نیکۆلاسی یەکەمی ڕووسیا

نیکۆلاسی یەکەم (٦ی تەممووزی ١٧٩٦ ‒ ٢ی ئازاری ١٨٥٥) ئیمپڕاتۆر و فەرمانڕەوایی ڕووسیا و پاشای پۆڵەندا و دوورگەی فینلاند بووە. کوڕی سێیەمی پاڤڵی یەکەمی ڕووسیا و برای بچووکی ئەلێکساندەری یەکەمی ڕووسیا.[١]

نیکۆلاسی یەکەم
nobold Николай I
ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
فەرمانڕەوایی٢٦ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٥ یان ١ی کانوونی یەکەمی ١٨٢٥ – ٢ی ئازاری ١٨٥٥
ڕووسیا٣ی ئەیلوولی ١٨٢٦
پێشووئەلێکساندەری یەکەمی ڕووسیا
جێگرئەلێکساندەری دووەمی ڕووسیا
ھاوسەرچارلۆتی پڕووسیا
ناوی تەواو
نیکۆلاس پاڤلۆڤیچ ڕۆمانۆڤ
Никола́й Па́вловиu Рома́нов
باوکپاڤڵی یەکەمی ڕووسیا
دایکماریا فیۆدۆرۆڤنا
لەدایکبوون (١٧٩٦-0٧-0٦) ٦ی تەممووزی ١٧٩٦
گاچینا، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسی
مردن٢ی ئازاری ١٨٥٥(١٨٥٥-٠٣-٠٢) (٥٨ ساڵ ژیاوە)
سەنت پیتەرزبورگ، ئیمپراتۆریەتیی ڕووسیا
ئایینئۆرتۆدۆکسی ڕووسی
واژوو

ئیمپڕاتۆر و بنەماکان دەستکاری

 
مۆنۆگرامی ئیمپڕاتۆر

سەرەتای حوکمڕانی دەستکاری

نیکۆلاس بە تەواوەتی بیروباوەڕ و ئامانجەکانی ھاوشێوەی براکەی نەبوو؛ ڕۆڵی خۆی بە سادەیی وەک ڕۆڵی خۆسەپێنێکی زۆرداریی ڕووسی دەبینی کە بە ھەر ڕێگەیەکی پێویست بێت حوکمڕانی گەلەکەی بکات. نیکۆلاسی یەکەم لە ١٤ی کانوونی دووەمی ١٨٢٥ وەک حوکمڕانی نوێی ڕووسیا دەست بە کار بوو. کە ئەو ڕۆژەش کەوتە ڕۆژێکی دووشەممە؛ لە ئەفسانەکانی ڕووسیا وا باو بوو کە ڕۆژانی دووشەممە ڕۆژانی بەدبەختین. ئەم دووشەممەیەش زۆر سارد بوو، ئەمە لەلایەن گەلی ڕووسیا وەک نیشانەیەکی خراپ بۆ حوکمڕانی داھاتوو سەیر دەکرا، کە ئەویش نیکۆلاسی نوێیە.

ڕێوڕەسمی ھاتنە سەر دەسەڵاتی نیکۆلاسی یەکەم بەھۆی خۆپیشاندانی ٣٠٠٠ گەنجی ئەفسەری سوپا و ھاووڵاتیان و بەشێک لە بیرمەندانی ئەوکاتە تێکچوو، ئەم خۆپیشاندانە ھەوڵێک بوو بۆ ناچارکردنی حکومەت بۆ پەسەند کردنی دەستور و شێوازێکی نوێی حکومڕانی. نیکۆلاس فەرمانی بە سوپای شاھانەی ئیمپڕاتۆریی ڕووسیا کرد کە خۆپیشاندانەکە شکست پێ بێنن. ڕاپەڕین درووست بوو و بەخێرایی سەرجەم شارەکانی تری ڕووسیای گرتەوە، نیکۆلاسی یەکەم کە لە یەکەم ڕۆژی دەسەڵاتی خۆیدا بوو، بڕیاریدا کۆمەڵگەی ھاووڵاتیانی ڕووسیا سنووردار بکات، تۆڕێکی گەورەی ھەواڵگیری دامەزراند و بەربەستی خستە سەر ھاووڵاتیانی ڕووسیا بە کۆنترۆڵکردنی پەروەردە و بڵاوکراوە و ھەموو دەرکەوتەکانی ڕۆژنامە و ناوەندەکان.

پاشای پۆڵەندا دەستکاری

نیکۆلاس لە ١٢ی ئایاری ١٨٢٩ لە وارشۆ تاجی پادشای پۆڵەندای لەسەر داندرا. ئەو یەکەم پاشای ڕووسیا بوو بەفەرمی و بەپێی دەستووری دەستکاریکراوی پۆڵەندا، تاجی پادشای پۆڵەندای لەسەر دابندرێت.[٢]

مەرگ دەستکاری

 
نیکۆلاسی یەکەم لە دوا ساتەکانی مردنیدا (١٨٥٥)

نیکۆلاس لە ٢ی ئازاری ١٨٥٥ لە کاتی جەنگی کریمیا لە کۆشکی زستانە لە سەنت پیتەرزبورگ کۆچی دوایی کرد. لەرزێکی زۆری گرت، چارەسەری پزیشکی ڕەتکردەوە و بەھۆی ھەوکردنی سییەکان گیانی لەدەستدا.[٣][٤] لە کاتێدرالی پیتەر و پاڤڵ لە شاری سانت پترسبۆرگ بە خاک سپێردرا. بۆ ماوەی ٣٠ ساڵ حوکمڕانی کرد، دوای ئەویش کوڕەکەی ئەلێکساندەری دووەمی ڕووسیا دەست بەکار بوو.


ڕەچەڵەک دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Cowles, Virginia. The Romanovs. Harper & Ross, 1971. ISBN 978-0-06-010908-0 p.164
  2. ^ Boltunova, Ekaterina (Spring 2021). "The Last King of Poland: Nicholas I's Warsaw Coronation and Russian-Polish Historical Memory". Kritika: Explorations in Russian and Eurasian History. 22 (2): 229–254. doi:10.1353/kri.2021.0013.
  3. ^ Peter Oxley, Russia: from Tsars to Commissars, Oxford University Press, (2001), ISBN 0-19-913418-9.
  4. ^ Yevgeny Anismov, Rulers of Russia, Golden Lion Press, St. Petersburg Russia (2012).