ناتەبایی مەعریفی یان ناتەبایی دەروونی لە دەروونناسی ھەبوونی دوو بیروباوەڕی دژ بەیەکە. ھەبوونی بیروباوەڕ، ئایدیا، ھەست و ئەو شتانەی لە ژینگەی دەوروبەر ھەن. بۆ نموونە کێشانی جگەرە و لەکاتێکدا زانیاریت ھەبێت کە زیانت پێدەگەیەنێت. ناتەبایی مەعریفی بە زۆری وەک سترێسی سایکۆلۆژی دەبینرێت لەکاتێکدایە کە کەسەکە کارێک دەکات کە دژییەکە لەگەڵ یەکێک لەو شتانەی باوەڕی پێیەتی یان دەیزانێت،[١] بپێی ئەو تیۆرییە بێت، کاتێک دوو کردار یان بیرۆکە بەشێوەیەکی دەروونی لەگەڵ یەک، یەکناگرنەوە، کەسەکە لەوانەیە ھەمووشتێک بکات تا ھەردوو بیروباوەرەکە بکات بەیەک.[١][٢] ئەو نائارامییەی کە بەھۆی بیروباوەرە دژ بەیەکەکان دروست دەبێت، ئەوکاتەش کەسەکە ھەوڵ دەدات تا ڕێگەیەک بدۆزێتەوە ئەو دژییەکە کەم بکاتەوە و ئەم نائاسوودەیەی کەم بکاتەوە[١][٢][٣]

لە کتێبی کاتێک پێشبینی شکست دەھێنێت: کە لێکۆڵینەوەیەکی دەروونی و کۆمەڵایەتی لە لە گرووپێکی مۆدێرن کە پێشبینی لەناوچوونی جیھان دەکات (١٩٥٦) و تیۆری ناتەبایی مەعریفی (١٩٥٧)، لەم دوو کارەی لیۆن فێستینگەر پێشنیاری کردووە کە مرۆڤەکان ھەوڵدەدەن بۆ یەکدەنگی دەروونی ناوەخۆ ڕێکبخەن بۆ ئەوەی بە شێویەکی دەروونی بتوانن لە جیھانی واقع کارەکانیان ڕاپەڕێنن[١] ئەو کەسەی کە تووشی ناتەبایی ناوەکی دەبێت، لە ڕووی دەروونییەوە ناڕەحەت دەبێت و پاڵنەری بۆ دروست دەبێت بۆ ئەوەی نائاسوودەیی ناوەخۆ کەم بکاتەوە[١][٢] ھەر بۆ نموونە ھەنێک گۆڕانکاری لە بیروباوەڕیان دەکەن بۆ ئەوەی ئەو سترێسە کەم بکەنەوە، (نموونە وەکوو بەکارھێنانی پلاستیک لە ژیانی ڕۆژانە و لەسەر ئەوەش بیزانیت کە زیانی بۆ ژینگەکە ھەیە، بەڵام بۆ خودی خۆت ڕوونکردنەوە بدەی کە لەشوێنی پلاستیک شتێکی تر نادۆزیتەوە بەکاری بھێنیت)، یان بە زیادکردنی چەن ڕوونکردنەوەیەکی نوێ بۆ مەعریفییەکە (پاساو ھێنانەوە)یان بە دوورکەوتنەوە لەو بارودۆخانەی وادەکات ئەو بیروباوەڕانە دروست بێت و زانست و زانیاری دژ بەیییەک دروست بکات کە ئەمەش ئەگەری ھەیە (دڵنیاکردنەوەی لایەنگرانە)[تێبینی ١] دروست بێت.[١][٢][٣]

خۆگونجاندن لەگەڵ ئەو نائارامییە سترێسێکی دەروونیی دروست دەکات. پێویستی بە وزە و ھەوڵ ھەیە تا لەگەڵ ئەو بیرۆکانە بیت کە ھەموویانت لەیەکات پێ ڕاستە. فێستینگەر (لیۆن فێستینگەر دەروونناسی کۆمەڵایەتی ئەمریکی) دەڵێت ھەنێک کەس بۆ ئەوەی ئەو نائارامییە چارەسەر بکەن کوێرانە باوەڕ بەو شتە دەکەن کە دەیانەوێت باوەڕی پێ بکەن.[٤]

پەیوەندی نێوان مەعریفەکان دەستکاری

مرۆڤ بۆ ئەوەی لە واقیعی کۆمەڵگادا کار بکات، بەردەوام ھاوتابوونی ھەڵوێستی دەروونی و کردارە کەسییەکانی خۆی ڕێکدەخات؛ ئەم جۆرە ڕێکخستنە بەردەوامانە، لە نێوان ناسین و کرداردا، لە ئەنجامدا یەکێک لە سێ پەیوەندی لەگەڵ واقیعدا دروست دەکات:[٣]

  • مەعریفەی ھاوسەنگ: لەم حاڵەتە دوو مەعریفە یان کردار کە لەگەڵ یەکتردا یەکدەگرنەوە و دژ یەک نین (بۆ نموونە دەچیتە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە لەگەڵ خێزانەکەت و زۆر حەز بە قاوە دەکەیت کە خەو دەپچڕێنێت، بەڵام داوای ناکەیت لەجیاتی ئەوە داوای ئاو دەکەیت)
  • مەعریفەی ناپەیوەندیدار: دوو مەعریفە یان کردار کە پەیوەندییان بە یەکەوە نییە (بۆ نموونە دەچیتە دەرەوە بۆ نانی ئێوارە لەگەڵ خێزانەکەت زۆر حەز بە قاوە دەکەیت بەڵام ئەو جلەت لەبەر نییە کە بەدڵتە)
  • مەعریفەی ناتەبا: دوو مەعریفە یان کردار کە لەگەڵ یەکتردا ناتەبا (بۆ نموونە ناتەوێت قاوە بخۆیتەوە کە دەچیتە دەرەوە، بەڵام لە کۆتایدا بڕێکی زیاتر لە قاوە دەخۆیتەوە کە پێشووتر خواردووتە)

تێبینییەکان دەستکاری

  1. ^ دڵنیاکردنەوەی لایەنگرانە: کاتێک کەسێک باوەڕی بە شتێک ھەیە، بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت ئەوەی باوەڕت پێی ھەیە ڕاستە، دەچێت لێکۆڵینەوە، لێکدانەوە، شیکردنەوە بەم شێوەیە دەکات کە زیاتر بیروباوەڕ و بیرۆکەکەی دەسەلمێنێت

سەرچاوەکان دەستکاری

  1. ^ ئ ا ب پ ت ج Dawson LL (1 October 1999). "When Prophecy Fails and Faith Persists: A Theoretical Overview". Nova Religio. 3 (1): 60–82. doi:10.1525/nr.1999.3.1.60. LCCN 98656716.
  2. ^ ئ ا ب پ Festinger L (October 1962). "Cognitive dissonance". Scientific American. 207 (4): 93–102. Bibcode:1962SciAm.207d..93F. doi:10.1038/scientificamerican1062-93. PMID 13892642. S2CID 56193073.
  3. ^ ئ ا ب Festinger, L. (1957). A Theory of Cognitive Dissonance. California: Stanford University Press.
  4. ^ Festinger, Leon (1962). "Cognitive Dissonance". Scientific American. 207 (4): 93–106. Bibcode:1962SciAm.207d..93F. doi:10.1038/scientificamerican1062-93. ISSN 0036-8733. JSTOR 24936719. PMID 13892642. S2CID 56193073.

بەستەرە دەرەکییەکان دەستکاری