نەگۆڕی نەگۆڕی گەردوونی یان گەردوونناسی (زۆرجار بە پیتی گەورەی یۆنانی lambda Λ ھێما دەکرێت)، لە گەردوونناسیدا، لەلایەن ئەلبێرت ئەنیشتاینەوە خرایەڕوو بۆ دەستکاریکردنی تیۆری ڕێژەیی گشتی بەمەبەستی بەدەستھێنانی وەسفی گەردوونێکی وەستاو. دوای ڕوانگەکردنەکانی ئێدوین ھابل کە نیشانیدا ڕەنگە جیھان ئیستاتیک نەبێت، ئەنیشتاین وازی لە نەگۆڕی گەردوونی ھێنا و تیۆرییەکەی لەسەر بنەمای گۆڕانکارییەکانی گەردوون بنیادنایەوە. بەڵام دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٩٨دا دەرکەوت کە کشانیی گەردوون تاوددانی ھەیە، زاناکان جارێکی دیکە بەرەو نەگۆڕی گەردوونناسی ئاراستەبوونەوە. نەگۆڕی گەردوونی Λ لە ھاوکێشەکانی بواری ئەنیشتاین بەم شێوەی خوارەوە دەردەکەوێت

کە R سکەلیەری ڕیچییە، g تێنسەر مەتریکە ، و T تێنسۆری وزە-تەوژمە .[١]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ "ثابت کیھانشناسی", ویکیپدیا، دانشنامھٔ آزاد (بە فارسی), 2022-01-01, retrieved 2022-10-21