نامەکان بۆ میلینا
نامەکان بۆ میلینا کتێبێکە کە کۆکراوەی هەندێک لە نامەکانی فرانز کافکایە بۆ میلینا جێسنسکا لە ماوەی ساڵی ١٩٢٠ تا ١٩٢٣.
پەڕگە:Letters to Milena.jpg | |
نووسەر | فرانز کافکا |
---|---|
وڵات | ئەمریکا |
زمان | ئەڵمانی |
چەشن | نامە |
بڵاوکەرەوە | Schocken Books |
ژپنک (ISBN) | 0-8052-0885-2 |
مێژووی بڵاوکردنەوە
دەستکاریلە ساڵی ١٩٥٢، نامەکان لە سەرەتادا بە زمانی ئەڵمانی بڵاوکرانەوە بە ناوی Briefe an Milena، کە لەلایەن ویلی هاسەوە ڕێکخستنی بۆ کرا بوو، ئەو بڕیاری دا کە بەشێکی دیاریکراو لە نامەکان بسڕێتەوە، چونکە پێی وابوو لەوانەیە زیان بە ئەو کەسانە بگەیەنێت کە لەو کاتەدا هێشتا زیندوو بوون. کۆکراوەکە بۆ یەکەم جار بە زمانی ئینگلیزی لەلایەن تانیا و جەیمس ستێرن لە ساڵی ١٩٥٣ وەرگێڕانی بۆ کرا.
لە ساڵی ١٩٨٦، بڵاوکراوەیەکی نوێی ئەڵمانی، کە بەشەکانی کە هاس سڕیبوویەوە ئەوا لەم چاپە گەڕێندرانەوە، دواتر لە ساڵی ١٩٩٠ دا وەرگێڕانێکی نوێی ئینگلیزی لەلایەن فیلیپ بۆیمەوە بڵاوکرایەوە. ئەم بڵاوکردنەوەیە هەندێک لە نامەکانی میلینا بۆ ماکس برۆد، لەگەڵ چوار وتاری میلینا و وتارێک بۆ مردنی کافکا لەخۆ دەگرێت.
وەرگێڕان بۆ کوردی
دەستکاریلە ساڵ ٢٠١٦، ناوەندی غەزەلنووس کتێبەکەی بە وەرگێڕانی کوردی لەلایەن ڕەئووف بێگەرد بڵاوکردەوە.[١]
سەرچاوەکان
دەستکاری- کافکا، فرانز. نامەکان بۆ میلینا. وەرگێڕانی Philip Boehm, New York: Schocken Books, 1990. ISBN 0-8052-0885-2
- ^ «نامەكانی كافكا، لەرێگەی بێگەرد-ەوە». www.khaktv.net. لە ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ ھێنراوە.
{{cite web}}
: نرخەکانی ڕێکەوت بپشکنە لە:|ڕێکەوتی سەردان=
(یارمەتی)