نژیاروانیی ئایینی بە کردنەوەی ئەو خانووبەرانە دەوترێ کە بە بۆچوونی ئایینی و بیر و ڕای ئایینی دادەڕێژرێت.

ئەم نژیاروانییە بەشێوەیەکی ئاسایی لە ساختۆمانگەلێک کە کەڵکی ڕێبازیان ھەیە وەکوو: ئاتەشگاکان، مزگەوتەکان، کڵێساکان، مەعابیدەکان، خانەقاکان و شوێنە زیارەتییەکان دەبینرێن.

نژیاروانیی ئایینی لە ئێراندا دەستکاری

نژیاروانیی ئایینی لە نێوان شێوەگەلی نژیاروانیی ئێراندا لە شوێنەوارێکی تایبەتی خۆیدایە. پێشینەی ئەم شێوە نژیاروانییە دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمانی بەر لە ئیسلام بە تایبەت سەردەمی ساسانییەکان.

نژیاروانیی ئاگرپەرەستەکان دەستکاری

ئەم شێوە نژیاروانییە لە جێماوەیی ئاتەشگاکانی سەردەمیی ساسانییەکان دەبینرێن. لە وێنەی جێماوەکان دەکرێ ئاتەشگایی «سروستان» ناو ببرێت و ئاتەشگایی یەزد لە وینەگەلی تازەیە.

نژیاروانیی مەسیحی دەستکاری

ئەم نژیاروانییە بە چاو لێگرتن لە کەلتوور و نژیاروانی ڕۆژاوایی و تێکەڵی لەگەڵ نژیاروانی ئێرانیدا لە کڵێساکانی ئێراندا دەبینرێت و یەکێک لە وێنە سەرکەوتووەکانی ئەو شێوە بەننایییە دەکرێ کڵێسای «وانک» لە ناوچەی جولفایی ئەسفەھان ناوبرێت.

نژیاروانیی ئیسلامی دەستکاری

ھاوکات لەگەڵ پەرەسەندنی ئایینی ئیسلام لە وڵاتانی جۆراوجۆر لەوانە ئێران، نژیاروانیی ئایینی بوو بە خاوەن پێگەیەکی تایبەت و نژیاروانیی ئیسلامی پێکھێنا. لە پێکھاتنی ئەو دۆخەدا ھۆکارگەلی وەک پێداگری گەورەپیاوانی ئایینی، کارکردی بەربڵاو و دیاردەی وەقف لە پەرەسەندن و سەرنجی تایبەتی بیناسازان بە مزگەوت کاریگەر بوون. بەم شێوەیە مزگەوت لە وڵاتی ئێران بوو بە خاوەنی سەرەکیترین شێوازی نژیاروانیی ئیسلامی و بە باوەڕی پسپۆڕان، «کلیلی نژیاروانیی ئیسلامییە».

ئەمانەش ببینە دەستکاری

سەرچاوەکان دەستکاری