ناناتسو نۆ کۆ
ناناتسو نۆ کۆ (七つの子 حەوت منداڵەکە) گۆرانییەکی بەناوبانگی منداڵانی[١] ژاپۆنییە لە لایەن ئۆجۆن نۆگوچی (野口雨情) و ئاوازدانەر ناگایۆ مۆتۆریی (本居 長世) نووسراوە و لە گۆڤاری کین نۆ فونێ (کەشتییە ئاڵتونییەکە) لە ساڵی ۱۹۲۱ بڵاو کراوەتەوە.[١][٢]
باسکردنی لە لێکۆڵەر کۆناندا
دەستکاریگۆرانییەکە لە لێکۆڵەر کۆناندا باسکراوە بەوەی کە تۆنەکەی ئەو تۆنەیە کە کاتێک پەیوەندی بە سەرۆکی ڕێکخراوی ڕەشەوە دەکەیت دەردەچێت، بۆ یەکەم باسکرا کاتێک بەریەککەوتن لە نێوان کۆنان ئێدۆگاوا و ڤێرمۆت ڕوویدا، ئەو کاتەی پەیوەندی بە سەرۆکەوە کرد و لەو کاتەدا کۆنان تۆنی گۆرانی حەوت منداڵەکەی بیست، ئەمەش لە زنجیرەی ۳٤٥ (بەریەک کەوتنێکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ ڕێکخراوی ڕەش: دوو مەتەڵ لە شەوی یەکگرتنی مانگدا) یان وەک لە لای سەرسامبووان بە زنجیرەی هالوین دەناسرێت.
سەرچاوەکان
دەستکاری- ^ ئ ا «Kodomo no kuni - NOGUCHI Ujo». لە ڕەسەنەکە لە ١٠ی ئابی ٢٠١٧ ئەرشیڤ کراوە. لە ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ ھێنراوە.
- ^ http://www.willamette.edu/~rloftus/Crow%20Song.htm
ئەم ژاپۆن وتارە کۆلکەیەکە. دەتوانیت بە فراوانکردنی یارمەتیی ویکیپیدیا بدەیت. |