نادیە شارمین ڕۆژنامەنووسی بەنگلادیشی و ڕاپۆرتنووسی تاوانەکانە. لە ساڵی ٢٠١٥، لەلایەن حکوومەتی ئەمریکا خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی پێدرا.[١]

نادیە شارمین

نادیە شەرمین لە ساڵی ٢٠١٥، لەکاتی وەرگرتی خەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی
پیشەڕۆژنامەنووس
خاوەنکارئکاتۆر تیڤی
خەڵاتەکانخەڵاتی ئازایەتی ژنانی نێودەوڵەتی، ٢٠١٥

ژیان دەستکاری

نادیە لە قۆناغی ناوەندی حەزی بەوە بووە ببێتە ڕۆژنامەنووس. لە ساڵی ٢٠٠٩، دەچێتە پاڵ کۆمەڵەی سوپای ڕاگەیاندنی بەنگلادیش لەوێوە دەبێتە ڕاپۆرتنووسی تاوانەکان.[٢]

لە ساڵی ٢٠١٣، شارمین ڕووماڵی ڕاپۆرتێکی دەستپێکرد لەسەر کۆمەڵەیەکی ئیسلامی کە ھێرشیان کردبووە سەر یەکێک لە ھاوپیشەکانی لە کەناڵی ئیکوشی، کاتێک لەلایەن چالاکوانانی حیفازەتی ئیسلام ھێرشی کرایەسەر. ئەو کۆمەڵە ئیسلامییە بەوە ناسراون کە ھێرشدەکەنە سەر ئەو کۆمەڵانەی کە ژن و پیاو بەئاشکرا تێکەڵبن و بەیەکەوە کاربکەن، ھەروەھا ھێرشدەکەنە سەر بێباوەڕەکەن، جگە لەوانەش بەزۆر داوا دەکەن کە ژنان حیجاب بپۆشن.[٣] کۆمەڵەکە ١٣ خاڵیان بۆ پێداچوونەوەی یاسای ژنان لە بەنگلادیش ھەیە کە لاببردرێت، خودی ئەو یاسایانە بۆ یەکسانی ڕەگەزی لە بەنگلادیش دانراون.[٤] لە چالاکییەکانی حیفازەتی ئیسلام، ھیچ کاتێک چالاکوانەکانیان لەلایەن پۆلیس ھێرشیان نەکراوەتە سەر، لەبەرامبەردا ڕۆژنامەنووسان ھەردەم لەو وڵاتە ھەڕەشەیان لێدەکرێت لەلایەن پۆلیسەوە.[٥]

دواتر نادیەش بەھۆی نەپۆشینی حیجاب، دەکەوێتە ئامانجی ڕێکخراوەکە، لەمبارەیەوە نادیە دەڵێت کە لەبەرئەوە ھێرشی کراوەتە سەر چونکە ئەو تەنیا ژنێکە.[٦] ھێرشەکە لەلایەن ٥٠–٦٠ پیاوبوو کەبەدوای نادیە ڕایان دەکرد، کاتێک نادیە دەکەوێتە سەر زەوی ئەوا کامێرامانەکەی ھەوڵی ڕزگارکردنی دەدات بەڵام ھەردووکیان ھێرشیان دەکرێتە سەر. شەرمین دەبردرێتە نەخۆشخانە و ڕۆژی دواتر سکاڵا تۆماردەکات، بەڵام ھیچ کەسێک دەستگیر ناکرێت.[٧]

لە دوای چاکبوونەوەی شارمین گەڕایەوە سەر کارەکەی، ئەمجارەیان بۆ دەزگایەکی دیکە بەناوی ئکاتۆر تیڤی کارەکانی دەستپێکردەوە لەسەر ڕاپۆرتنووسینی تاوانەکان.[٨]

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ Women of Courage: Nadia Sharmeen، ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا، ٢٩ی ئازاری ٢٠١٥.
  2. ^ "Biographies of 2015 Award Winners". U.S. State Department. March 2015. Retrieved 11 March 2015.
  3. ^ Bashar, Reazul; Chowdhury, Moinul Hoque; Mujtaba, Golam; Siddiqui, Faizul (6 April 2013). "Women denied entry to Hifazat rally area". bdnews24.com. Retrieved 12 March 2015.
  4. ^ "ASK strongly protests and criticizes the attack on female journalist by Hefazat-a-Islam". Ain O Salish Kendra (ASK). Ain O Salish Kendra (ASK). 9 April 2013. Retrieved 13 March 2015.
  5. ^ Bidhan, Probir (2 August 2013). "Journalist Nadia Sharmeen, Shahbagh and Islamisation". GroundReport. Retrieved 12 March 2015.
  6. ^ "Bangladesh: Action needed now to stop gender-based violence against journalists". Article19. 10 April 2013. Retrieved 12 March 2015.
  7. ^ "60 sued for attacking ETV journo Nadia". Dhaka Tribune. 12 April 2013. Retrieved 13 March 2015. {{cite news}}: Unknown parameter |ناونیشانی ئەرشیڤ= ignored (help); Unknown parameter |ڕێکەوتی ئەرشیڤ= ignored (help) ٥ی ئازاری ٢٠١٦ لە وەیبەک مەشین، ئەرشیڤ کراوە.
  8. ^ "Bangladeshi journalist receives International Woman of Courage Award". nextnewsbd.com. 5 March 2015. Archived from the original on 13 March 2015. Retrieved 13 March 2015. ١٣ی ئازاری ٢٠١٥ لە Archive.is، ئەرشیڤ کراوە