ڕێژەییی گشتی

(لە ڕێژەیی گشتیەوە ڕەوانە کراوە)

ڕێژەیی گشتی (بە ئینگلیزی: General relativity) تیۆرێکی ئەندازیارییە لەبارەی ڕاکێشان، کە لە ساڵی ١٩١٦ لە لایەن ئەلبێرت ئەنشتاینەوە بڵاو کراوەتەوە.[١] دەقی بیردۆزەکە گوزارشت ئەکات لەوەی چەمانەوەی تۆڕی کاتجێ بە دەوری ھەسارە و ئەستێرەکان بریتییە لە کێشکردن، چەمانەوەی تۆڕی کاتجێ بە دەوری تەنێکدا بەھۆی کاریگەری تەنەکەیە لەسەر تۆڕەکە واتە تەنەکە تۆڕەکە ئەچەمێنێتەوە بە دەوری خۆیدا بەھۆی بارستاییەکەیەوە، ئەو تۆڕە دەچەمێتەوە بە دەوری ھەموو ھەسارەیەکدا لە گەردووندا. ئەنشتاین وەک ھێزێک پێناسەی کێشکردنی نەکردووە بەڵکوو ناساندویەتی وەک کارلێکێک لە نێوان تۆڕەکە و ھەسارەکە، ئایزک نیوتن سەبارەت بە ھێزی کێشکردن ئەیگوت ھەر تەنێک لە گەردووندا بەھۆی ھێزێکی کاریگەری سروشتییەوە تەنێکی دیکە ڕائەکێشێت بۆ لای خۆی، ئەم لێکدانەوەیە پەسەنکرا و بە (ھێزی ڕاکێشانی گەردوونیی نیوتنیی) ناسرا بە ئینگلیزی (Newtonian cosmic gravitational force) ھەردوو تیۆرەکە لێکدانەوەیەکی گونجاویان ھەیە بۆ کێشکردن بەڵام ئەوەی جودایان ئەکاتەوە ئەوەیە ئەو ھێزە ڕاکێشەی نیوتن باسی ئەکات لە بوارە لاوازەکاندا کار ئەکات بەڵام ئەوەی کە ئاینشتاین باسی ئەکات لە بوارە بەھێزەکاندا کار ئەکات.

وێنەیەک کە تێیدا زەوی تۆڕی ٤ ڕەھەندی ئەچەمێنێتەوە بە دەوری خۆیدا.

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Alpher, R. A. ; Herman, R. C. (1948), "Evolution of the universe", Nature 162 (4124): 774–775, Bibcode:1948Natur.162..774A, doi:10.1038/162774b0

لە ڤیدیۆی بەڵگەنامەییەوە وەرگیردراوە وە لە وتاری ڕێژەیی گشتی (general relativity) لە ویکیپیدیای ئینگلیزی کەمێک زانیاری بە دەستھێنراوە، بەڵام بە زۆری لە ڤیدیۆی بەڵگەنامەییەوە زانیاری وەرگیردراوە.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری