نی یولان

چالاکوانی مافی مرۆڤی چینی (لەدایکبووی 1960)

نی یولان (لە دایکبووی ٢٤ی ئازاری ١٩٦٠) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤە لە چین. نی لەوەتەی ساڵی ١٩٨٦ لەبواری یاسا کاردەکات،[١] لە ساڵی ٢٠٠١، کارەکانی تایبەتکرد بە مافەکانی مرۆڤ. نی پاڵپشتی یاسایی لە گرووپی کامەیەتی ئایینی فالون گونگ کردووە لەچین، ھەروەھا ئەو کەسانەشی کە بەزۆر لەماڵ و گەڕەکەکانیان بەزۆر دەرکراون لەپێناو بەبازرگانیکردنی زەوییەکانیان.[٢][٣]

نی یولان

لەدایکبوون
پەکین، چین
ناسراوە بەپارێزەر و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ
ھاوسەردۆنگ ژیگن ()
مناڵ(ەکان)دۆنگ ژوان (بە چینی: 董璇, کچ)

چالاکی دەستکاری

لە ساڵی ٢٠٠١، کاتێک حکوومەت بڕیاریدا گەڕەکەکەیان بەزۆر وەربگرێتەوە، بەمەبەستی بەکارھێنانی لەپڕۆژەکانی بۆ میوانداریکردنی ئۆلەمپیادی ھاوینەی ٢٠٠٨ی پەکین. نی لەگەڵ دراوسێکانی کۆمەڵەیەکی ناڕازییان درووستکرد بۆ پاراستنی ماڵەکانیان.[١] لە ساڵی ٢٠٠٢، نی یولان دەستگیرکرا کاتێک ڤیدیۆی ڕووخاندنی ماڵە دراوسێکانی دەگرت، دواتر سزای یەک ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا، لە ئەنجامی خراپ مامەڵەکردنی لە زیندان ئەوا پەککەوتەکرا بۆ ھەمیشە، تا ئێستاش کورسی بەکاردەھێنێت بۆ ڕێکردن.[٤] دوای بەڕێوەچوونی ئۆلەمپیادی ٢٠٠٨، نی دیسان دەستگیرکرا کاتێک بوو بە پارێزەری ئەو خەڵکانەی کە ماڵەکانیان ڕووخێندرا و بێ ماڵ مانەوە، ئەمجارەیان دوو ساڵ زیندانیکرا.[١] لە دوای ئازادکردنی ئەوا لە خێمەیەکدا دەژی چونکە خۆشی قورباندی دەستی پڕۆژەکەی حکوومەت بوو.[٥][٦][٧]

لە ٧ی نیسانی ٢٠١١، لەپڕۆسەیەکی حکوومەتی چین لەدژی ناڕازییەکان ئەوا نی یولان و ھاوسەرەکەی و کۆمەڵێک لە کەسایەتی ناڕازی دەستگیرکران. لە ٢٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠١١، دەسەڵاتی چین سزای نی یولانی دا بەتۆمەتی فێڵکردن و ھەڵخەڵەتاندن لە پەکین.[٨] لە نیسانی ٢٠١٢، خۆی و ھاوسەرەکەی بەتۆمەتی فێڵکردن و درووستکردنی کێشە دوو ساڵ زیندانیکران.[٤]

خەڵات دەستکاری

  • لە ساڵی ٢٠١١، لەلایەن حکوومەتی ھۆڵەندا خەڵاتی تولیپی لە بەرگیرکردنی مافەکانی مرۆڤ پێدرا.[١][٢]
  • لە ساڵی ٢٠١٦، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا، خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[٩]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ Eurasia Review, 'Dutch Government Names Chinese Human Rights Lawyer Ni Yulan as 2011 Tulip Rights Award Winner', 23 December 2011.
  2. ^ ئ ا Radio Netherlands Worldwide, Dutch FM "prefers cheese trade to human rights" ٩ی شوباتی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە., 31 January 2012.
  3. ^ Paul Mooney, "Darkness at Noon" ١٠ی نیسانی ٢٠١٢ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە. South China Morning Post, 30 January 2011.
  4. ^ ئ ا Human Rights Watch, China's Rights Defenders ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە..
  5. ^ "China warns not to interfere with detention of Ai Weiwei". Tagesschau. 7 April 2011. Archived from the original on 23 July 2011. Retrieved 9 April 2011. ٢٣ی تەممووزی ٢٠١١ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  6. ^ Wong, Edward (15 April 2011). "China: 54 Detained in Crackdown". The New York Times.
  7. ^ Peter Ford, "Why Chinese activist Ni Yulan lost nearly everything", Christian Science Monitor, 6 July 2010.
  8. ^ Associated Press, "Lawyer targeted in Chinese crackdown", Japan Times, 30 December 2011, p. 4.
  9. ^ Human rights activist wins Int’l Women of Courage award, barred from leaving China for ceremony، ماڵپەڕی ھۆنگ کۆنگ فپ، ڕۆژی 30 March 2016 نووسراوە.