نوفلۆ دی چاڤێس یان نوفلۆ دی چاوێز (١٥١٨–١٥٦٨)[١] کۆنکیستادۆرێکی ئیسپانی بوو. ئەو بە دامەزراندنی شاری سانتا کروز دی لا سیێرا لە (کە ئەمڕۆیە) بۆلیڤیا ناسراوە.[٢]

نوفلۆ دی چاڤێس
لەدایکبوون١ی کانوونی دووەمی ١٥١٨
Santa Cruz de la Sierra، ئیسپانیا
مردن٥ی تشرینی یەکەمی ١٥٦٨(١٥٦٨-١٠-٠٥) (٥٠ ساڵ ژیاوە)
بۆلیڤیا، بۆلیڤیا
باوکÁlvaro Rodríguez de Escobar "el viejo"
ھاوسەرElvira de Mendoza
زمانەکانی ئاخاوتنئیسپانی
پیشەگەڕیدە

سەرەتای ژیان دەستکاری

نوفلۆ دی چاڤێس لە گوندی بچووکی ئیسپانیا بەناوی سانتا کروز دی لا سیێرا ("خاچی پیرۆزی شاخەکان") لەدایکبووە و گەورە بووە، کە نزیکەی ١٢ کم لە باشووری تروخیلۆ لە ناوچەی ئێکستریمادورا لە ئیسپانیا دوورە. برایەکی گەورەی دیێگۆی ھەبوو.[٣]

سەربازی دەستکاری

 
مۆنۆمێنتی نوفلۆ دی چاڤێز لە شاری سانتا کروز لە ئیسپانیا

نوفلۆ دی چاڤێس پەیوەندی بە سەربازییەوە کرد و وەک کۆنکیستادۆرێک چووە ئەمریکای باشوور. لە ساڵی ١٥٤٤ لە ئاسونسیۆن (لە پاراگوای ئەمڕۆ) بەشداری لە ڕاپەڕینی دژی حاکمی ئیسپانیا ئەلڤار نونێز کابێزا دی ڤاکا کرد. یارمەتی دۆمینگۆ مارتینێز دی ئیرالای دا وەک پارێزگار، و گەشتێکی بۆ چارکاس (لە ئێستادا سووکرێ) ئامادە کرد. لە ساڵی ١٥٥٧ پلانی دانا بۆ داگیرکردنی زەوییەکانی جارایێس، و گەیشتە ویلایەتی فیدراڵی ئەمڕۆی بەڕازیل بە ناوی ماتۆ گرۆسۆ، لەوێ بیری کردەوە کە کانگای زێڕ دەدۆزێتەوە.

لە ساڵی ١٥٦١ لەگەڵ کۆمەڵێک دانیشتوو ڕوویان لە باشووری حەوزی ئەمازۆن کردووە، لەوێ شارۆچکەی سانتا کروز دی لا سیێرایان دامەزراند و ناوی زێدی خۆی لە ئیسپانیا دانا. نوفلۆ دی چاڤێس لەگەڵ خێزانەکەی لە شارۆچکە نوێیەکەی نیشتەجێ بوون، یەکەم ئەورووپی بوو کە بزن و مەڕی بە ناوچەکە ناساند. لەوێ لە ململانێیەکدا لەگەڵ خەڵکی ڕەسەنی ئیتاتین لە ساڵی ١٥٦٨ کوژرا، چەند ساڵێک دواتر شارۆچکەکە گواسترایەوە بۆ پێگەیەکی نوێ کە ٢٢٠ کم زیاتر لە ڕۆژاوا دوورە بەھۆی بەردەوامی ململانێکان لەگەڵ خەڵکی ڕەسەن.

میراتەکەی دەستکاری

ئەمڕۆ پارێزگای نوفلۆ دی چاوێز لە بەشی سانتا کروز لە بۆلیڤیا وەک ڕێزێک بۆ ئەو ناوی لێنراوە. لە مۆری پۆستەی ساڵی ١٩٦١ی ئیسپانی[٤] و ساڵی ١٩٧٠ی بۆلیڤیادا ھاتووە.[٥]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Chaves, Ñuflo de. dnb.de
  2. ^ Nino Gandarilla Guardia (February 2015). EL GENERAL ÑUFLO DE CHAVES Y LA FUNDACIÓN DE SANTA CRUZ DE LA SIERRA. icees.org.bo
  3. ^ Julián Aydillo San Martín (26 April 2006). Pueblos y apellidos de España: Diccionario Etimológico. Editorial Club Universitario. p. 101. ISBN 978-84-8454-486-9.
  4. ^ Ñuflo de Chaves. colnect.com
  5. ^ BOLIVIA – CIRCA 1970: A stamp printed in Bolivia shows Spanish conquistador Nuflo de Chaves, circa 1970. 123rf.com