ناھیدە شێخ سەلام
ناهیدەی شێخ سەلامی عازەبانی (لە دایکبووی ١٩٢٢، سلێمانی - ٢٨ی تشرینی دووەمی ٢٠٠٦)[١] کەسایەتی ژنە سیاسیی کورد بوو. ئەو ئەندامی حیزبی هیوا بوو. لە ساڵی ١٩٦٠، دەچێتە ناو پارتی دیموکراتی کوردستان لەوێ دەبێتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی حیزبەکە.[٢] بەمەش بووە یەکەم ژنە کورد کە پێگەیەکی باڵا لە حیزبێکی سیاسیی بەدەست بهێنێت.[١][٣]
ناهید کچی نووسەر و شاعیر شێخ سەلام عازەبانی بوو، هەروەها ئەو هاوسەرگیری لەگەڵ ڕۆژی نووری کرد، کە بەیەکەوە هەشت منداڵیان هەبووە، کوڕە گەورەکەشیان کەسایەتییەکی سیاسیی لێدەرچوو ئەویش ڕۆژ نووری شاوەیس بوو.[١]
سەرچاوەکان دەستکاری
- ^ ئ ا ب "ناهیدە شێخ سەلام یەكەم ژن لە سەركردایەتی حیزبەكان". www.rudaw.net. Retrieved 2023-08-04.
{{cite web}}
: CS1 maint: url-status (link) - ^ "ناهیدەی شێخ سەلام.. کوڕی باوکی و دایکی سیاسییەکان". www.peyserpress.com. Retrieved 2023-08-04.
- ^ میدیا, گوڵان. "خانمان دەستكەوتێكی مەزن لە كۆنگرەی 14ی پارتی تۆمار دەكەن". گوڵان مێدیا (بە سۆمالی). Retrieved 2023-08-04.