نیت کورتکراوەی وشەی Not in Education, Employment, or Training ە، کە بە واتای کەسێک دێت کە " نە دەخوێنێت، نە کاردەکات، نە فێری کارامەیییەک دەبێت ". ئەم پۆلێنکردنە لە کۆتاییەکانی نەوەدەکاندا لە ئینگلتەرا دەستیپێکردووە و بەکارهێنانی بۆ وڵات و ناوچەکانی دیکەش درێژکراوەتەوە، لەوانە ژاپۆن ، کۆریای باشوور ، چین ، تایوان ، کەنەدا و ئەمریکا . گروپی NEET ئەو کەسانەی بێکارن (کەسانی بێ کار و بەدوای کاردا دەگەڕێن) هەروەها کەسانی دەرەوەی هێزی کار (بێ کار و بەدوای کاردا دەگەڕێن) لەخۆدەگرێت. بۆ وەسفکردنی ئەو کەسانەی کە لەم دۆخەدان، بەزۆری ڕێژەی تەمەن بەکاردەهێنرێت بۆ ئەوەی خانەنشینەکانی نەژمێردرێت.

ڕێژەی NEET لە نێوان کەسانی تەمەن ١٥ بۆ ٢٤ ساڵ ( داتاکانی ILO,2023)

سەرچاوەکان

دەستکاری
  • ویکیپیدیای فارسی