سستی جەرگ یان لەکارکەوتنی جەرگ (بە ئینگلیزی: Liver Failure) نه‌توانینی جەرگە بۆ دابینکردنی فرمانی فیزیۆلۆژی ئاسایی خۆی لە دروست کردن و فرمانە مێتابۆلیزمیەکان، کە بۆ دوو جۆر جیاکراوەتەوە: جۆری کتوپڕ یان تیژ (ئەکیووت) و جۆری درێژ خایەن (کڕۆنیک).

با کردنی زگی مرۆڤێک بە هۆی ئاسیتی سستی جەرگ

کتوپڕ( تیژ) دەستکاری

جۆری کتوپڕی سستی جەرگ بریتیە لە بە خێرایی لە کارکەوتنی خانەکانی جەرگ لە فرمانەکانی خۆیان، بە تایبەتی توانای مەیاندن خوێن و تێکچون و تووشبونی نەخۆشیەکانی مێشک، لەو نەخۆشانەی کە پێشتر ئاگادار نەبوون نە خۆشی جەرگیان ھەیە. پشکنین بۆ ئەم جۆرە پشت ئەبەستێت بە پشکنینی فیزیای ئاسایی، پشکنین لە تاقیگە، ڕابردووی نەخۆشەکە لەگەڵ نەخۆشی بۆ زانینی گۆڕانکاریەکان.

درێژخایەن دەستکاری

جۆری دریژخایەن لە سستی جەرگ زۆر کات ڕوو دەدات لە چوارچێوەی بوونی (سیرۆزیس)، و ئەگەری ڕدانی ھەیە لە ئەنجمای زۆر ھۆکاری ترەوە، وەکوو ئەو کەسانەی کە زۆر ماددە کھوولیەکان بەکار دەھێنن، ھەوکردنی جەرگ لە جۆری a b، ئەوتۆئیمون، بۆماوەیی و یان لە ئەنجامی تێکچوونی کارلێکە مێتابۆلیزمیەکان وەکو (ئاسن و مس).