نیپاڵ بۆ یەکەمجار لە ساڵی ١٩٦٤ بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیاد کرد، لەو کاتەوە بەشداری دوازدە خولی یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی ھاوینە کردووە، ھەروەھا ساڵی ٢٠٠٢ بۆ یەکەمجار بەشداری یارییەکانی ئۆڵۆمپیادی زستانە کردووە، تەجبیر بورا، خەڵکی نیپاڵییە، لە ئۆڵۆمپیادی زستانەی ساڵی ١٩٢٤دا مەدالیای زێڕی ئۆڵۆمپیادی لە بواری ڕۆیشتن بە بەرزایییەکانی بەدەستھێنا بەھۆی بوونی لە گەشتی چیای ئێڤرێستی بەریتانیا لە ساڵی ١٩٢٢دا. بەو پێیەی خەڵکی وڵاتانی دیکەش بەشدارییان لە گەشتەکەدا کردبوو، خەڵاتەکە بەخشرایە تیمێکی تێکەڵاو. ئەم چالاکییە و ناوی وەرگرانی مەدالییاکە لە ماڵپەڕی لێژنەی ئۆڵۆمپیادی نێودەوڵەتی دانەنراوە. بیدان لاما، وەرزشوانی تایکواندۆی نیپاڵ لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ساڵی ١٩٨٨ لە سێئۆل مەدالیای برۆنزی بەدەستھێنا، لەگەڵ ئەوەشدا وەک مەدالیای فەرمی ھەژمار ناکرێت چونکە تایکواندۆ وەرزشێکی نمایش بوو لە ئۆڵۆمپیادی ھاوینەی ١٩٨٨. لیژنەی ئۆڵۆمپیادی نیپاڵ لە ساڵی ١٩٦٢ دامەزراوە و لە ساڵی ١٩٦٣ بەفەرمی ناسێندرا.

سەرچاوەکان دەستکاری