نۆمینەی حاجیان دە ڕۆژی سەرەتای مانگی زولحەججەن بەپێی ڕۆژژمێری کۆچی، موسڵمانان باوەڕیان وایە ئەو ڕۆژانە گەورەتر و گرینگترن لە ڕۆژەکانی تری ساڵ، و بەندایەتی و کاری چاکە زۆر ئەنجام دەدەن، ئەو دە ڕۆژە دەکەوێتە کاتی حەج، ڕۆژی نۆیەم ڕۆژی عەرەفەیە کە باشترین ڕۆژی ساڵە، و کۆتایییەکەی ڕۆژی جێژنی قوربانە.[١][٢][٣]

لە قورئاندا

دەستکاری
  • ﴿لِيَشْهَدُوا مَنَافِعَ لَهُمْ وَيَذْكُرُوا اسْمَ اللَّهِ فِي أَيَّامٍ مَعْلُومَاتٍ عَلَى مَا رَزَقَهُمْ مِنْ بَهِيمَةِ الْأَنْعَامِ فَكُلُوا مِنْهَا وَأَطْعِمُوا الْبَائِسَ الْفَقِيرَ ۝٢٨ [حەج:٢٨] (کوردی: سوپاس و ستایشی خوای گەورە دەکەن لە کۆمەڵێک ڕۆژی دیاریکراودا، واتا ڕۆژەکانی نۆمینەی حاجیان)
  • ﴿وَلَيَالٍ عَشْرٍ ۝٢ [فەجر:٢] (کوردی: سوێند بە دە شەوی کۆتایی مانگی ڕەمەزان، (ھەندێک لە زانایان دەڵێن مەبەست پێی ڕۆژەکانی نۆمینەی حاجیایانە))

لە فەرموودەدا

دەستکاری
  • پێغەمبەر محەممەد دەڵێت: ھیچ ڕۆژێک نییە کار و کردەوەی چاک لەلای خوای گەورەتر بێت خۆشەویستربێت لەو دە ڕۆژە، گوتیان تەنانەت جیھادیش لە پێناوی خوا؟ پێغەمبەر گووتی تەنانەت جیھادیش لە پێناوی خوا تەنیا ئەگەر کەسێک خۆی سامانەکەی لە جیھادەکەدا تێدابچن و نەگەڕێنەوە.[٤]
  • ھەروەھا دەڵێت: ھیچ ڕۆژێک نییە کاری چاکە لەلای خوای گەورە خۆشەویستربێت لەو دە رۆژە، بۆیە زۆر ئەڵاھو ئەکبەر و ئەلحەمدولیللا و لا ئیلاھە ئیلاڵڵا و سوبحانەڵڵا بکەن.[٥]

سەرچاوەکان

دەستکاری
  1. ^ «فەزڵ و گەورەیی دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ذي الحجة (نۆمینەی حاجیان) | پایگاه اطلاع ڕسانی اصلاح». www.islahweb.org. لە ڕەسەنەکە لە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ ئەرشیڤ کراوە. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  2. ^ «پلەو پایەی دە ڕۆژی مانگی (نۆمینەی حاجیان). !». www.dangiislam.org. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  3. ^ «نۆمینەى حاجیان: ماڵپەڕی وەڵامەکان». walamakan.com. لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  4. ^ «الموسوعة الحديثية». dorar.net (بە عەرەبی). لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.
  5. ^ الصلابي، د علي. «عشر ذي الحجة.. دروس وفضائل». www.aljazeera.net (بە عەرەبی). لە ١ی تەممووزی ٢٠٢٢ ھێنراوە.