد دەکرێت لەگەڵ دانیشتوانی گشتی.
  • مردن بە ھەوکردنی جگەری کحولی چارەسەر نەکراو لە یەک مانگ لە لەوانەیە بگاتە ٤٠٥٠٪. [٣]

دەستنیشانکردن

دەستکاری

دەستنیشانکردنەکە لە نەخۆشێکدا دەکرێت کە پێشینەی خواردنەوەی کحولی بەرچاوی ھەیە و پشکنینەکانی کارایی جگەری خراپتر دەبێت، لەوانە بەرزبوونەوەی بیلیڕووبین (بە شێوەیەکی گشتی زیاتر لە ٣) و ئەمینۆترانسفێڕەیسەکان، و دەستپێکی زەردوویی لە ماوەی 8 ھەفتەی ڕابردوودا. [٢] ڕێژەی ئەسپارتەیت ئەمینۆترانسفێڕەیس بۆ ئەلەنین ئەمینۆترانسفێڕەیس بەزۆری ٢ یان زیاترە. [١١] لە زۆربەی حاڵەتەکاندا ئەنزیمەکانی جگەر تێناپەڕن لە ٥٠٠. بایۆپسی (ھەڵگرتنی پارچەیەک لە شانە بۆ پشکنین) جگەر پێویست نیە بۆ دەستنیشانکردن، بەڵام دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ پشتڕاستکردنەوەی ھەوکردنی جگەری کحولی وەک ھۆکاری ھەوکردنی جگەر ئەگەر دەستنیشانکردنەکە ڕوون نەبێت. [٢] [١٢]

بەڕێوەبردن

دەستکاری
  • خۆبەدوورگرتن: وەستاندنی زیاتر خواردنەوەی کحول ھۆکاری ژمارە یەکە بۆ چاکبوونەوە لە نەخۆشانی ھەوکردنی جگەری کحولی. [١٣]
  • تەواوکەری خۆراک: کەمی پرۆتین و کالۆری زۆرجار لە نەخۆشانی ھەوکردنی جگەری کحولیدا دەبینرێت، و کاریگەری نەرێنی لەسەر دەرئەنجامەکانیان دەبێت. باشتربوونی خۆراک دەرکەوتووە کە کارکردنی جگەر باشتر دەکات و ڕووداوەکانی دەماغ نەخۆشی و ھەوکردن کەمدەکاتەوە. [٣]
  • کۆرتیکۆستیڕۆیدەکان. [١٤]
  • پێنتۆکسیفیلین. [٣]
  • IV N-acetylcysteine. [٣]
  • چاندنی جگەر : زوو چاندنی جگەر نمونەییە و یارمەتیدەرە بۆ ڕزگارکردنی ژیانیان. [١٥] بەڵام زۆربەی دابینکەرانی جگەر لە ئەمریکا پێویستیان بە ماوەیەک دابڕان لە کحول ھەیە (بە شێوەیەکی ئاسایی شەش مانگ) پێش چاندن. [١٥]

پێشبینیکردن

دەستکاری

مێینەکان زیاتر شیاون بۆ زامداربوونی جگەر بەھۆی کحولەوە و ھەربۆیە مەترسی زیاتریان لەسەرە بۆ ھەوکردنی جگەر بەھۆی کحولەوە. [٦] ھەندێک جیاوازی بۆماوەیی لە بۆھێڵی کۆدکردنی PNPLA3 ، کە کۆدی ئەنزیمێک دەدات کە بەشدارە لە میتابۆلیزمی ترایگلیسیرید لە شانە چەورییەکاندا، وا بڕوادەکرێت کە کاریگەری لەسەر توندی نەخۆشییەکە ھەبێت. [٦] ھۆکارەکانی دیکەی ھەوکردنی جگەری کحولی کە پەیوەستن بە پێشبینی خراپەوە بریتین لە دەماغ نەخۆشی جگەری و زامداربوونی توندی گورچیلە . [٦]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «Alcoholic liver disease: MedlinePlus Medical Encyclopedia». medlineplus.gov. لە ٢ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
  2. ^ ئ ا ب پ ت Im، Gene Y. (February 2019). «Acute Alcoholic Hepatitis». Clinics in Liver Disease (بە ئینگلیزی). 23 (1): 81–98. doi:10.1016/j.cld.2018.09.005. PMID 30454835.
  3. ^ ئ ا ب پ ت Singal، Ashwani K. (July 2016). «Diagnosis and Treatment of Alcoholic Hepatitis: A Systematic Review». Alcoholism: Clinical and Experimental Research (بە ئینگلیزی). 40 (7): 1390–1402. doi:10.1111/acer.13108. PMC 4930399. PMID 27254289.
  4. ^ Amodio، Piero (June 2018). «Hepatic encephalopathy: Diagnosis and management». Liver International (بە ئینگلیزی). 38 (6): 966–975. doi:10.1111/liv.13752. PMID 29624860.
  5. ^ ئ ا ب پ ت ج Cotran (1998). Robbins Pathologic Basis of Disease. Philadelphia: W.B Saunders Company. ISBN 0-7216-7335-X.
  6. ^ ئ ا ب پ ت ج Bataller، Ramon (29 December 2022). «Alcohol-Associated Hepatitis». New England Journal of Medicine. 387 (26): 2436–2448. doi:10.1056/NEJMra2207599. PMID 36577100. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  7. ^ Barrio، E. (January 2004). «Liver Disease in Heavy Drinkers With and Without Alcohol Withdrawal Syndrome». Alcoholism: Clinical & Experimental Research (بە ئینگلیزی). 28 (1): 131–136. doi:10.1097/01.ALC.0000106301.39746.EB. ISSN 0145-6008. PMID 14745311.
  8. ^ ئ ا Fleming، Kate M. (January 2012). «All-cause mortality in people with cirrhosis compared with the general population: a population-based cohort study: Cirrhosis mortality» (PDF). Liver International (بە ئینگلیزی). 32 (1): 79–84. doi:10.1111/j.1478-3231.2011.02517.x. PMID 21745279. لە ڕەسەنەکە (PDF) لە ١٩ی تەممووزی ٢٠١٨ ئەرشیڤ کراوە. لە 2020-03-15 ھێنراوە. {{cite journal}}: زیاتر لە یەک دانە لە |ناونیشانی ئەرشیڤ= و |archive-url= دیاری کراوە (یارمەتی)
  9. ^ Schwartz، Jonathan M. (November 2012). «Prevalence and Natural History of Alcoholic Liver Disease». Clinics in Liver Disease (بە ئینگلیزی). 16 (4): 659–666. doi:10.1016/j.cld.2012.08.001. PMID 23101975.
  10. ^ Louvet، Alexandre (August 2009). «Infection in Patients With Severe Alcoholic Hepatitis Treated With Steroids: Early Response to Therapy Is the Key Factor». Gastroenterology. 137 (2): 541–548. doi:10.1053/j.gastro.2009.04.062. ISSN 0016-5085. PMID 19445945.
  11. ^ Sorbi D، Boynton J، Lindor KD (1999). «The ratio of aspartate aminotransferase to alanine aminotransferase: potential value in differentiating nonalcoholic steatohepatitis from alcoholic liver disease». Am. J. Gastroenterol. 94 (4): 1018–22. doi:10.1111/j.1572-0241.1999.01006.x. PMID 10201476.
  12. ^ Keating، Michelle (1 April 2022). «Alcoholic Hepatitis: Diagnosis and Management». American Family Physician. 105 (4): 412–420. PMID 35426628. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  13. ^ Louvet، Alexandre (26 September 2017). «Main drivers of outcome differ between short term and long term in severe alcoholic hepatitis: A prospective study». Hepatology. 66 (5): 1464–1473. doi:10.1002/hep.29240. ISSN 0270-9139. PMID 28459138. {{cite journal}}: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە: |date= (یارمەتی)
  14. ^ McCullough AJ، O'Connor JF (1998). «Alcoholic liver disease: proposed recommendations for the American College of Gastroenterology». Am. J. Gastroenterol. 93 (11): 2022–36. doi:10.1111/j.1572-0241.1998.00587.x. PMID 9820369.
  15. ^ ئ ا Lee، Brian P. (April 2018). «Early liver transplantation for severe alcoholic hepatitis: moving from controversy to consensus». Current Opinion in Organ Transplantation (بە ئینگلیزی). 23 (2): 229–236. doi:10.1097/MOT.0000000000000507. ISSN 1087-2418. PMC 6423506. PMID 29389821.