نەریتی ھۆپوێڵ (بە ئینگلیزی: Hopewell) (کە بە ھەڵە دەگوترێت کوولتووری ھۆپوێڵ) زاراوەیەکە بۆ وەسفکردنی لایەنە ھاوبەشەکانی کوولتووری ڕەسەنی ئەمریکی کە بەدرێژایی ڕووبارەکانی باکووری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکا و ناوەڕاستی ڕۆژئاوا لە ساڵی ٢٠٠ پێش زایین تا ٥٠٠ی زایینی گەشەیان کردووە. نەریتی ھۆپوێڵ یەک کولتوور یان کۆمەڵگە نەبوو، بەڵکو کۆمەڵەیەکی بەرفراوان بوو لە دانیشتوانی جیاواز کە لە ڕێگەی تۆڕێک لە ڕێڕەوی بازرگانی ھاوبەشەوە پەیوەندییان بەیەکەوە ھەبوو [١] کە بە سیستەمی ئاڵوگۆڕی ھۆپوێڵ ناسراوە. لە مەزنترین ئاستدا سیستەمی ئاڵوگۆڕی ھۆپوێڵ لە باشووری ڕۆژھەڵاتی ئەمریکاوە تا کەناراوەکانی کەنەدا لە باشووری ڕۆژھەڵاتی دەریاچەی ئۆنتاریۆ درێژبووەوە. لەناو ئەم ناوچەیەدا کۆمەڵگاکان بەشدارییان لە پلەیەکی بەرزی ئاڵوگۆڕکردندا کرد لەگەڵ گەورەترین چالاکیی بەدرێژایی ڕێڕەوی ئاوەکان. سیستەمی ئاڵوگۆڕی ھۆپوێڵ کەرەستەکانی لە سەرانسەری ئەمریکاوە وەرگرتووە. زۆربەی شتومەک و کەرەستە نامۆکان بازرگانییان پێوە دەکرا، و لەلایەن ئەو کەسانەی کە لە ناوچە بازرگانییە سەرەکییەکان و و پیشەسازییەکانی بەرھەمھێنان دەژیان وەرگیراون. پاشان ئەم کەسانە ئەم کەرەستانە دەگۆڕن بۆ بەرھەم و لە ڕێگەی تۆڕەکانی ئاڵوگۆڕی ناوخۆیی و ناوچەییەوە ھەناردەیان دەکەن. ئەو بەرھەمانەی کە لەلایەن سیستەمی ئاڵوگۆڕی ھۆپوێڵەوە دروستکراون، لە دوورترین شوێنەوە بڵاوبووەتەوە و زۆرێک لە ناشتنەکان لە دەرەوەی ڕۆژئاوای ناوەڕاست بینراون. [٢]

ڕووبەری کارلێککاری ھۆپوێڵ و دەربڕینە ناوخۆییەکانی نەریتی ھۆپوێڵ

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Douglas T. Price, and Gary M. Feinman (2008). Images of the Past, 5th edition. New York: McGraw-Hill. pp. 274–277. ISBN 978-0-07-340520-9.
  2. ^ Ancient North America. Thames and Hudson, London. 2005.