ھێز (فیزیک)

(لە هێز (فیزیک)ەوە ڕەوانە کراوە)

لە فیزیکدا، ھێز یان زۆر (بە ئینگلیزی: Force) ھەر ھۆیەکی دەرەکییە کە گۆڕانێک لە جووڵەی تەنێکی ئازاددا بەدی بھێنێت. یاخوود دەتوانرێت کە پێناسێکی تری بۆ بکرێت کە ئەویش؛ ئەو کاریگەرەیە کە کار لە تەنێک دەکات و لەونەیە ببێتە ھۆی گۆڕینی بارەکەی لەوەستان یان لە جوڵاندن.

ھێزەکان گۆڕانی خێرایی دەستکاری

زۆۆرجار کاریگەری ھێزێک لە تەنێکی دیاریکراو دەبێتە ھۆی گۆڕینی خێراییەکەی. ھەروەھا ھێز دەتوانێت تەنێکی وەستاو بجوڵێنێت یان تەنێکی جوڵاو بوەستێنێت.

یەکەی پێوانەیی ھێز لە سیستەمی نوێودەوڵەتی دەستکاری

یەکەی پێوانەیی ھێز لە سیستەمی نێودەوڵەتی یەکەکاندا کەبە (SI) ناوسراون، نیوتنە. ھۆکارەکەشی ڕێزگرتنە لە زانا (ئیسحاق نیوتن (١٧٢٤-١٦٤٢)) چونکە داھێنانە زانیستیەکانی بوونە ھۆی باشتر تێگەیشتنی ھێز و جوڵە. یەکەی نیوتن، بە بڕی ئەو ھێزە پێناسە دەکرێت کە دەتوانێت تاودانێکی (1m/S2) بەو تەنەپەیدابکات کە بارستاییەکەی ١ کیلۆ گڕام بێت.