ھێلین قاسملوو
(لە نەسرین قاسملووەوە ڕەوانە کراوە)
ھێلین قاسملوو یان نەسرین قاسملوو (بە کوردیی باکووری: Hêlin Ghassemlou، ١٩٣٤ - ١٠ی ئازاری ٢٠٢٣[١]) بە خوشکە نەسرین ناسرابوو.[٢] ھاوسەری سکرتێری پێشووی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عەبدولڕەحمان قاسملوو بوو.[٣] یەکێک لەو ژنە چالاکانە بوو کە بەرگری لە مافی کورد دەکرد و کتێبی ئەورووپایییەک لە وڵاتی کورداندا بە فەڕەنسی نووسیوە، کە باس لە یەکەم بینینی خۆی و قاسملوو و ژیانی ھاوسەرییان دەکات، و بەشێک لە یادەوەری و کار و چالاکییە سیاسییەکانی قاسملوو لە سەردەمی پێش و دوای شۆڕشی ئیسلامیی ئێران لە کتێبەکەدا باس دەکرێت.[٤] لە ژیانی ھاوسەرییدا لەگەڵ قاسملوو، خاوەنی دوو کچ بوو بە ناوەکانی مینا و ھیوا.[٥] ھێلین لە تەمەنی ٨٩ ساڵی لە پاریس کۆچی دوایی کرد.[١]
سەرچاوەکاندەستکاری
- ^ ئ ا "ھاوسەری شەھید د. عەبدولڕەحمان قاسملوو كۆچی دوایی كرد". www.zamenpress.com. Retrieved 2023-03-15.
- ^ "هاوژینی دوکتور عهبدولڕهحمان قاسملوو كۆچی دوایی كرد". دارکا مازی (بە ئینگلیزی). 2023-03-11. Retrieved 2023-03-15.
- ^ "هاوژینی عەبدولڕەحمان قاسملوو لە پاریس کۆچی دواییکرد". www.rudaw.net. Retrieved 2023-03-15.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "کتێبی ئورروپایییەک لە وڵاتی کورداندا لە نووسینی خاتوو نەسرین قاسملوو – pmnews". pmnews.se. Retrieved 2023-03-15.
- ^ https://www.kurdistan24.net/ckb/story/232541