ناوچەی کەلووەکان

ڕووبەری ئاسمانی دابەش بوو بەسەر دوازدە نیشانە
(لە ناوچەی بورجەکانەوە ڕەوانە کراوە)

بازنەی کەلووەکان یان ناوچەی کەلووەکان بریتییە لە ناوچەیەک لە ئاسماندا بە دووری ٩ پلە باکوور و ٩ پلە باشوور بەدەوری ڕێڕەوی خۆر کە تیایدا لەڕێگەی ئاسمانەوە دەجوڵێت و گۆی ئاسمان دەبڕێت، وا بیری لێ دەکرایەوە کە قەبارەکەی بێکۆتایی بێت، و خولگەی ساڵانەی ڕواڵەتی خۆر لەسەر گۆی ئاسمانی پێی دەوترێت بازنەی مانگگیران و بەپێی ئاستی خولگەی زەوی پێناسە دەکرێت.

ناوچەی کەلووەکان
وێنەکانی کەلووەکانی چەرخ

خۆر و ھەموو ھەسارەکان لە بەشێکی تەسکی گۆی ئاسمانیدا دەجوڵێن کە دابەشی دەکات بۆ دوو بەش، و ئەو دوانزە ئەستێرەیەش کە لەناو ئەم بەشەدا ھەڵکەوتوون پێیان دەوترێت «کەلووی ئاسمانی»، ھەروەھا ئەو ڕووبەرەی کە ١٢ کەلووی ئاسمانی دایپۆشیوە پێی دەوترێت بازنەی کەلووەکان.[١]

بازنەی دوازدە کەلووەکە دەستکاری

لە ڕابردوودا بازنەی کەلووەکان بەسەر ١٢ بەشدا دابەش دەکرا و بەم شێوەیە پێی دەگوترا بازنەی ئاژەڵان: بەرخ، گا، جمک، قرژاڵ، شێر، ھۆشە، تەرازوو، دووپشک، کەوان، گیسک، دۆڵچە، نەھەنگ. ھەسارەی ئۆفیوکوس کە لە ناوچەی کەلووەکاندایە، سەر بە بازنەی ئاژەڵان نییە و کەلووی کەوان پێیدا تێدەپەڕێت. کەلوو لە ئەستێرەناسیدا ناوچەیەکە نزیکەی ٣٠° لە پشتێنەی بازنەی ئاژەڵەکانەوە دوورە، کە کەلووەکانی پێشووی تێدا ڕێکخراوە و کەلووە جیاوازەکانیش ھێمای تایبەتیان ھەیە.[٢]

کەلووەکانی چەرخی ناوچەی کەلووەکان:

  1. کەلووی بەرخ
  2. کەلووی گا
  3. کەلووی جمک / جمکە
  4. کەلووی قرژاڵ / قڕژانگ
  5. کەلووی شێر
  6. کەلووی ھۆشە / گوڵەگەنم
  7. کەلووی تەرازوو
  8. کەلووی دووپشک
  9. کەلووی کەوان
  10. کەلووی گسک
  11. کەلووی دۆڵچە
  12. کەلووی نەھەنگ
 
ھێماکانی کەلووەکانی چەرخ


سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ https://www.liveabout.com/astrology-basics-4688171
  2. ^ "وەشانی ئەرشیڤکراو". Archived from the original on 4ی Marchی 2016. Retrieved 4ی Januaryی 2013. {{cite web}}: Check date values in: |accessdate= و |archivedate= (help)